ئەگەری هەیە رێککەوتنی ناتۆ پەیمانی لۆزان نوێ بکاتەوە’

255
0
هاوبەشی :

 

ئەندامی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی پارتی چەپی سەوز جەنگیز چیچەک رایگەیاند، ئەو سازشانەی ستۆکهۆڵم و یەکێتی ئەوروپا لەپێناو ئەندامبوونی سوید لە ناتۆدا بۆ تورکیایان کردووە، وەک نوێبوونەوەی لۆزانە.

لەگەڵ شەڕی ئوکرانیا، هەر یەک لە فینلەندا و سوید بەمەبەستی ئەندامبوون لە ناتۆ دەستیان بە هەوڵ کرد و بەو قۆناغەش لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی مێزێکی دیکەی بۆ تورکیا کرایەوە. ئەو کارتانەی سات و سەودا و بازرگانی کە خرانە سەر ئەو مێزە، سەرباری ئەوەی لە هەندێک بواریشەوە جیاوازی هەبێت، بە گشتی بۆ ئۆپراسیۆنەکان لە سوریا وەک مۆڵەتپێدانێکی کراوەیە و بەتایبەتی بۆ کوردان لە سوید و فینلەندا، لێکەوتەی وەک دەرکردنی یاسای ‘تیرۆر’ی تێدایە. تورکیا کە لە بارەی سوریاوە نەیتوانی شتی زۆر لەو هاوکێشەیەدا بەدەست بهێنێت، هەندێک داواکاری دیکەی خۆی خستە سەرمێزەکە. ئەو بازرگانی و سات و سەودایە بۆ فینلەندا هەر زوو گەیشتە کۆتایی، بۆ سوید تا لوتکەی ناتۆ لە رۆژانی ١١-١٢ی تەمووز بەردەوام بوو.

بەر لە کۆبوونەوەی لوتکە لە ڤیلنیوس کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی ساز کرا. ئەردۆغان، سکرتێری گشتی ناتۆ یانس ستۆڵتێنبێرگ و سەرۆکوەزیرانی سوید ئوڵف کریستێرسۆن کۆبوونەوە. ئەردۆغان بەڵێنیدا کە پێسنیازنامەی ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ بخاتە بەردەم ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی تورکیا. سەرکوەزیرانی سوید ئوڵف کریستێرسۆنیش سەپاندنی یاسای ‘تیرۆر’ کە تورکیا داوای دەکرد بە وتەی خۆی قەبوڵی کرد و بەڵێنیدا بە هەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان هەردوو وڵات و پشتیوانیکردن لە تورکیا بۆ ئەوەی ببێتە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا.

لەو مێزەدا جگە لە هەندێک بەڵێن لەسەر ناوی یەکێتی ئەوروپا کە پێیدراون، دیار نییە کە تورکیا دەستکەوتی دیکەی هەیە یان نا، بەڵام میدیای رۆژئاوا ئەردۆغانی وەک دانوستاکارێکی باش ناودێرکرد و ئاماژەیان بەوەکرد کە ئەردۆغان هاوکات لەگەڵ ئەمریکاش لەبارەی فڕۆکەی ئێف ١٦ەوە دەست بە دانوستان دەکات. لەبارەی هەموو ئەو پەرەسەندنانەوە چەند پرسیارێکمان ئاراستەی ئەندامی کۆمسیۆنی کاروباری دەرەوەی پارتی چەپی سەوز جەنگیز چیچەک کرد.

