قەرەیلان: گەریلاکانی کوردستان سەردەکەون

238
0
هاوبەشی :

ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان رایگەیاند، لە باکور و هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەرخودانێکی مێژوویی لەئارادایە و وتی، “٣ ساڵە هەوڵ دەدەن زاپ بخەنە ژێر دەستیان. دەوڵەتی تورک چیتر ناتوانێت لەوێ باڵادەست بێت. گەریلاکانی کوردستان سەردەکەون”.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە موراد قەرەیلان هێرشە داگیرکەرییەکانی سوپای تورک و ئاماری شەڕی هەشت ساڵەی لە میانی وتووێژێکدا لەگەڵ رادیۆی دەنگی گەل هەڵسەنگاند.

گۆشەگیری لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. ئێوە لەبارەی سیاسەتەکانی گۆشەگیری و دۆخی ئیمڕاڵییەوە روانین و بۆچوونتان چییە؟

سەرەتا من سڵاو و رێز بۆ رێبەر ئاپۆ و هەموو هەڤاڵان لە زیندان دەنێرم و بە رێزەوە سڵاو لە بەرخودانی ئەوان دەکەم.

لەو شەڕەیدا کە دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر تێکۆشانی ئێمە درێژەی پێدەدات، گۆشەگیری سیستمێکە و بەردەوامە لەسەر. لە سیستمی گۆشەگیری ئیمراڵیدا هیچ گۆڕانکارییەک بوونی نییە. هەروەها لە هەموو زیندانەکانی تورکیا و کوردستان بەڕێوەدەبرێت و ئەمڕۆ لە شەڕی جینۆسایدی گەلی کوردستاندا سیستمی گۆشەگیری زاڵە. بێگومان دوژمن لە سیستم هزر و هەڵوێستی رێبەر ئاپۆ دەترسێت. بۆیەش بە گرنگی دەبینێت بۆ خۆی کە دەنگی رێبەری ئاپۆ نەگاتە بزوتنەوە، کادرەکان و گەل. لەبەر ئەوەی ئەوان هەوڵ دەدەن ئەو بەشانە پاکتاو بکەن و ناچار بە خۆبەدەستەوەدانیان بکەن. هەربۆیەشە لە سیستمی گۆشەگیریدا هیچ سست کردنەوەیەک بوونی نییە.

بێگومان دوژمن ئەوە هێندە بە گرنگ دادەنێت کە یاسای ناوخۆیی تورکیا، یاسا نیونەتەوەییەکان، بنەما یاسایی و ئەخلاقییەکان پێشێل دەکات. لەبەر ئەوەی دەترسێت ئەوانە پێشێل دەکات. بەرخودان و هەڵوێست بەرامبەر بەوە بە دڵنیاییەوە زۆر بە واتایە. بەڵام بۆ گەلان کە لە دەرەوە تێدەکۆشن، بۆ وڵاتپارێزان و گەلەکەمان ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە ئێمە چی دەکەین. لەو چوارچێوەدا دۆخی ئێمە، دۆخی رەخنەلەخۆگرتنە. لەبەر ئەوە ئێمە لە پرۆسەی رەخنە لە خۆگرتنداین. دەبێت بزانین کە ئەو تێکۆشانەی ئەمڕۆ بە گشتی بەڕێوەدەبرێت، بەرپرسیارێتی سەرشانمان زۆر زیاتر دەکات. ئەرکی سەردەم دەهێنێتە ئاراوە و دەیاخەتەڕوو. دەبێت ئێمە بە چالاکی، تاکتیک و رێ و رێبازی زۆر کاریگەرتر گوڕ بە تێکۆشان بدەین. نەک هەربۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری، بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ و ئازادی هەموو هەڤاڵانی ناو زیندان، دەبێت ئێمە تێکۆشان بەهێزتر بکەین. ئەو سەردەمەی ئێمەی تێداین، ئێستا ئەو سەردەمەیە. لەو چوارچێوەدا ئەوەی ئێستا دەکرێت بەس نییە. کاتێک ئێمە هەم وەک بزوتنەوە، هەمیش وەک گەریلا و کادر و هەمیش لە رووی کەسایەتی و رێکخراوە وڵاتپارێزەکانەوە هەڵیبسەنگێنین، دەبینرێت کە مامەڵەی هەنوکەیی بەس ناکات. لەبەر ئەوە دەبێت تێکۆشان بەهێزتر بکرێت و لەو چوارچێوەدا لانیکەم دەبێت باری سەر شانی رێبەر ئاپۆ سووکتر بکرێت. لەبەر ئەوەی ئەو کەسەی زۆرترین قورسایی بارەکەی لەسەر شانە رێبەر ئاپۆیە. ٢٥ ساڵە لە دژی هێرشەکانی شەڕی دەرونی و ئەشکەنجەی دەرونی ئیرادەیەکی بەهێز هەیە. دەبێت ئێمە هەموومان لەو بڕوانین و چاوخشاندنەوە بە شێوازی خۆماندا بکەینەوە. بۆ نمونە مرۆڤ لێی دەڕوانێت، هەڤاڵێک لە ناو خەباتدا چەند ساڵ لە شوێنێک دەمێنێتەوە، بە بەهێزی ناتوانێت خەبات بکات. بەڵام مرۆڤ سەرنج بدات ئەمڕۆ لە ئیمراڵی و زیندانەکانی دیکە هەڵوێستێک هەیە. ئەوەی دەبێت ئێمە بە گشتی ئەنجامێکی لێوە بەدەست بهێنین و وەک پەیامێک هەڵیبسەنگێنین، دەبێت لەو رووەوە بە قووڵاییەکی تاکتیکی بە رێگە و مێتۆدێک کە ئێمە تێکۆشان لە هەموو گۆڕەپانێک بە گوڕبکەین. رۆژ ئەو رۆژەیە. بەم جۆرە دەتوانین ببینە وەڵام بۆ هەڵوێستی رێبەر ئاپۆ و هەڤاڵان.

