سەرۆكی پارتی نەهزەو چەند ئەندام پەڕڵەمانێكی، مانیان گرت لە بەردەم پەڕڵەمانی تونس،دوای ئەوەی ڕێگریان لێكردن لە چوونە ژوورەوەی تەلاری پەڕڵەمان

316
0
هاوبەشی :

لە عەرەبیەوە وەڕگیراوە بۆ كوردی:- هیوا كاكەوڵا

ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە، ڕێكەوتی ٢٦ تەموز ٢٠٢١ سەرۆکی حیزبی نەهزەی ئیسلامیی تونس كە گەورەترین پارتە نوێنەرایەتی لە پەرلەماندا هەیە و چەند ئەندام پەڕڵەمانێكی ئەو پارتە لەبەردەم تەلاری ئەنجومەنی یاسادانان لە تونس دەستیان بە مانگرتن کرد ئەمە پاش ئەوەی سوپا ڕێگری لێکردن لە چوونە ژوورەوەیان بۆ ناو تەلاری پەڕڵەمان .

سەرۆكی ئەنجومەنی یاسادانان ’’ ڕەشید غەنوچی’’، کاتژمێر 3:00 بەیانی بەكاتی ناوخۆ هەوڵیدا بگاتە ناو پەرلەمان، ئەمەش  چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی سەرۆك ’’ قەیس سەید’’ كاری سەرۆکی پەڕڵەمانی  لەسەرۆك پەڕڵەمانی ڕاگرت و ”هشام ئەلمەشیشی” سەرۆک وەزیرانی لە کار دوورخستەوە، لە پارتی نەهزەی ئیسلامی  ئەو ئاڵوگۆڕەی بە “کودەتایەکی سەربازی” ئیدانەی کرد، بەڵام سوپای تونس ڕێگریی کرد لە چوونە ژورەوەی ’’ ڕەشید غەنوچی’ و ژمارەیەک لە ئەندامانی پەڕڵەمان بۆ ناو تەلاری پەڕڵەمان

غەنوچی داوای كرد دانیشتنی بەپەل بكرێت بۆ پشتگیری سەرۆكی پەڕڵەمان، بەڵام ئەو سوپایەی لە دەرەوەی تەلاری پەڕڵەمانی داگیركردوە ڕێگری لێكردون بچنە ناو پەڕڵەمانەوە.

ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەردەم پەڕڵەمان چەند سەد لایەنگری سەرۆك ’’ قەیس سەید’’ لەبەردەم پەرلەمان کۆبوونەوە و دروشمی دژە نەهزەیان دەوتەوە و ڕێگری لە لایەنگرانی پارتی نەهزە دەکەن بگەنە تەلاری پەڕڵەمان . ئاژانسی هەواڵی (AFP) ڕایگەیاندوە کە لە بەردەم تەلاری پەرلەمان دا لایەنگرانی هەر دوولای كۆبونەتەوە و بەرد و بوتڵیان گرتۆتە یەكتری

هاوبەشی :