لە ڤیلنیوس تورکیا و سوید لەبارەی بابەتێکەوە رێککەوتن و لەو چوارچێوەدا وترا کە هەندێک رێککەوتننامەی ‘تیرۆر’ کە لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە واژۆکراون. ئەو بەڵێنانەی لە پێناو بە دەستهێنانی دەنگی تورکیا بۆ بەئەندامبوونی سوید دراون، بە تایبەتی بۆ کوردانی دانیشتووی ئەوروپا و بۆ دیموکراسی بە چ واتایەکە؟

بەم رێککەوتنەی ئێستا دیارە کە ئیرادەی کوردان و ئازادی و دەستکەوتەکانیان کراونەتە ئامانج. ئەمەش سەلمێنەری ئەەیە لە نەک هەر تورکیا بەڵکوو دەوڵەتانی ئەندامی ناتۆ و وڵاتانی ئەوروپیش رۆڵی مێژوویی خۆیان لەمڕۆشدا لە چارەسەرنەکردنی پرسی کورد دەگێڕن. ئەو رێککەوتنەی سوید لەپێناو ئەندامبوون لە ناتۆ لەگەڵ ئاکەپە واژۆی کردووە، دەکەوێتە چوارچێوەی سەرلەنوێ دوژمنایەتیکردنی کوردان. مرۆڤ دەتوانێت وەک پێداگری لەسەر لۆزانیش لێکیبداتەوە کە کوردستانی کردە چوارپارچە. بەم جۆرە مرۆڤ دەتوانێت رێککەوتنەکە وەک ئاپدەیت کردن و نوێکردنەوەی پەیمانی لۆزانیش پێناسە بکات. بەڵام دەمانەوێت ئەوە بە بیری ئەوانە بخەینەوە کە لەم پەیماننامە شوومەدا تێوەگلاون، کە وشیاریی ئازادی کوردان، دەستکەوتەکان و ئاستی رێکخستنبوونیان هێندە بەرەوپێش چووە کە مرۆڤ ناتوانێت لەگەڵ سەد ساڵ بەر لە ئێستا بەراوردی بکات. بۆ کوردستانیان مێژوو جارێکی دیکە دووبارە نابێتەوە و ئەو پیلانگێڕییە سەد ساڵەیەش پوچەڵ دەکرێتەوە.

ئێوە وەک پارتی چەپی سەوز ئەو پەرەسەندنانە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

لەو چوارچێوەدا داوا لە هێزە رۆژئاواییەکان و دەوڵەتی تورکیا دەکەین کە دەست لەو رێککەوتنە چەپەڵەیان هەڵبگرن. بەدڵنیاییەوە ئێمە بە ئاستی تێکۆشان و بە رێکخستنبوونمان لە دژی هەموو ئەو ئاراستانەی لەو رێکەوتنەوە سەرچاوە دەگرن، تێکۆشانمان بۆ قەوارە و ئازادی کوردان و پاراستنی بەها گەردوونیەکانی نەتەوە بندەستەکان درێژە پێدەدەن، ئەوەش نەک بە مۆڵەت و رێگەپێدانی هێزە سەردەستەکان، بەڵکوو بە ئیرادەی بەرخودانی گەلان لە دژی سەرمایەدا و ئیمپریالیزم بەردەوامدەبین لە رێگەی خۆمان.

ئێمە وەک پارتەکەمان، رامانگەیاند کە لە مەترسییە ئەمنییەکانی گەلی سوید تێدەگەین کە دوای داگیرکردنی ئوکرانیا لە لایەن رووسیاوە هاتووەتە ئاراوە، بەڵام وتمان کە لە رێگەی بە ئەندامبوون لە ناتۆ ئەو مەترسیە چارەسەر ناکرێت، بەڵکوو دەکرێت ئەو هەنگاوە ئاڵۆزی و شەڕە ئیمپریالیستیەکان یەکجار زیاتر بکات. لەم قۆناغەی تێیداین، ئاشکرابووە کە دۆخی هەنوکەیی لە سەرووی مەترسییە ئەمنییەکانی سویدەوەیە. حکومەتی سوید کە گەلێکی دیکەی کردە بابەتی بازرگانی و سات و سەودا، ئەو بەهایانەی داکۆکیان لێدەکات خستیە ژێر دەست وپێوە.

هەربۆیە ئەگەر کاربەدەستانی سوید بیربکەنەوە کە ئەو بازرگانیە تەنیا بە کوردانەوە سنووردار دەبێت، هەڵەن. هەر سازشێک کە بۆ دەوڵەت و سەرمایە بدرێت، ئەوە بە واتای سازشکردنە لەسەر بەها دیموکراسیەکان کە ئەو سیستمی خۆی لەسەر دامەزراندووە.