لەسەد ساڵەی پەیمانی لۆزاندا لە لۆزان رێپێوانێکی جەماوەری و هەروەها کۆنفڕانسێک سازکرا. ئەنجامنامەی کۆنفڕانسەکە راگەیەندرا، دەتوانێت لەسەر ئەوە چی بڵێن؟

کۆنفڕانسی لۆزان لە سەدەم ساڵەیدایە، بە راستی لە ئاستێکی بەرزدا پێکهات. هەم رێپێوانی گەل باش بوو، هەمیش کۆنفڕانس و ئەنجامنامە کە بڵاوکرایەوە، هێندەی ئێمە بەدواداچوونمان بۆکرد، باش بوو. بەڵام دەکرا باشتر بوایە. لەهەموو روویەکەوە دەکرا باشتر رێکبخرایە. پەیمانی لۆزان پەیمانێک قڕکردنە. هەرچەندە ئەوانەی ئەو پەیمانەیان سازکردووە پێیان وتووە ‘پەیمانی ئاشتی’، بۆ گەلی کورد ئەو پەیمانە پەیمانی قڕکردن و شەڕە. لە ئەنجامی ئەو پەیمانەدا سەد ساڵە کە لە کوردستان تراژیدیای گەورە روودەدەن و هەموو کات شەڕ لەئارادابووە. هەڵبەت مرۆڤ بیردەکاتەوە، ‘بۆچی ئەو دەوڵەتانە بە پەیمانێکی ناڕەوای بەم جۆرە کۆبوونەوە و ناحەقی گەورەیان بەرامبەر بە گەلی کورد کرد؟

ماوەی چەند رۆژە هەموان باس لە ناحەقییەکانی ئەو پەیماننامەیە دەکە، بەڵام ئەوە تەنیا بە بەرژەوەندی ئابوری و سیاسی راڤە ناکرێت. راستە؛ بەشێکە لە دۆخی گەلەکەمان. لەبەر ئەوە گەلەکەمان ئامادە نییە؛ یەکێتی خۆی ئامادە نەکردووە؛ نوێنەرەکان بەهێز نین. گەلێکی بێ پارێزەرە. سەرباری ئەوەی کۆنترین گەلی هەرێمەکەیە، لە بواری زمان، کولتور و مێژوودا گەلێکی دەوڵەمەندە و دواتر نەهاتوونەتە هەرێمەکە، ئەو گەلە نکۆڵی لێدەکرێت. بێگومان ئەو نکۆڵیەش رێگەی لەبەردەم کۆمەڵکوژی کردووەتەوە. بۆچی بەو جۆرەیان کردووە؟ ئەوە بە تایبەتی لە دەستپێشخەری دەوڵەتانی ئەوروپادا پێشخراون.

