قەرەیلان: ئەوانەی واژۆی لۆزانیان کردووە بەرپرسن لە کۆمەڵکوژییەکان لە کوردستان

247
0
هاوبەشی :

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان بە بیری هێنایەوە کە پەیمانی لۆزان بووە هۆی دابەشکردنی کوردستان و ئەو کۆمەڵکوژیانەی لە ١٠٠ ساڵی رابردوودا روویاندا و وتی، “ئەو پەیماننامەیە بکوژە، ئەوانەی واژۆیان کردەوە بە دڵنیاییەوە لەوە بەرپرسیارن”.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان بەشداری لە بەرنامەیەکی ستێرک تی ڤیدا کرد. دیدارەکەی قەرەیلان بەم جۆرەیە:

گۆشەگیری رەها لە سەر رێبەری گەلی کورد بەردەوامە، ئێوە لەو بارەوە جی دەڵێن؟

لە سەرەتادا بە رێزەوە سڵاو لە رێبەر ئاپۆ و هەروەها هەمووئەو هەڤاڵانە دەکەم کە بە دەست دوژمنەوە دیلن. گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ ئەگەر چی وەک پێویستیش نەبێت، بەڵام گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت و لە رۆژەڤدایە. گۆشەگیری تەنیا ئیمراڵی نەگرتووەتەوە؛ ئەمڕۆ لە هەموو زیندانەکانی تورکیا و کوردستان بڵاوبووەتەوە، لەهەموو تورکیا و کوردستان سیاسەتی گۆشەگیری بەردەوامە. سیاسەتی گۆشەگیری لە سیاسەتی دەوڵەتی تورک بۆ قڕکردن لە کوردستانەوە سەرچاوەی گرتووە.واتە دەیانەوێت سیاسەتی قڕکردن لە کوردستان زاڵ بکەن، لەوپێناوەدا کاردەکەن. لە چەقی ئەوەشدا سیاسەتی ئەشکەنجەی دەرونی، گۆشەگیری دژوار و گۆشەگیری لە ئیمراڵی پەیڕەو دەکرێت.

دەیانەووێت رێبەر ئاپۆ لە رووی مافە نەتەوەیی و پێودانگە دیموکراتیکەکان هەنگاو بۆ دواوە بنێت

