دەوڵەتی تورکیا لە سنوری چەمچەماڵ هێرشێکی درۆنی ئەنجامدا

229
0
هاوبەشی :

کەمێک پێش ئێستا، دەوڵەتی تورکیا لە رێگەی درۆنێکەوە هێرشی کردە سەر ئۆتۆمێلێک و بەوهۆیەو ئۆتۆبێلەکە تێکشاوە و ئاگری گرت.

لە ناو ناحیەی تەکیەی کاکەمەندی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، لەسەر ڕێگەیەکی سەرەکیی سلێمانیی-کەرکوک ئۆتۆمبێلێک لەلایەن درۆنێکی دەوڵەتی تورکیاوە هێرشی کرایەسەر و بەوهۆیەوە تێکشا و هەتا ئێستا زیانە گیانییەکان نازاندرێت.

دەوڵەتی تورکیا، بەردوام لەرێگەی درۆنەوە هێرش لە ناوخاکی هەرێمی کوردستان ئەنجام ئەدات.

هاوبەشی :