ئاشکرایە کە لێرەدا هەندێک لێکدانەوەی مێژوویی رۆڵیان هەیە. دەیانەوێت تۆڵەی سەلاحەدین ئەیوبی لە کوردان بکەنەوە. جیهانی کریستیانەکان سەلاحەدینی ئەیوبییان لەبیر نەکردووە، هەمیش لە سەدساڵ بەر لە لۆزان لە سەردەمی بەدرخان بەگ و سوپای حەمیدیەدا بە پیلان و هاندانی عوسمانی هەندێک هۆزی کورد هەڵیانکوتایە سەر کریستیانەکان و شەڕیان لەگەڵ کردن، بەوەش کێشە هاتە ئاراوە. کاتێک مرۆڤ ئەوانە دەهێنێتە لای یەکەوە، لە ستەم و بێویژدانی و ناحەقی پەیمانی لۆزاندا رۆڵی ئەو کردەوانەی ناو مێژوو دەبینرێن. لە سەردەمی سەلاحەدین ئەیوبیەوە تا لۆزان، لێپێچینەوە و حسابپرسینەوە لە کوردان دەکرێت. لەبەر ئەوە ئەو شتە بە بەرژەەندی ئابوری و سیاسی شرۆڤە ناکرێت. لێرەدا مێژوو رۆڵی هەیە.

لە دژی ئەوە سازکردنی کۆنفڕانس زۆر واتادارە، هەر هیچ نەبێت ئەوە نیشاندرا کە گەلی کورد ئەو پەیمانە قەبوڵ ناکات و رەتیدەکاتەوە و سەد ساڵیشی بەسەردا تێپەڕبووبێت، ئەمەش زۆر واتادارە. هەرچەندە هەندێک کەس بەشداریش نەبووبن، ئەو هەنگاوەی لە رێگەی کۆنفڕانسی لۆزانەوە هەڵگیراوە، رەنگە ببێتە بنەمای یەکێتی نەتەوەیی. زۆرینەی پارتی، دامودەزگا و لایەنە کوردیەکان و گەلانی ئەرمەنی، ئاشوری و سوریانی کە لە کوردستان دەژین، ئەوانیش لەو کۆنفڕانسەدا ئامادەبوون. ئەوە شتێکی زۆر بەنرخە. هیوادارم ئەو هەنگاوە بەردەوامێک و بگاتە ئەنجام.

هەڵبەتە سازکردنی ئەو کۆنفڕانسە شتێکی باش بوو، بەڵام ئەوەی گرنگە کردار و کردەوەیە. واتە دەبێت بەردەوام بێت. باشە، دەبێت بەردەوامیەکەی چۆن بێت؟ دەبێت بکرێتە کۆنفڕانسێک نەتەوەییە. دەبێت ئەم کۆنفڕانسە ببێتە بناغەیەک بۆ ئەوە.

بارودۆخی ئێستا بۆ سازکردنی کۆنفڕانسێکی نەتەوەیی گونجاوە. بە کورتی، سازکردنی کۆنفڕانسێکی بەنرخی لەو جۆرە بۆ ئێمەی کورد و ئە گەلانەی لە کوردستان دەژین، بۆ پێشوازیکردن لە سەدساڵەی پەیمانی لۆزانی کۆمەڵکوژکار و قڕکەر، باش بوو. ئەوە وەڵامێک بوو. لەئێستا بەدواوە دەبێت ئێمە بە کردەوە وەڵامی بەهێز بدەینەوە. ئەوەش بە یەکێتی نەتەوەیی دەکرێت، ئەوە بەرزکردنەوەی تێکۆشانی ئازادی و تێکۆشانی چارەسەری دەستەبەر دەکات. ئێمە خاوەنی پێرسپێکتیڤین کە گەلانی هەرێمەکە چۆن دەتوانن پێکەوە بژین و پرۆژەی چارەسەریمان هەیە. ئەگەری هەیە لۆزانێکی نوێ بێتە ئاراوە. ئەو لۆزانە لۆزانی نەتەوە-دەوڵەتەکانە. ئیتر دەبێت لۆزانی کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک ساز بکرێت. ئەوەش پێویستی بە تێکۆشان هەیە.

لە کۆتاییدا کەنەکە کە پشتیوانی لەو خەباتە بەنرخە کردووە و هەروەها هەموو بەشداربووان سڵاویان لێدەکەم و پیرۆزباییان پێدەڵێم. هیوادارم ئەو کۆنفڕانسە بۆ داهاتوویەکی باشتر، یەکێتی نەتەوەیی و گەشکردنی تێکۆشانی ئازادی ببێتە بنەمایەک.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٥دا لە دژی بزوتنەوەکەدا و گەلی کوردستان هێرشێکی بەرفراوانی دەستپێکرد. هەشت ساڵ بەسەر ئەو هێرشەدا تێپەڕبوون. کۆماری تورک رایگەیاندووە کە زیانی گیانی ئێوە لەو شەڕەدا ٣٨ هەزار و ١٩١ کەس بووە. ئاماری راستەقینەی ئەم شەڕە چەندە؟

