١٤ بانکی عێڕاقی لەلایەن ئەمەریکاوە سزایان بەسەردا سەپێنرا.

238
0
هاوبەشی :

 

لە ئاریان تیڤی وەرگیراوە

ئاژانسی واڵ ستریت جۆرنال ڕایگەیاند بەهۆی بە قاچاخ بردنی دۆلار بۆ ئێرانە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزای بەسەر چواردە بانکی عێڕاقیدا سەپاند.

ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی لە زاری بەرپرسانی ئەمریكاوە ڕآیگەیاند ئەو هەنگاوە دوای ئەوە هات ئەو بانكانە دەستیان لە سپیكردنەوەی پارە و مامەڵەی ساختەكاریدا هەبووە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشدا ئەمریكا بەردەوامە لە سزادانی ئەو بانكە عێراقیانەی كە بەشێوەیەكی نایاسای مامەڵە لەگەڵ ئێران دەكەن.

دوای ئەو بڕیارەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا نرخی دۆلار بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبوویەوە، نرخی ١٠٠دۆلار گەیشتە ١٤٩.٥٠٠.

هاوبەشی :