كۆڕۆنا: ڤاكسینێكی نوێ بۆ هەرزەکاران لە یەکێتی ئەورووپا پەسەند کرا

506
0
هاوبەشی :

وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە بۆ كوردی:- هیوا كاكەوڵا

ئاژانسی ده رمانسازی ئه وروپا بەكارهێنانی ڤاکسینێكی نوێ (مۆدێڕنا)ی كۆڕۆنای بۆ منداڵانی تەمەن 12 تا 17 ساڵ په سەند کردووە

ئەوە دووهەم ڤاكسینی كۆڕۆنایە کە پەسەند بکرێت بۆ هەرزەکاران لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دەرمانسازی یەکێتی ئەوروپا (EMA)، لە مانگی ئایاردا کۆمپانیای Pfizer – BioNTech ی پێشكەوتنی بەدەستهێنا و دەستی بەكار كرد.

EMA دەڵێت، ئەم ڤاكسینە نوێیەی ئەمریکا بەرهەمی هێناوە پێویستی بە دووجار كوتان هەیە، كوتانی ڤاكسینی یەكەم  و دووهەم  چوار هەفتەی لە نێواندایە.

ئێستا چاوەڕوان دەکرێت کۆمیسیۆنی ئەوروپا بە پێی ڕاسپاردەی EMA ، کوتان بەم ڤاكسینە نوێیە بۆ گەنجان فراوانتر بکات .

بەڵام ئەم هەنگاوە بۆ لێدانی ڤاكسین جێی ڕەخنە دەبێت، لەبەرئەوەی  ڕێژەی کوتان لە زۆربەی ئاسیا و ئەفریقا زۆر کەمترە لە یەکێتی ئەوروپا کە ئێستا زیاتر لە نیوەی تازە پێگەیشتووەکان بە تەواوی كوتراون، بەڵام بەپێچەوانەوە لەئاسیا و ئەفەریقا ملیۆنەها تەمەن مامناوەندی و تەمەنداران نەخۆشی مەترسیداریان هەیە و مەترسیان لەسەرە، یان مردنیێكی زۆریان بە كۆڕۆنا هەیە

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی داوای لە وڵاتانی دەوڵەمەند کردووە ڤاكسین و کوتانەکان زۆر بەشێوەیەکی بەربڵاوتر لە ئاستی جیهانیدا بڵاوبکەنەوە .

لەگەڵ ئەوەشدا، یارمەتیدەران و هاریكاران باسی فراوانکردنی کوتان بۆ منداڵان دەکەن و بەكارێكی گرنگی دەزانن، كە لە ئێستادا جۆری كۆرۆنای گۆڕاو بەدێلتای زۆر بەربڵاوە  لە ئەوروپا و حاڵەتەکان لە هەندێک ناوچەدا بە خێرایی بەرز دەبنەوە. بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی سیستەمی بەرگری پێویستە منداڵان لە ناو سیستەمی كوتاندا بێت و بكوترێن، کاتێک  ئاستی كوتان بەرز بكرێتەوە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە لە ناو دانیشتواندا خاودەبتەوە و خەڵك كەم تووش دەبێت.

زۆربەی منداڵان بە گرانی و مەترسیدار تووشی  نەخۆشی كۆڕۆنا نابن، بەڵام هێشتا مەترسیان لێدەكرێت كە تووش بن و بەڵام دەتوانن تێپەڕێنن.

EMA دەڵێت لێکۆڵینەوەیەک بۆ ئەم ڤاكسینە نوێیە كراوە كەتێدا 3732 منداڵی تەمەن 12 بۆ 17 ساڵانن بەشداربوون، وەڵامی ئەو منداڵانە هاوشێوەی گەنجە تازە پێگەیشتووەکانی تەمەن 18 بۆ 25 ساڵان دا بووە .

لەو لێکۆڵینەوەیەدا دەركەوتوە ئەو كەسانەی كە بە ڤاكسینی كۆڕۆنا كوتراون نیشانەی نەخۆشی كۆڕۆنایان لەسەر دەرنەكەوتوە و توش نەبوون، بەڵام لە کاتێکدا چوار كەسیان بە ڤاكسینی ساختە كوتران ، نیشانەی كۆڕۆنایان لەسەر دەركەوت.

لە توێژینەوەیەكی قەوارە بچوكی لەو شێوەیەی كراوە، واتای ئەوە دەگەیەنێت کاریگەرییە لاوەکییە ناباوەکان، وەک مەترسی توشبوونی ئیلتیهابی دڵ ناتوانرێت هەڵسەنگاندن بۆ گروپی 17-12 ساڵ بكات، بەڵام EAM ئەو دادوەرییە دەكات سوودەکانی کوتان بەم ڤاكسینە نوێیە باشترە و مەترسیەكان تێدەپەڕێنێت.

ئەم ڤاکسینە کە پێی دەوترێت سپایکڤاکس (Spikevax)، هەروەها گەورەکانیشی پێدەكوترێت لە یەکێتی ئەوروپا ئەمەش هەروەكوو ڤاكسینی (فایزەرPFizer) ئاڕ ئێن ئەی (RNA) تێدایە، گەردیلێک کە دژە تەنی نوێ دروست دەکات بۆ ئەوەی جەستە ڕابهێینێ بۆ هێرشکردنە سەر هەر جۆرە تووشبوونێکی ڕاستەقینەی كۆڕۆنا

لە ئەمریکا و کەنەدا بە ڤاكسینی سپایڤاکس تەمەنە گەورەكان و بەساڵاچوانیش دەكوترێن، هەروەها هەر لەو دوو وڵاتە لێكۆڵینەوە و لێگەڕین دەكرێت بۆ ئەوەی  بدرێت بە هەرزەکارانییش.

هاوبەشی :