لێپرسینەوە لەو ستەمە دەکەین کە لە سەر رێبەرایەتیمان هەیە’

253
0
هاوبەشی :

گەنجان رایدەگەیەنن تا شکاندنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد ع*ە*ب*د*و*ڵ*ا ئ*ۆ*ج*ا*ل*ا*ن و ئازادی ئەو درێژە بە تێکۆشانیان دەدەن.

ئێشکگریی ئازادی لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ بەدواوە لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد ع*ە*ب*د*و*ڵ*ا ئ*ۆ*ج*ا*ل*ا*ن و شکاندنی گۆشەگیری رەها لەسەر ئ*ۆ*ج*ا*ل*ا*ن بەردەوامە. لە هەفتەی ٥٧٨ەمیندا مستەفا دەمیر، سەرحەد گورموش و میرۆ شێخموش بیلەن لە گەڕەکی ئەڤریی پاریسەوە درێژەیان بە ئێشکگرییەکە کرد.

مستەفا دەمیر، سەبارەت بە گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد ع*ە*ب*د*و*ڵ*ا ئ*ۆ*ج*ا*ل*ا*ن کە زیاتر لە دوو ساڵ هیچ هەواڵ و زانیارییەک لە بارەیەوە نازانرێت وتی، “رێبەرمان ع*ە*ب*د*و*ڵ*ا ئ*ۆ*ج*ا*ل*ا*ن لە لایەن دەولەتی تورکەوە لە ژێر گۆشەگیری رەهادایە. ئەوە زیاتر لە دوو ساڵە ئەو دۆخە بەردەوامە. سەرباری ئەوەی لە یاسای دەوڵەتی تورکیشدا بوونی نییە، ئەو کردەوە دژە مرۆڤایەتیە جێبەجێ دەکەن. لێرەوە داوا دەکەین؛ کاتێک بابەتەکە دەبێتە کورد و کوردستان، بۆچی یەکێتی ئەوروپا و بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤ بێدەنگ دەبن؟ ئێمە گەلێکی ٤٥ ملیۆن کەسین و لە سەر رێبەرمان ئەشکەنجەی دژوار هەیە. تا ئەو گۆشەگیریە نەشکێندرێت و رێبەری گەلەکەمان ئازاد نەکرێت ئێمە هەرگیز دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین. ئێمە رۆڵەکانی خۆر هەموو رۆژێک لێرە دەبین و لێپرسینەوە لەو ستەمە دەکەین و رێبەرمان ئازاد دەکەین. هەموو گەلەکەمان بانگهێست دەکەین کە بەو هەستیاریەوە بجوڵێنەوە و بەشداری لە ئێشکگریی رێبەرایەتی ببن”.

سەرحەد گورموشیش باسی لەوەکرد، کە لە سەر رێبەرایەتی چەندین ساڵە ستەمێکی گەورە بەڕێوەدەچێت و وتی، “لەبەر ئەوە دەبێت ئێمە بڕژێینە گۆڕەپانەکان، چالاکی بکەین. دەبێت ئێمە رێبەرایەتیمان ئازاد بکەین و بۆ سەد ساڵی دیکەش بندەست نەبین، پەرە بر رێکخستن بدەین. من لەو بڕوایەدام کە ئێمە رێبەرمان ئازاد دەکەین. ئێمە لێرەین، داواکارم ئێوەش بێن و بەشداری ئێشکگریی لەپێناو رێبەرایەتیدا بکەن”.

هاوبەشی :