پارێزه‌رانی رێبه‌ر ئ*ۆ*ج*ال*ا*ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چاویان به موه‌كیله‌كه‌یان بكه‌وێت، داواكاری نوێیان پێشه‌كش داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی زیندانی ئیمراڵی كرد.
ئەمڕۆ سێ شممە، هه‌ریه‌ك له ئیبراهیم بیلمه‌ز، رازییه ئۆزتورك، عیمران ئه‌مه‌كچیی، جه‌نگیز یوره‌كلیی له پارێزه‌رانی نووسیینگه‌ی یاسایی سه‌ده، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دیدار له‌گه‌ڵ موه‌كیله‌كانیان ڕێبەر ئ*ۆ*ج*ال*ا*ن، عومه‌ر خه‌یری كۆنار، حامیلی یه‌ڵدرم و وه‌یسی ئاكتاش ئه‌نجام بده‌ن، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی زیندانی ئیمراڵی-یان كرد.
ئەمە لەکاتێکدایە، له ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه تا ئێستا، هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی رێبه‌ری گەلی كورد، ئ*ۆ*ج*ال*ا*ن وه‌رنه‌گیراوه.