پرسیاری پێشوتان لەبارەی لۆزانەوەبوو. پەنجا ساڵیش بە سەر هەڵوێستی رێبەرئاپۆدا تێپەڕبوو. واتە بزوتنەوەکەمان ٥٠ ساڵە لە دژی سیستمی کۆلۆنیالیست و قڕکەر تێدەکۆشێت. ٣٩ ساڵیشە تێکۆشانی چەکداری بەڕێوەدەبات. بەڵام ئەو شەڕەی هەشت ساڵە بەڕێوەدەچێت خاوەنی هەندێک تایبەتمەندییە. لەدوای شۆڕشی رۆژئاوا، یەکگرتنەوەی هەرێمەکانی جزیرە و کۆبانێ، هەدەپە لە هەڵبژاردندا لەسەدا ١٣ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و لە باکور ئەو کاتەی دۆزی ئازادی گەشایەوە، ئەوانە کاربەدەستانی دەوڵەتی تورکیان ترساند. ئەوان وابیریان دەکردەوە کە ئەو پەرەسەندنانە دەبنە هۆی دابەشبوونی تورکیا. لەبەر ئەوە هێزە راستگر و چەپگرەکان، هێزەکانی لایەنگری ناتۆ یاخود ئەوانەی لایەنگری ئوراسیان، هەموو هێزەکانی ناو دەوڵەت یەکیان کرد و کۆنسێپتێکی نوێیان سازکرد. لەسەرەتادا پێیان وت، ‘پلانی رووخاندن’. بەڵام لە ساڵی ٢٠١٦دا رێکخستنی خۆی لەسەر ئاستی ناوخۆیی تەواو کرد و لە سەر بنەمای سیاسەتی پاکتاوکارانە شەڕیان راگەیاند. کاتێک ئەو شەڕەیان راگەیاند وتیان ‘ئەمە شەڕی سەربەخۆیی تورکیایە، وتیان ‘ئەمە شەڕی رزگارییە. ئەمە بۆ ئێمە زۆر ستراتیژیکە’. واتە دەوڵەت بە هەموو هێزیەوە لە دژی ئێمە شەڕی کرد. لەبەر ئەوە وەک شەڕەکانی پێشووی ئێمە نەبوو. لەسەرو ئەوەشەوە بۆ ئەوەی بە خێرایی بڕیار وەربگرێت و لەلایەکەوە هەماهەنگی بکات، سیستمی خۆی گۆڕی. بۆ ئەوەی شەڕەکە باشتر بەڕێوەببەن، سیستمی سەرۆکایەتی کۆمارییان هێنایە ئاراوە کە هەموو شتێک لە دەست یەک کەسدابێت.

لەو کاتە بەدواوە پشتیان بە تەکنەلۆژیای سەردەم بەست هێرشیان کردە سەر ئێمە. لە ٣ ساڵی سەرەتادا لە باکوور ئەو هێرشانە بە شێوەیەکی بەرفراوان و دژوار پێشخران. بێگومان لە بەرامبەر ئەوەش بەرخودانی شارەکان و ئەیالەتەکان پێشخرا. لە شارەکان بە پێشەنگایەتی چیاگەر، خەباتکار و زەریانەکان؛ لە چیاکانیش بە پێشەنگایەتی ئازاد سیسەر، دەلال ئامەد و باران دێرسیمەکان بەرخودانی گەورەی مێژوویی بەڕێوەچوو.

لە ساڵی ٢٠١٨دا، ئەوان چوارچێوەی ئەو کۆنسێپتەیان بەرفراوان کرد. هەم هێرشیان کردە سەر عەفرین، هەمیش بە ئاشکرا رۆژئاوایان کردە ئامانج و بە هیرشی سەر خواکورک شەپۆلەکانی هێرشەکانیان بەرەو هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا یاخود باشووری کوردستان بەرفراوان کرد. ئەو دۆخەی شەڕ هەم لە باکووری کوردستان، هەم لە رۆژئاوای کوردستان و هەمیش لە باشووری کوردستان تا ساڵی ٢٠٢٠ بەردەوام بوو. لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە زیاتر لەسەر باکوری کوردستان و باشوری کوردستان یاخود هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا راوەستەیان کردووە. راستە؛ لەهەمان کاتدا لە زۆر ناوچەی رۆژئاوای کوردستان، شەنگال و باشوو تیرۆر هێرشی جیاجیایان ئەنجامداوە. بەڵام لە چوار ساڵی رابردوودا شەڕەکە زیاتر لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و لە باکووری کوردستان بەردەوامە.

