مەعسومە ئەحمەدی، دایکی محەمەد قوبادلوو، زیندانیی سیاسی کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە، پەیامێکی کوڕەکەی بڵاو کردەوە

302
0
هاوبەشی :

مەعسومە ئەحمەدی، دایکی محەمەد قوبادلوو، زیندانیی سیاسی کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە، پەیامێکی کوڕەکەی بڵاو کردۆتەوە کە وتوویەتی: “هەموو ساتێک چاوەڕێی ئەوەم ناوم بهێنرێت و بمگوازنەوە بۆ ژووری تاکەکەسی بۆ جێبەجێکردنی سزاکەم. هەمووساتێک هەست بەوە دەکەم پەتێک دەکەنە ملم.”

محەمەد قوبادلوو لەکاتی سەرهەڵدانی گەل لە چوارچێوەی شۆڕشی ئازادی ژندا، بەتۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێم دەستبەسەر کرا و لە دادگایەکی نمایشیدا، دوای تاوانبارکردنی بە موفسد فی ئەرز، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

مەعسومە ئەحمەدی دایکی محەمەد، پێشتر لە گرتە ڤیدیۆییەکدا ئاماژەی بەوە داوە کە کوڕەکەی نەخۆشیی بایپۆلاری هەیە، هەروەها هیچ پەیوەندییەکی بە کوشتنی ئەو ئەندامەی ناوەندەئەمنییەکانی ڕژێمەوە نییە و لەژێر ئەشكەنجەدا ددان پێدانانی زۆرەملێی لێ وەرگیراوە.

هاوبەشی :