راستی شەڕ لە رۆژئاوای زاپ

232
0
هاوبەشی :

گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە دوور لە فرت و فێڵ، دوور لە درۆ و بەشێوەیەکی جەوهەری دژی بازنە و تاقمی خراپەکاری دەجەنگن.

سوپای تورک شەوی ٢٠ی تەمووز لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ دەستی بە ئۆپراسیۆنیکی نوێی داگیرکەریی کرد. سوپای هەموو ئۆپراسیۆنە داگیرکەریەکان بۆ سەر کوردستان لە رۆژێکی واتاداردا دەستپێدەکات، بەم جۆرە هەوڵ دەدات پەیامی جیاجیای سیاسی رابگەیەنێت. ئەمجارەشیان لە سەروبەندی ١٠٠ ساڵەی پەیمانی کۆمەڵکوژکارانەی لۆزاندا دەستیپێکرد.

ئەو پەیامەی کە ویسترا بگەیەنرێت بەم جۆرەبوو: “لە سەدەم ساڵەی لۆزاندا جینۆساید، داگیرکەری، تاوانی شەڕ، هەموو خراپەکارییەکان لە سەر رووی زەوی بەردەوام دەبن”.

خۆی لە خۆیدا رۆژێکی بەو جۆرە هەڵبژێرن یاخود هەڵینەبژێرن، گەریلا ئیتر کاراکتەری سوپای تورک زۆر بە باشی دەناسێت و دەزانێت کە چارەنوسی کورد نەک لە سەر مێزی هاوپەیمانی داگیرکەران، بەڵکو لە خودی سەنگەرەکانیاندایە. لەبەر ئەوەش هاوسەنگی، هاوپەیمانی، مامەڵەی سیاسی بە چ شێوەیەکیش بن، گەریلا جگە لە شەڕ و تێکۆشانی خۆی، پشت بە هیچ هێزێک نابەستن، بێ ئەوەی دەستەوئەژنۆ و لە چاوەڕوانیدا بن، لە دژی دەوڵەتی تورک کە ستەمکارترین روخساری ناوچەکەیە، بێ پسانەوە درێژە بە بەرخودانی خۆیان دەدەن. یەک لە نمونە بەرجستەکانی ئەم تێکۆشانەش لە گۆڕەپانی شاخی جودیی هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپە.

ئەو لێکدانەوەی لە بڕیارگەکەیان کردبوویان، لە زاپ نەهاتەدی

سوپای تورک دەزانێت کە لەم گۆڕەپانەدا زیانی زۆر رووبەڕووی ئۆپراسیۆنەکەی دەبێتەوە. دوای حەوت مانگ ناچار بوو کە لە گۆڕەپانەکە بکشێتەوە، دوای ئەوەی سەربازانی خۆی لەسەر ئەو شاخە سوتاند و کەسایەتی و بڕوای خۆی دۆڕاند، هەربۆیە ناتوانێت کادرە پەروەردەکراوەکانی بهێنێتە سەر ئەم شاخە، سەربازە ئاساییەکانیشی دوای بەرخودانێکی درێژخایەن ئیتر ناتوانن بجوڵێنەوە. جگە لەوە زۆر خاڵی دیکە هەیە لە گۆڕەپانەکە کە دژی سوپای تورکە. باشە سەرباری هەموو ئەو خاڵە نەرێنیانە، سوپای تورک لەو گۆڕەپانەی شکستی هێناوە بۆجی سەرلەنوێ دەستی بە ئۆپراسیۆن کردووە؟

ئەو ئۆپراسیۆنەی سوپای تورک لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢ لە هەرێمی زاپ دەستیپێکرد لە سەنگەرەکانی بەرخودان لە سیدا و گۆڕەپانەکانی بەرخودانی رۆژئاوای زاپ ئاسێ بوو. بەگوێرەی لێکدانەوەکانیان تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ تەواوی زاپیان داگیردەکرد، بەڵام نەیانتوانی سەرکەوتووبن لەوەدا. بەرخودانی گەریلا بە پێچەوانەی چاوەڕوانیەکانیان زیاتر درێژەی کێشا، پێشبینییان نەدەکرد کە ناچار بن لە گۆڕەپانی رۆژئاوای زاپ هەڵبێن. واتە هەرچییان کرد نەیانتوانی لەوێ سەرکەوتن رابگەیەنن. ئۆپراسیۆنی زاپ بۆ ئەوان شکست بوو. بەڵام دەوڵەتی تورک کە خاوەن کاراکتەرێکی بەو جۆرەیە کە کە لە سەر خوێن دەژی، لەبەر ئەوە بە تایبەتی لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا درێژە بە مانەوەی خۆی بدات، ناچار بوو کە ئۆپراسیۆنێکی بەم جۆرە دەستپێبکات. واتە ئەو ئۆپراسیۆنەی کە ٢٠ی تەمووز دەستیپێکرد بۆ دەوڵەتی تورک هەوڵدانێکی نوێ بوو بۆ ئەوەی رزگار بکرێت.