لێرەدا ئامانجی ئەوان چی بوو؟ ئامانجی ئەوان ئەوە بوو کە گەریلا لە ریشەوە پاکتاو بکەن. لەبەر ئەوەی بە پشتیوانی ناتۆ دەستیان بە تەکنەلۆژیای سەردەم کەوتبوو. بە تایبەتیش بە فڕۆکەی بێفرۆکەوانی هێرشبەریان دەست کەوت. بیرکردنەوەیان بەو جۆرەبوو کە بەو تەکنەلۆژیایە گەریلا پاکتاو دەکەن، رۆژئاوا داگیرکەر دەکەن، سنوورەکانی میساقی-میللی داگیرکەر دەکەن. خۆی لە خۆیدا ئەردۆغان پێشتر لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا بە ئاشکرا ئەو نەخشەیەی دروستی کردبوو، نیشانی دابوو. بە کورتی ئامانجی ئەوان پاکتاوکردنی بزوتنەوەی ئازادییە، بتوانن هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەناو ببەن و تورکیا لە کێشەی کورد رزگار بکەن. دەیانەوێت ئەمساڵیش، واتە لە ساڵی ٢٠٢٣دا ئەوە جێبەجێ بکەن.

ئامانجی ئەوان ئەوەبوو کە لە سەد ساڵەی لۆزان و لە سەد ساڵەی کۆماردا، سەرکەوتنی خۆیان رابگەیەنن و بە بێ کورد پێبنێنە سەدەی دووەمی کۆماری تورکیاوە. واتە لە سەر بنەمای لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادی و ئیرادەی گەلی کورد، سەدەیەکی دووەم (دووەم سەدساڵەی کۆمار) بخوڵقێنن. ئامانجی ئەوان ئەمەبوو کە ئەمساڵ بزوتنەوەی ئازادی بە تەواوەتی پاکتاو بکەن و بەم جۆرە بگەنە ئەنجام.

ئێستا سەد ساڵ تێپەڕ بووە. دەوڵەتی تورک لەو قۆناغەدا لە دەرەوە پشتیوانی دەکرێت. هەروەها دەوڵەتانی دەورەبەریشیان بە هەندێک لێکدانەوەی سیاسی، بازرگانی و جیاجیا تائاستێک هێنایە ریزەوە. لێرەدا، لەنێوان رووسیا و ئەمریکادا تا رادەیەک گەمەی کرد. بە جۆرێک لە جۆرەکان عێراقی بێدەنگ کرد. هەروەها بەداخەوە پەدەکەی کردە هاوبەشی ئەو پلانە. هەموو ئەمانە بە چ لێکدانەوەیەک کراون ئەمە بابەتێکی جیاوازە، بەڵام ئەمە روویدا. هەندێک کوردیشیان بەرەولای خۆیان راکێشا. پشتیان بەوە بەست و وتیان ‘ئێمە بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین’. بەڵام ئێستا کاتێک لێی دەڕوانین، ئەوان سەرنەکەوتوون. لەبەر ئەوەی لە زاپ چەقیون. سێ ساڵە دەیانەوێت زاپ داگیربکەن بەڵام هێشتاش ناتوانن داگیری بکەن و تائێستاش لە هەوڵی داگیرکردنی زاپدان.

لەبەرامبەر ئەو کۆنسێپتەی ئەوان، ئێمە وەک بزوتنەوە خۆڕاگریمان کرد، سیاسەتی کورد خۆڕاگری کرد. خۆی لە خۆیدا باسمان لە هەڵوێستی رێبەر ئاپۆ کرد. گەریلا لەگەڵ ئەو بەرخودانانە، لە بواری تاکتیکدا خۆی بەرفراوان کرد. یەکەم، ئاستی پسپۆری بەرەوپێش برد؛ لە شەڕدا نۆژەنکردنەوە و نوێبوونەوەی سازکرد. پەرەی بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیادا. دووەم؛ شێوازی شەڕی تیمی ئافراند. لە رێگەی ئەو شەڕی تیمەوە توانی بە شێوەیەکی بەهێز شەڕ بکات و بە شێوەی شاراوە بجوڵێتەوە. سێهەم؛ لە شەڕدا سیستمی ژێر زەوی دامەزراند. وەک شێوەیەکی نوێ، شەڕی ژێر زەوی خوڵقاند.

ئەو شتانە وایکرد کە هەموو جۆرە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، هەواڵگری و تەکنەلۆژیای سەردەم نەگەنە ئەنجام. لە بەرامبەر ئەو بەرفراوانبوون و قووڵبوونەوەی تاکتیکی، هێرشەکانی ئەوان نەگەیشتنە سەرکەوتن و بێ ئەنجام بوون. لەبەر ئەوە سەرباری تەواوبوونی ماوەی پلانەکەشیان نەیتوانی بگەنە ئامانجەکانیان. لەبەر ئەوەی هەڵوێستی رێبەر ئاپۆ و بەرخودانی گەلەکەمان و گەریلاکانی ئازادی کوردستان پلانەکانی ئەوانی پوچەڵ کردەوە. دەکرێت بە ئاسانی ئەمە بوترێت.

