تابلۆكانی ژنانی ڕۆژئاوای كوردستان لەپێشانگایەكی هونەریدا خرایەڕوو

282
0
هاوبەشی :

 

تابلۆكانی ژنانی ڕۆژئاوایی كوردستان بە دروشمی” ژان و ژیانی ڕۆژئاڤا” لەپێشانگایەكدا لە پارێزگای هەڵەبجە خرایەڕوو، كە گوزارشتبوو لەخەمو كۆڤان و بەرخۆدانی ژنانی كورد.

ئەمڕۆ لەهۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیریی و هونەریی هەڵەبجە، بەهاوبەشی سەنتەری لوڕ پێشانگایەكی شێوەكاری بۆ ١٣ ژنی هونەرمەندی شێوەكاری ڕۆژئاوای كوردستان لەژێر ناوی ژن و ژیانی ڕۆژئاڤا كرایەوە.

پێشانگاكە تەنها بۆ ماوەیی یەك ڕۆژ بەردەوامی هەیە، تێیدا ژمارەیەكی زۆر میوان بەشدارییان تێداكرد، بەگرنگییەوە لەپێشانگاكەیان دەڕوانی و بەلێك نزیكبوونەوەیی توانا هونەرییەكانی ڕۆژئاوا و باشووریان دەزانن.

هاوبەشی :