بەرخودانی گەریلا تازەیە

لەلایەکی دیکەوە سوپای تورک پێیوابوو کە گەریلا وەک سەرەتا ناتوانێت لەبەرامبەر ئۆپراسیۆنی دووەم پێرفۆرمانسێکی کارا نیشان بدات. چاوەڕوانبوون لە بەرامبەریاندا هێزێکی لاواز، بێ ئامادەکاری و خەمساردی گەریلا هەبێت. لە روانگەی سوپای تورکەوە ئەوان نەیاندەتوانی بەرخودانێکی رێکوپێک بکەن، هەربۆیە جارێکیتر هەوڵی دا لە گۆڕەپانی شاخی جودیدا جێگیر بێت. بەڵام ئەو لێکدانەوەیەی لە بڕیارگەکەیان کردیان، جارێکی تر لە زاپ نەهاتەدی. گەریلا بە تایبەتی لە مانگی کانونی دووەم بەملاوە کە سوپای تورک لە شاخی جودی پاشەکشێی، بە بێ کەمتەرخەمی زۆر بە باشی خۆی ئامادەکرد. ئەو شەوەی هێرشەکە دەستیپێکرد بە رێوشوێن، لەسەرخۆیی و هاتنەدەستی لەجێدا بەگژ ئەو هەوڵە داگیرکەرییانەی سوپای تورکدا چووەوە. لەو هێرشانەی تائێستا ئەنجامدراون، یەک زیانی گیانیشی نەبووە، بەم جۆرەش سەنگەرەکانیان دەپارێزن.

زیانەگیانییەکانیان ئاشکرا ناکەن

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راستی شەڕەکە بە وردەکارییەوە هەموو رۆژێک لە رێگەی راگەیەندراوەوە بۆ رای گشتیی ئاشکرا دەکات. بەڵام سوپای تورک هەم هەوڵ دەدات بەو جۆرە نیشانی بدات وەک ئەوەی ئۆپراسیۆنەکە لە گۆڕەپانێکی زۆر بەرفراواندا بەڕێوەدەچێت و بەم جۆرە هەڵیبسەنگێنێت، هەمیش لە ٢٠ی تەمووز بەدواوە ناسنامەی ئەو سەربازانەی ئاشکرا ناکات کە کوژراون. تەنیا چەند رۆژ بەر لەئێستا وتیان، ‘لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی پەنجە قوفڵ’ سەربازێکیان کوژراوە. چۆن ئەمە دەبێت، وتیان لە هەلیکۆپتەرەکە دراوە و کوژراوە. سەربازێکیش بە ناوی ئەردەم کاڤالاک گوایە بە چەکەکەیەوە لە روودوێکدا مردووە. بەر لە چەند رۆژیش گوایە لە گابار جەردەوانێک قاچی خزاوە و کەوتووەتەخوار و مردووە. لە رۆژانی رابردوودا راگەیەندراوی بەو جۆرە زۆر زیادیان کردووە، ئەستەمە ئەمانە بە رێکەوت بن. ئەوەی سەرنجڕاکێشیشە ئەوەیە کە گەلی تورک یاخود بنەماڵەی ئەو سەربازانە هەڵناسنە سەرپێ و ناڵێن ئەمە چ سوپایەکە کە هەموو رۆژێک سەربازێکی بە رووداوێکی لەناکاو دەمرێت؟

سوپای تورک ناسنامەی سەربازەکانی کەلەسەردەستی گەریلا سزادراون دەشارێتەوە. گەریلا بە دەیان جار ئەوەی بە بەڵگە خستووەتەڕوو. لە گۆڕەپانی شاخی جودی لە شەڕی ٥ رۆژی رابردوودا زیاتر لە ٢٥ سەرباز کوژراون.

گەریلا سەربازانە شەڕ دەکات

گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە لە بەرامبەر بازنەیەکی خراپەکاری، دوور لە فرت و فێڵ، دوور لە درۆ و بە شێوەیەکی جەوهەری و بەرجستە دەجەنگن. لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٧ مانگ لە شەڕی گۆڕەپان و تونێلەکاندا یەک لە گەورەترین گورزەکانیان مێژووی سوپای تورکیان لەو سوپایە وەشاند و وایان کرد کە داگیرکەران بکشێنەوە. ئەنجامەکانی رۆژانی سەرەتای شەڕ دەریدەخات کە لە هەرێمی رۆژئاوای زاپ دووەم سەرکەوتن تۆمار دەکرێت.

هاوبەشی :