ئێوە باستان کرد کە دوژمن بە بەردەوامی بە لێداوەکانی ژمارەی هەڤاڵانی شەهیدمان رادەگەیەنێت. وایە. لە دوایین نمەنەدا لەوانەیە هەفتەیەک بەر لەئێستا ئەوان بە بۆنەی ٨ ساڵی رابردوو ئامارێکیان راگەیاند. بەڵام ئامارەکەیان لە سەر درۆ دانراوە. دەوڵەتی تورک نکۆڵی لە هەموو کوردستانی مێژوویی دەکات، دەڵێت ‘شوێنێکی بەو جۆرە بوونی نییە’؛ لەبەر ئەوەش هەموو سیستمی ئەوان لە کوردستان لە سەر بناغەی درۆ دانراوە. لە سەردەمی ئێمەدا شەڕی دەرونی بە شێوەیەکی پێشکەوتوو بەکاردەهێنێت. هەموو کات دەڵێن ‘ ئێمە لەوان دەدەین، دەیانگرین و سەردەکەوین’. هەموو کات بەم جۆرە ورە بە خۆیان دەدەن. لە راستیشدا بەو جۆرە نییە. زۆر لە سەر ئەو بابەتە ناڕۆم و بە کورتی وەڵام دەدەمەوە:

ئەم کۆنسێپتی هێرشانەی هەشت ساڵی رابردوو، لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٥ دەستیان پێکرا. واتە لە ساڵیادی لۆزاندا دەستیان بە هێرشکرد. ئەوەش پەیامێکە. واتە دەیانویست بڵێن ‘وەک چۆن لە لۆزاندا ئێمە ئێوەمان بە نەبوو دانا و ئەو شتەمان واژۆ کرد، ئێستاش لە شەڕدا ئێوە لەناو دەبەین’. ٢٤ی تەمووز ساڵیادی لۆزانە و ئەو پەیامەشی کە لەو رۆژەدا دەستیان بە هێرش کرد ئەوەیە کە دەڵێن ‘ئێمە بە بریارین، ئێمە ئێوە لەناو دەبەین، ئێمە ریشەی ئێوە وشک دەکەین’. لەسەر ئەو بنەمایە ٨ ساڵە لە دژی ئێمە شەڕیان راگەیاندنووە و ٨ ساڵە ئەو شەڕە بەڕێوەدەبەن.

ئەو شەڕە بەرفراوانەی کە بەڕێوەبرا، زیاتر لە سەر سێ پارچەی کوردستان بەڕێوەبرا. لە لای رۆژهەڵاتەوە هەندێک بەرەوپێشبرا؛ واتە دەوڵەتی تورک هەندێک جار هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی رۆژهەڵات، بەڵام بە قورسی لە سێ پارچەی کوردستان شەڕی دژوار روویدا.

ئەگەر وەک ئامار بە گشتی باس لە دۆخەکە بکەین، دۆخەکە بەم جۆرەیە:

وەک هەپەگە لەو ٨ ساڵەدا ٤٩٠٦ شەهیدمان هەبووە. ژمارەی شەهیدەکانمان وەک هێزەکانی خۆپاراستنی باکوور یاخود ژمارەی شەهیدانی یەپەسە ٦١٦ هەڤاڵە. هەموو شەهیدانی قارەمانمان بە رێزەوە بە بیردەهێنمەوە. لەسەر رێبازی ئەوانین و ناهێڵین خوێنیان بە فیرۆ بچێت. خەون و ئاواتەکانیان دەهێنینەدی.

بەگوێرەی ئەوە کۆی ژمارەی شەهیدانمان لە هەپەگە و یەپەسە ٥٥٢٢ هەڤاڵن. ئەمە ژمارەی راستەقینەیە. ئێمە لەو رووەوە بۆ لێکۆڵینەوە ئامادەین و ئێمە شەهیدبوونی هیچ هەڤاڵێکمان ناشارینەوە.

هەڵبەت دوژمن کاتێک باس لە ژمارەکان دەکات ژمارەکانی رۆژئاواشی پێزیاد دەکات.

