سەندیکا نێونەتەوەیەەکان لە بارەی ڕێبەری گەلی كوردەوە ئ•ۆ•ج•ا•ل•ا•ن کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی ساز دەکەن
نوێنەرانی سەندیکاکان کە لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی بە ناوی “کەمپینی سەندیکاکان بۆ ئاززادی ئ•ۆ•ج•ا•ل•ا•ن” کار و خەبات دەکەن، لە ٢٦ تەمووز لە بروکسەل کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی ساز دەکەن.
بە گوێرەی راگەیەندراونی بەڕێوەبەرانی سەندیکاکان کرستین بلاور و سیمۆن دوبینس گروپێک لە نوێنەرانی سەندیکاکان بۆ ئەوەی نیگەرانیەکانیان لە بارە گۆشەگیری دژوار لەسەر رێبەری گەلی کورد ئ•ۆ•ج•ا•ل•ا•ن بخەنەڕوو، لە پەرلەمانی ئەوروپا لە بروکسەلی پایتەختی بەلجیکا کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی ساز دەکەن.