تورکیا بە دیاریکراوی وتی، ‘با رێگەی ئەندامێتی لە یەکێتی ئەوروپا بکرێتەوە’ بەڵام ئەو خۆی لە یاسا و رێساکانی یەکێتی ئەوروپا زۆر دوورە، سەرۆکی ئیتاڵیا وتی کە ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا لە بەرنامەیاندا نییە. هەڵبەت تورکیاش ئاگاداری ئەوەیە، بەڵام لەم قۆناغەدا لە رێگەی هەنگاوە سیاسیەکەی ئەردۆغانەوە چ ئامانجێک گیرابووەبەر؟

ئەمە شتێکی نوێ نییە. ئەردۆغان ساڵی جارێک داوای ئەندامێتیەکە لە یەکێتی ئەوروپا دەخاتەوە بەرباس. دواتر چەندە کردەوەی پێچەوانەی بنەماکانی ئەندامبوون هەیە، ئەنجامیان دەدات. لەئێستادا کە هێزە رۆژئاواییەکان سەبارەت بە پرۆسەی ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا و هەڵگرتنی ڤیزا هەندێک لێدوانی ئەرێنی دەدەن، پرۆسەی بەئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا سەرلەنوێ کەوتووەتە سەر زاری ئەردۆغان. هەڵبژاردنی لە هەلومەرجی نایەکساندا بەڕێوەبرد، بەڵام ئەوان خۆیان زیاتر ئاگاداری ئەوان کە لە رووی سیاسیەوە شکستیان هێناوە. ئەردۆغان لە رێگەی ئەو هەنگاوەوە بۆ ئەوەی پارە بێتە ناو وڵاتەکەوە، بانگهێشتی وەبەرهێنان دەکات لە وڵاتەکەدا بۆ ئەوەی بەمەبەستی کۆلۆنیالیستی سوودی لێوەربگرێت. ئەوەی کە وڵاتەکە گەورەترین ناوەندی ترانزیت و بازرگانی ماددەی هۆشبەرە، پەیوەندی بەو کاراکتەر و روخسارەی دەسەڵاتەوە هەیە.

بە دڵنیاییەوە هەندێک هاوکێشەی دیکەش رۆڵیان هەیە لەم سات و سەودایەدا. لە ئەنجامی پرۆسەی ئەندامبوونی سوید لە ناتۆدا ئاماژەی ئەوە دەرکەوت کە فرۆشتنی ئێف ١٦ لە لایەن ئەمریکاوە پەسەند کراوە. هەم لە سۆنگەی ناوچەیی و هەمیش جیهانیەوە کاتێک مرۆڤ لەو سۆنگەوە لێی دەڕوانێت، ئێوە هەڵسەنگاندنی بیر و بۆچوونی رێککەوتنی شەڕ چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

ئێمە ئاگاداری ئەوەین کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هەم لە رووی ئایدۆلۆژیەوە و هەمیش لە رووی سیاسیەوە لەناو ئاڵۆزی قووڵدایە. بۆ دەرچوونی لەو دۆخە هەم ئەو رێگایانەی دەبنە مایەی شەڕ و هەمیش لەسەر پیشەسازی ئەمنی رێگەی کۆکردنەوە و کەڵەکەکردنی زیاتری سەرمایە گیراونەتەبەر. لە دژی ئەو راستیە، ئێمە پێویستیمان بە بونیادنانی بزوتنەوەیەکی ئاشتی و ئازادی جیهانییە. لە دژی شەڕەکانی هەژموونگەرایی نێودەوڵەتی دەبێت ئێمە دەستبەجێ بواری پێکەوە ژیانی هاوبەشی کۆمەڵایەتی بونیادبنێین. رەوتی سەردەمی شۆڕشی سەدەی ٢١ تەنیا بە هەوڵی هەنگاوی یەکگرتوو و هاوپشتی کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئایدۆلۆژیکی بندەستانی جیهان مسۆگەر دەبێت.

هاوبەشی :