لە سەد ساڵەی لۆزاندا یەکیەتی نەتەوەیی دەکەینە بنەمای تێکۆشان .

258
0
هاوبەشی :

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادی کۆمەلگەی کوردستان ، نامەیەكی ئاڕاستەی دەستەی بەڕێوربەرسیەتی كۆنفڕانسی سەد ساڵەی پەیمانی لۆزان. كرد لە شاری
لۆزان لە سویسرا

دەقی نامەكەی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادی

لە سەد


ساڵەی لۆزاندا یەکیەتی نەتەوەیی دەکەینە بنەمای تێکۆشان .

دوای تەواو بوونی جەنگی جیھانی یەکەم دەوڵەتانی براوەی شەر بەپێشەنگایەتی بەریتانیاو فەرەنسا لەرۆژھەڵاتی ناوەراست بۆ سەرلەنوێ دابەشکردنەوەی ناوچەکە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوسەنگی و ھێز لەگەڵ دەوڵەتی نوێی تورکیایی پاشماوەی دەسەڵاتی عوسمانی کەلەشەردا دۆرا بوو کەوتنە نێو رێکەوتن ، دوای ئەوەی ئەفسەری سوپا مستەفا کەمال ئەتاتورک ھێزی خۆی رێک دایەوە بەسود وەرگرتن لەپەرتەوازەی ھێزی کورد و ناکۆکی ھێزە بیانیەکان لەسیڤەر پەشیمان بۆ وەو ئەوکەمە خاک و مافەش کە بەکوردرابوو رەتی کردەوە ، پەیمانی لۆزان بووە جێگرەوە ی سیڤەر و سەعد ئاباد و سانتۆ و قاھیرە کە بەتەواوی لەسە بنەمای عەقڵیەتی دەوڵەت نەتەوە دارێژراوە بۆ پاراستنی سیستمی سەرمایەداری لەناوچەکە ، لەلۆزاندا زۆر زاڵمانە نەتەوەی کوردی تێدا کراوەتە قوربانی بەرژەوەندیەکانی سیستمی جیھانی و دەوڵەت نەتەوەکانی ناو چەکە،
بەو شێوەیە کورد و کوردستانیان دابەشکرد کەخاوەن خاک ناسنامەو مێژویەکی دێرین بوون بەتەواوی لەدەرەوەی سیستم ھێشترانەوەو وەک نەفرەتلێکراو خرانە بەردەم چەقۆی دەوڵەت نەتەوەی تورک و فارس و عەرەبەکان، بەوپێیە بێ ئامادەبوونی کورد خاکەکەی دابەش کرا و کوشتن لەناوبردنی بەسەرداسەپێنرا سەدساڵە کورد کۆمەڵکوژ دەکرێن زمان و ناسنامەو کلتوری لەناودەبرێت، لەبەرامبەردا لەماوەی ئەو سەدساڵەدا گەلی کورد دەیان سەرھەڵدان و شۆرشی بەرێ خستووە بۆ بەرگری لە خۆکردن لەبەرامبەردا سیستمی جیھانی ئەو بەرگری لەخۆکردنەی بەتیرۆر ناساندوە و بەردەوام چاوی لەئاست کۆمەڵکوژی و تاوانەکان داخستوە و رۆڵی پیلانگێرانەی بینیوە بەڵام ھیچ کات شکستی سەرھەڵدان و لەسێدارەدانی رێبەرەکان کۆمەڵکوژیەکان کیمیا باران و ئەنفالکردن قەدەغەی زمان و خاک سوتاندن دەربەدەری و لەسێدارەدانی سەیدرەزای دەرسیم و شێخ سەعیدی پیران تادەگاتە شێخی نەمرو قازی محمەد لەرۆژھەڵات تا دواجار گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی دژ بە رێبەی گەلی کورد عەبدۆجەلان، بە پشتیوانی ھێزە جیھانی و ھەرێمیەکان کەھەر ئەوان دارێژەری پەیمانی لۆزانن نەیان توانی و ناتوانن ئەو گەل و تێکۆشانەی گەلی کورد خامۆش بکەن و لەناو ببەن ،
لەئێستادا تێکۆشانی گەلی کورد بۆ دیموکراسی و ئازادی و پێکەوە ژیان لەقۆناغێکدایە چیدیکە پەیمانێکی لەم شێوەیە قبوڵناکات ئیدی بەتێپەراندنی دەورانی سەرۆک خێڵ عەقڵیەتی پارچەگەرای و مییللی گەرایی وابەستەو پاشڤەرۆ ھاوسەنگی ھێز لەکوردستان و رۆژھەڵاتی ناوەراست گۆراوەو کوردی ئازاد لەدایک بووە کەخاوەن ھێزو رێکخستن و پارادایمی ئازادی ژن و ئازادیە و تەسلیم بون و خیانەت قبوڵ ناکات ھیچ ھێزێک ناتوانێت پەراوێزی بخات و نادیدەی بگرێت، لەئێستادا داگیرکەرانی کوردستان و ھێڵی خیانەت بێ پشتیوانی ھێزی دەرەکی ناتوانن درێژە بەمانەوەی خۆیان بدەن لەبەرامبەردا ھێڵی تێکۆشان و وڵاتپارێزی لەگەشەو پێشرەوی دایە، پەیمانیەکیەتی نەتەوەیی نێوان کوردان و گەلانی
ناوچەکە کۆتایی ھاتنی پەیمانی لۆزانی لەسەدساڵەی تەمەنیدا نزیک بەکۆتایی کردۆتەوە، پەیوەست بەوە بانگەوازی کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ رەتکردنەوەی لۆزان و نیشاندانی یەکدەنگی گەلی کورد لە لۆزانی سویسرا لە رۆژانی ٢٢ و ٢٣ تەموز ٢٠٢٣ واتادار دەبینین و بەروحیەتی سەرکەوتن و یەکیەتی نەتەوەیی پشتیوانی دەکەین ،
بژی کوردستانی ئازاد و خۆبەرێوەبەر ودیموکراتی
سەرکەوتن بۆ ئیرادەی ئازادی گەلان ـ

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادی کۆمەلگەی کوردستان
۲۲/۷/۲٠۲۳

هاوبەشی :