ئەو ژمارانەی باسیان دەکات رۆژئاواش دەگرێتەوە. ئەو شەهیدانەی کە من باسم کردن ئەو هەڤاڵانەن کە لە سەر هێڵی باکوور و باشوور شەهیدبوون. هەڵبەت یەپەسە وەک بەشێکە لە هەپەگە. پرسیارمان لە رۆژئاواش کرد؛ ئەو هەڤاڵانەش بە گوێرەی ئامارەکانیان ژمارەی روونیان بۆ ناردین. هەڵبەت لەلایەکەوە لە دژی داعش شەڕیان دەکرد، لەلایەکیشەوە لە دژی دەوڵەتی تورک کە داعشی دووەمە، شەڕیان دەکرد. بە گشتی ژمارەی شەهیدانی قەسەدە لە شەڕ دژی دەوڵەتی تورکدا ١٤٩٦ هەڤاڵە. هەروەها لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا تائێستا ١٠٥٧ مەدەنی شەهیدبوون. ئاماری ئەوێش بەم جۆرەیە. ئەگەر زیانە گیانیەکانی هەر سێ پارچەکە کۆبکەینەوە کۆی ژمارەی شەهیدانمان ٧٠١٨ شەهیدن. لەناو هێزە سەربازییەکاندا ئەو ٧٠١٨حاڵەتی شەهیدبوونە روویانداوە. لە رۆژئاوا ١٠٥٧ مەدەنیمان شەهیدبوون. لەئێستادا ژمارەی شەهیدانی مەدەنی لە باکوورمان لەبەردەستدا نییە، بەڵام لەم ٨ ساڵەدا نزیکەی هەزار کەسی مەدەنیمان شەهیدبوون. لە باشووریش ٢٠٠ کەسی مەدەنی شەهیدبوون.

واتە کۆی ئەو شەهیدانەی لەو ٨ ساڵەدا بەخشیومانن ئەمانەن. بەڵام ئەگەر سەرنج بدەن دەوڵەتی تورک ژمارەکەی ٥ هێندە و نیو زیاتر کردووە. بەردەوام ئەمە دەکەن. بۆ نمونە بە شێوەی مەیدانی شەهیدێکمان هەبێت، ئەوان دەڵێن ٥ کەسن. بەگشتی بەم جۆرە دەکەن. زۆر جار هیچیش نەبێت ئەوان شتێک دەڵێن. خۆی لە خۆیدا تورکیا ئەزمونی زۆری هەیە کە نەبوو بە هەبوو دابنێت و هەبوو بە نەبوو رابگەیەنێت. رەنگە لەم رووەوە هیچ کەس هێندەی کۆماری تورکیا وەستا و لێزان نییە. لە بواری نکۆڵیکردن و شاردنەوەی راستیەکاندا زۆر وەستا و لێهاتوون.

بە گوێرەی ئەو دۆخە ژمارەی زیانە گیانیەکانی ئەوان چەندە؟ بە پێی تۆمارەکانی ئێمە لەم هەشت ساڵەی رابردوودا لە باکووری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە گشتی ١٨ هەزار و ٦٠٦ سەرباز، پۆلیس، ئەفسەر و چەتەی دەوڵەتی تورک کوژراون. لە هێرشەکانیشیان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان وێڕای سەرباز، ئەفسەر، پۆلیس و چەتەکانیان نزیکەی ٤٩١٠ کەسیان مردوون. واتە لەو هەشت ساڵەی رابردوودا لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا کە هێرشی کردووەتە سەر گەلی کورد، ٢٣ هەزار و ٥٧٠ زیانی گیانیان هەیە. ئەو راستیە ناڵێن. نازانم وتوویانە چەندە زیانی گیانیان هەبووە، بەڵام ئەوپەڕی ٢ هەزاریان ئاشکرا دەکەن. لەبەر ئەوەی بەردەوام نکۆڵی دەکەن. شێوازەکانیان لەسەر نکۆڵی داناوە. بەڵام ئاماری راستەقینە ئەمەیە. بەتایبەتی لە رووی زیانە گیانییەکانی ئێمەوە. رەنگە لە ژمارەکان کەلەبارەی دوژمنەوە رامانگەیاندووە هەندێک کەم یاخود زیادی تێدابێت، بەڵام لیستی زیانە گیانیەکانی هەردوو لایەن بەم جۆرەیە.

لەم دواییەدا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ هێرشێکی داگیرکەری دەستپێکردووە. ئێوە دەتوانن چی بڵێن لەوبارەوە؟ ئامانجی ئەو داگیرکەرییە چییە؟

