ئەفغانستان: قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرتاسەری ئەفعانستان ڕاگەیەنرا، پێشڕەوی تاڵیبان لە ناوچە نوێیەکان بەردەوامە

358
0
هاوبەشی :

وەرگێڕانی لە بی بی سی بەشی عەرەبی:- هیوا كاكەوڵا

حکومەتی ئەفغانستان ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی٢٥ تەموزی ٢٠٢١ قەدەغەی هاتوچۆی  بەسەر نزیكەی سەرانسەری وڵاتەکەدا ڕاگەیاند، ئەوەش بۆڕێگرتنی چەکدارنی تاڵیبان  لە چوونە ناو شارەکان

لە نێوان کاتژمێر 10ی شەو تا 4 ی بەیانی بە کاتی ناوخۆڕێگەی هاتوچۆ بە هاولاتیان نادرێت، جگە لە کابولی پایتەخت و دوو پارێزگای دیکە،

لە ماوەی دوو مانگی ڕابوردودا شەڕ و پێکادان لە نێوان چەکدارەکانی تاڵیبان و سوپای ئەفغانستان زیاتر بووە، ئەمەش پاش کشانەوەی هێزە نێودەوڵەتییەکان

وابڕوا دەکرێت تاڵیبان زۆر بەخێرایی کۆنترۆڵی نیوەی ئەو وڵاتەی کردبێت، کاتێک هێزەکانی ئەمریکا دەستیان بە کشانەوە کرد، لەهەمان كاتدا دەستیان بەسەر دەروازە سنوورییەکان و ناوچە گوندنشینەکانی تردا گرتووە

سیكۆندێر کیرمانی پەیامنێری بی بی سی لە ئەفغانستان دەڵێت نیگەرانیەكی زۆر هەیە لەوەی شەڕ بەرەو ناوچە چڕترەکانی دانیشتوان دەگوازرێتەوە لەگەڵ ئەوەشدا گفتوگۆکانی ئاشتی زۆر بەسستی و خاوی بەرەوپێش دەچێت .

هاوبەشی :