دیمەنی ساتی هێرش بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی بڵاوکرایەوە

236
0
هاوبەشی :

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر رۆژی ١٣ی تەمووز بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی گەریلا. توانیمان دیمەنی ئەو هێرشە بەدەستبهێنین کە بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی ئەنجامدراوە.

رۆژی ١٣ی تەمووز کاتژمێر ١٠:١٢ خولەک سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی هێرشی کردەسەر سەنگەرەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و دیمەنی ئەو هێرشەش گەیشتە دەست ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF). دیمەنەکان لە لایەن خەڵکی ناوچەکە و گەیلاکانەوە تۆمار کراون. لە دیمەنەکاندا کاریگەری تەقینەوەی بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی دەبینرێت.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوی رۆژی ١٤ی تەمووزدا ئەم زانیارییەی خستبووەڕە، “سوپای تورکی داگیرکەر لە ١١ و ١٣ی تەمووزدا بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی قەدەغە، رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی زاپی بۆردومان کردووە. دەنگی تەقینەوەکە لە چەند کیلۆمەتریەوە بیسرابوو و کاریگەری تەقینەوەکە ناوچەیەکی فراوانی گرتووەتەوە”.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل موراد قەرەیلانیش رۆژی ١٢ی تەمووز لە هەڵسەنگادنێکدا بۆ ئاژانسەکەمان سەرنجی راکێشابوو بۆ سەر چەکی قەدەغە کە سوپای تورک بە کاری دەهێنێت و بەم جۆرە دوابوو: ”

” نزیکەی دوو ساڵ و نیوە بە سەدان هەزار جار بۆردومانیان کردووە، هەموو جۆرە ماددەیەکی کیمیایی بەکارهێنراون، بۆمبی تێرمۆباریک بەکارهێنراون، بۆمبی فسفۆڕ هەڵدراون، لەم دواییەشدا بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی کە تەنیا لە لیستی ناتۆدا دەبینرێن و بە گڵۆپی سەوزی ناتۆ دەتوانرێت بەکاربهێنرێن، لە دژی هێزەکانمان لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بەکارهێنران.”

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی، دوای کۆبوونەوەی ناتۆ زیادیان کردووە و ئەوەش مایەی سەرنجە.

هاوبەشی :