ئەو دۆخە تەنیا بە لێپرسینەوە و مامەڵەی تۆڵەسەندنەوانەی دەوڵەتی تورک شرۆڤە ناکرێت و تەنیا بە سیاسەتی دوژمنیەتیش ناکرێت راڤە بکرێت. لەسەر ئەو بنەمایە پێداگری و داکۆکی رێبەر ئاپۆ بۆ هەڵوێستی نەتەوەیی و هەنگاوی دیموکراتیک هەیە. دەوڵەتی تورک دەیەوێت رێبەر ئاپۆ لە بواری مافە نەتەوەییەکان و پێودانگە دیموکراستیکەکانی گەلی کورد هەنگاو بۆ دواوە بنێت. زۆر جاریش بۆ ئەو مەبەستە سەردانی رێبەر ئاپۆیان کردووە. لە قۆناغی هەڵبژاردندا بۆ هەڵوێستی ئاکەپە، پێودانگی مافەکانی گەلی کورد نەرم دەکەن و دایدەبەزێنن و هەڵوێستی خۆیان جارێکیتر دەگۆڕن، شاندێکیان ناردبووە لای رێبەرایەتیمان. رێبەر ئاپۆ ٢٥ ساڵە لە دژی هەموو ئەوانە بە هەڵوێست و رۆحێکی سەروومرۆڤایەتی، بە ئیرادە و پشوودرێژییەکی گەورە خۆڕاگری دەکات. بێگومان لە بناغەیدا شێوازێکی وەک رۆحی ١٤ی تەمووز هەیە. بەهەموو جۆرێک خوڵقێنەری رۆحی ١٤ی تەمووز، ئایدۆلۆژی و فەلسەفەی ئەو رێبەر ئاپۆیە. رێبەر ئاپۆ کەسێکی بەو جۆرەیە کە وتە و کردەوەکانی یەکدەگرنەوە. خۆی لە خۆیدا شێوازی ئەو بووەتە شێوازی تەواوی پەکەکە. لەبەر ئەوە ئەو چی بڵێت دەیکات. رێبەر ئاپۆ لە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد، مافی ناسنامە، مافی زمان، مافی خۆبەڕێوەبەری، پێودانگەکانی تورکیا دیموکراتیکدا خاوەن هەڵوێستە و لەوەدا پێداگری دەکات. بۆیەش بەم جۆرە گۆشەگیرییەکی دژوار جێبەجێ دەکەن و بە رێبازی جیاجیا هێرشی دەرونی خۆیان درێژە پێدەدەن. ئامانجیان ئەوەیە کە رێبەرمان هەنگاو بۆ دواوە بنێن. بۆ نمونە پێشتر رێبەر ئاپۆیان وەک رێبەری گەلی کورد قەبوڵ کردبوو بۆ ئەوەش بۆ ماوەی سێ ساڵ دیداریان لەگەڵ ئەنجامدابوو. ئەوە بە واتای ئەوەیە دەوڵەت کاریگەری رێبەر ئاپۆی بینی. بەراستی کاریگەری رێبەر ئاپۆ لەسەر گەلی کورد دەستنیشان کرد و ئەویان وەک رێبەری گەلی کورد قەبوڵ کرد. هەندێک کاربەدەستیش لە بەردەم راگەیاندنەکان ئەوەیان خستەڕوو. هەروەها لە دانوستانەکانی بەر لە ئێستاش زۆر جار ئەوەیان خستەڕوو. واتە ئەو کاتە قەبوڵیان کرد کە رێبەر ئاپۆ لە کوردستان رێبەری گەلی کوردە. بەڵام لەبەر ئەوەی پێداگرییان لەسەر سیاسەتی کۆمەڵکوژی کرد، رێبەر ئاپۆش لە سیاسەتی هەبوونی گەلی کورد، مافەکانی گەلی کورد، مافی گەلی کورد بۆ خۆبەڕێوەبەری و پێودانگە دیموکراتیکەکانی گەلی کورد پێداگری کرد. لەو چوارچێوەدا دەکرێت بوترێت شەڕێک لەئارادایە. ماوەی ٢٥ ساڵە بەردەوامە. رەنگە قۆناغەکانی دیدار و چاوپێکەوتن هەبووبن بەڵام لە بنەڕەتدا لەو سەردەمانەشدا بە شوەی جیاواز درێژەیان هەبوو.

هەموو کورد دەبێت لە تێکۆشان لە دژی گۆشەگیریدا خۆیان بە بەرپرسیار بزانن

لێرەدا ئەوەی کە دەبێت درکی پێبکرێت ئەمەیە؛ رێبەر ئاپۆ نەک هەر مافەکانی پەکەکە، مافەکانی هەموو کوردان لەوێ دەپاڕێزێت. هەبوونی کورد، مافی ناسنامەی کوردان دەپارێزێت. کەواتە دەبێت هەموو کورد خاوەنداری لەو تێکۆشانە بکەن کە ئەمڕۆ لە ئیمراڵی رێبەر ئاپۆ وێنای دەکات و پشتیوانی لێبکەن. دەبێت هەموو کورد خۆیان لە ئازادی رێبەر ئاپۆ و تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری بە بەرپرسیار بزانن. ئەوە ئەرکێکی ئەخلاقی، مرۆڤایەتی و نەتەوەییە. لەبەر ئەوە ئەگەر کەسێک لەپێناو گەلدا ئەو هەمووە قوربانی بدات و دەڵێت من ئەندامی ئەو گەلەم و خاوەنداری لەو مافانە دەکەم، دەبێت من لەگەڵیدابم. رەنگە کە لە زۆر بابەتدا روانینەکەمان یەکێک نەبێت – من ئەوە بۆ گەلەکەمان کە لە ناو پارتی جیاجیادان دەڵێم- بەڵام روانینی ئەوان چی دەبێت با ببێت، دەبێت هەموو کورد لە دژی گۆشەگیری بێت و بۆ ئازادی بەشداری خەبات و تێکۆشان بکات.

