لە یادی سەد ساڵەی پەیمانی شوومی لۆزاندا دوو کوردستانی ئازادمان هەن؛ هەرێمی کوردستانی عێراق و رۆژئاڤای کوردستان

231
0
هاوبەشی :

كەمال چۆمانی

لە یادی سەد ساڵەی پەیمانی شوومی لۆزاندا
دوو کوردستانی ئازادمان هەن؛ هەرێمی کوردستانی عێراق و رۆژئاڤای کوردستان

یەکەمیان، لەژێر هەڕەشەی ناوخۆیی دایە، هەڕەشەکان بریتین لە گەندەڵی، خودی مەسرور بارزانی، بنەماڵەگەرایی، و حوکمی تاکڕەوی، نەبونی حوکمی قانون و عەدالەتی کۆمەڵایەتی، و هتد٠٠٠.

دووەمیان، لەژێر هەڕەشەی دەرەکیدایە، هەڕەشە دەرەکییەکان بریتین لە تیرۆر، رژێمی ئەسەد، و ئەردۆغان و تورکیا.

داخەکە گەورەتریش دەبێ، کە مەسرور بارزانی نەک هەر لەسەر هەرێمی کوردستان هەڕەشەیە، بەڵکو لەسەر رۆژئاڤای کوردستانیش.

هیچ نەتەوە و وڵات و حکومەتێک سەرکەوتو نابێ ئەگەر خودی حوکمڕانەکانی هەڕەشە بن لەسەر هاووڵاتی، دەزگا دیموکراسی و دەوڵەتییەکان. تا بەسەر هەڕەشە ناوخۆیییەکاندا زاڵ نەبین، مەحاڵە مەحاڵە مەحاڵە ئەوەی لۆزان دژ بە کورد رەنگڕێژی کرد، بگۆڕدرێت.

هاوبەشی :