لە دارستانەکانی بەڕوو لە شاری پاوە، فیشەکی ئاگرزا، کە شقارتەیە و لە فیلتەری جگەرە پێچراوە، دۆزراوەتەوە

249
0
هاوبەشی :

بەپێی ئەو زانیاریانەی ئەندامێکی ئەنجومەنی ژیوای پاوە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوی کردۆتەوە، لە دارستانەکانی بەڕوو لە دەوروبەری ئەو شارە، فیشەکی ئاگرزا، کە شقارتەیە و لە فیلتەری جگەرە پێچراوە، دۆزراوەتەوە.

گومانی ئەوە دەکرێت کەسانی سەر بە ڕژیمی ئێران بە ئەنقەست بۆ ئاگرتێبەردانی دارستانەکان درووستیان کردبێت و لەو شوێنانە بڵاویان کردبێتەوە.

لە چەند مانگی ڕابردوو چەندین جار ئاگرکەوتنەوە کە بەشێکی دەستی بەکرێگیروانی ڕژیمی ئێرانی لەپشت بووە، لە دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویداوە.

تەنیا لە ماوەی لە ٣٠ی جۆزەردانەوە تا ٢٠ی پووشپەڕی ئەمساڵ، بەگشتی ٦٠٠ هێکتار لە دارستان و لەوەڕگە و ژینگەی مەریوان سووتاون.

هاوبەشی :