هەر وەها لە تورکیا کێ دیموکراسی دەوێت دەبێت لە دژی گۆشەگیری و ئەو ئەشکەنجە دەرونیە بوەستێتەوە. واتە لە دژی سیستمی ئیمراڵی بوەستێتەوە. ئەوەی لە دژی ئەمە نەوەستێتەوە، ناتوانێت لە تورکیا لە سەر بنەمایەکی راست تێکۆشانی دیموکراسی بەڕێوەببات، ناتوانێت دیموکراسی بۆ تورکیا بهێنێت. ئەو کاتە هەموو رۆشنبیرانی تورک، دیموکرات و ئۆپۆزسیۆنی راستەقینە کە دەیانەوێت لە تورکیا دیموکراسی بەرەوپێش بچێت، دەبێت سەرەتا لە دژی گۆشەگیری بن. لەبەر ئەوەی گۆشەگیری پێشێلکردنی هەموو پێودانگە یاساییەکانە، ناڕەوایە، پێشێلکردنی ماف و یاسایە. ئەمە شتێکی روونە.

رێبەر ئاپۆ لەبەرامبەر نەتەوە دەوڵەت، نەتەوەی دیموکراتیک وێنا دەکات

حکومەتی ئێستا تائێستا چی دەکات؟ هەموو ئەوانەی کە دەڵێن لە تورکیا ‘گۆشەگیری’ هەیە- وەک ئەوەی لەم دواییەدا بینیمان- دەیانگرن و دەیانخەنە زیندانەوە. واتە ناشیهەوێت کەس لەوبارەوە بدوێت. کارێکی نایاسایی دەکات، بەڵام نایەوێت کەس لەو بارەوە قسە بکات. بەڵام ئەو کەسانە نازانن کە هزر و ئەندێشەی رێبەر ئاپۆ سنوورەکانی تورکیای تێپەڕاندووە. واتە رێبەر ئاپۆ لە رێگەی ئەو پاڕادایمەی بەرەوپێشی بردووە و بە فۆرمولەی نەتەوەی دیموکراتیک، چارەسەری گەلانی هەرێمەکە بەرەوپێش دەبات. چارەسەری پرسی گەلانی عەرەب، ئاشوری-سوریانی، ئەرمەنی، تورک، فارس، کورد و هەموو گەلانی دیکە پێشکەش دەکات. هەربۆیە رێبەرمان تەنیا رێبەری گەلی کورد نییە. لە دژی سیاسەتی نەتەوە-دەوڵەت نەتەوەی دیموکراتیک بەرەوپێش دەبات و نوێنەرایەتی دەکات. هەروەها رێبەر ئاپۆ تیۆریسیان و داهێنەری پاڕادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکە. هەموو کەس کە بڕوای بە پاڕادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک هەیە، رێبەر ئاپۆ وەک فەیلەسوفێک و خۆیشی وەک خوێندکاری رێبەر ئاپۆ دادەنێت. لە زۆر کۆبوونەوەی نێونەتەوەییدا ژمارەیەکی زۆر رۆسنبیر و ئەکادیمیسیان ئەوەیان باس کردووە یانی رێبەر ئاپۆ ئەمڕۆ سنوورەکانی کوردستان و تورکیای تێپەڕاندووە. ئەوە راستیەکە. بەڵام کێ سای ئەوە دەکات و دەڵێت ‘ وەک فەیلەسوفە’، ئەوان دەگرن. ئەمە راستیە. بەڵام ئەو هەمووە ئەندێشەیەی دروست کرد. ئەو هەموو کتێبەی نوسی و پاڕادیگمایەکی جێگرەوە کە بۆ تەواوی جیهان ببێتە روناکی، ئاشکرای کرد. ناتوانن ئەوە بشارنەوە. ناتوانن راستی بشارنەوە و ناتوانن ئەو رووناکیە داپۆشن کە رێبەر ئاپۆ دایگیرساندووە، ئەمە ئیتر راستیەکە.

درێژەی هەیە…

هاوبەشی :