وەک باستان کرد، ئەو شوێنەی ئێستا دوژمن دەیەوێت ئۆپراسیۆنی تێدا ئەنجام بدات، ئەو هەرێمانەن کە ساڵی رباردوو ناچارببوون لێیان بکشێنەوە. واتە نەیتوانی تیایاندا جێگیر بێت و لە پاییزدا لێیان کشایەوە. ئێستا هەندێک سەربازی خۆی لە شاخی جودی کە هەڤاڵان پێیدەڵێن شاخی شەهید زاگرۆس لە شوێنێکی چۆڵ داناوە. بەڵام ئەو شوێنە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هەڤاڵاندایە. دوای ئەوەی سەربازانیان دادەنێن و دەجوڵێنەوە، هەڤاڵان لێیان دەدەن. بە دیمەنیش ئەمە بەردەستە، گورز لە هەلیکۆپتەرێک درا. زۆر جار کەدەیانەوێت بجوڵێنەوە هەڤاڵان لێیان دەدەن. لەو چوارچێوەدا لەوێ شەڕ لەئارادایە. ئاشکرایە کە ئەو شوێنە بۆ دوژمن بووەتە شوێنێکی نائارام. نەک هەر ئەو شوێنە، هەموو ئەیالەتەکە بەم جۆرە. دوژمن نەیتوانی لەوێ جێگیر بێت و بەو هۆیەشەوە ساڵێکە بێ پسانەوە بۆردومان دەکات. ئێستا هێرشەکانیان زیاتر کردووە. لە بنەڕەتدا لە زەوی و ئاسمانەوە بۆردومان دەکەن. ئەو سەربازانەی لەوێ دانراون دەیانەوێت جێگیر ببن بەڵام وەک لە راگەیەندراوەکەماندا وتمان، تائێستا نەیانتوانیوە جێگیر بن. کاتێکیش دەیانەوێت خۆیان جێگیر بکەن هەڤاڵان لێیان دەدەن. لەوێوە دەچنە شوێنێکی دیکە، دیسان هەڤاڵان لێیان دەدەن. ئێستا هیچ دۆخێک نییە بۆ شڵەژان و دڵەڕاوکێی هەڤاڵان، بە پێچەوانەوە هەڤاڵان پەستانیان خستووەتە سەر ئەوان. شەڕەکە لەم چوارچێوەدا بەردەوامە.

تائێستا لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ هەڤاڵان هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە. ئەو رۆژەی ئۆپراسیۆنەکە دەستیپێکرد لە شاخی ئۆرتێی مەتینا و لەسەر هێڵی ترڤانش دوژمن کەوتە جموجۆڵەوە. جار جار دەردەکەون و جار جار ون دەبن. بەو جۆرە دەردەکەوێت کە دەیانوێت لەوێ هەندێک شوێن بگرن. بەگوێرەی خۆیان تاکتیک دەکەن. لەوێ شەڕ هاتە ئاراوە، دوژمن جارێک وتی ٣ و جارێکیش وتی ٥ زیانی گیانی بەر گەریلا کەوتووە. ئەمە درۆیە. لەئێستادا تەنیا پەیوەندیمان لەگەڵ هەڤاڵێمان پچڕاوە، جگەلەوە لە قۆناغی شەڕ لە مەتینا و زاپ زیانی گیانی هەڤاڵان نەبووە. بەرخودان بەردەوامە. دەوڵەتی تورک ئیتر ناتوانێت لەوێ باڵادەست بێت. ئێمە دەزانین هاتنی ئەوان بۆ ئەوێ بە گوێرەی پلانێکە. بەڵام دوژمن لەو پلانەدا سەرکەوتوو نابێت. پێرفۆرمانسی هەڤاڵان لەوێ لە جێدایە. بەراستی چالاکی هەڤاڵانمان لە ١٩ و ٢٠ی تەمووز کە بەر لە هێرشە داگیرکەرییەکەدا ئەنجامدراون و ئەو چالاکیانەی کە هەڤاڵان لە ٢١ی تەمووزدا ئەنجامیاندان، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی بزوتنەوەکەمانەوە پیرۆزبایی لێکرابوو. بەراستی هەڤاڵانمان ئاستێکی بەرزی پێرفۆرمانسیان هەیە.

ئێستا دۆخەکە بەم جۆرەیە؛ شتێکی بەو جۆرە نییە کە دوژمن دەست بە سەر هەموو شوێنێکدا بگرێت و دۆخێکی بەم جۆرە بە ئاسانیش جێبەجێ ناکرێت. لەبەر ئەوەی هەڤاڵان لە رێگەی ئەو هاوسەنگیەی ئافراندوویانە و بەهۆی باڵادەستیان لە گۆڕەپانەکە، باشتر شەڕەکە بەڕێوەدەبەن. ئەزمونی ساڵی رابردووش هەیە، سود لە ئەزمونەکان وەردەگرن. لەو بڕوایەداین کە هەڤاڵان لەوێ سەرفرازییەکی روون بەدەست دەهێنن. بە هیوا و بڕوایەوە من بە رێز و پێزانینەوە سڵاو لەو هەڤاڵانە دەکەم کە لەوێ بەرخودان دەکەن و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

درێژەی هەیە

هاوبەشی :