ئێوارە ئاهەنگێک بەبۆنەی یازدەهەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕێکخرا

241
0
هاوبەشی :

ئێوارەی ئەمڕۆ ئاهەنگێک بەبەشداری ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی هەرچوار بەشی کوردستان و نوێنەرانی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

سەرەتای ئاهەنگەکە بە ساتێک ڕاوەستان بۆ ڕۆحی شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان و سروودی ئەیڕەقیب دەستی پێکرد، پاشان داگیرساندنی ١١ مۆم لەلایەن ئامادەبووانەوە وەک هێمایەک بۆ تەمەنی شۆڕشی ڕۆژئاوا.

پاشان وتاری دەستپێک لەلایەن ئەڤین سوێد، نوێنەری خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان، پێشکەشکرا، لەسەرەتای وتەکانیدا پیرۆزبایی یادی شۆڕشی لە گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، گەلی کوردستان، ژنان و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان کرد.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ لە یازدەهەمین ساڵڕۆژیدا شۆڕش بۆ گەلی کوردستان و سووریا و جیهان بووەتە هیوای ژیانێکی پێکەوەیی بە ئازادیی و دیموکراتی، وتیشی ماوەی ١١ ساڵە بەرامبەر هەر هێرشێکی داگیرکاری و پیلانگێڕییەک ڕاوەستاوە، چوونکە شۆڕشی ڕۆژئاوا میراتێكە بۆ هەر گەلێکی بندەست و چەوساوەیە.

هاوبەشی :