هێزەكانی پارتی هێرشیان كردۆتە سەر هەرێمەكانی پاراستنی میدیا لە مەتینا

441
0
هاوبەشی :

لە هەواڵێكی بەپەلەی ستێرك تیڤی ڕایگەیاند كە چەكدارانی پارتی هێرشیان كردۆتە سەر هەرێمەكانی گەریلاكانی ئازادی كوردستان لە ناوچەی چارچڵی سەر بە هەرێمی مەتینا، دەستپێك بە چەكی قورس ناوچەكانی گەریلاكانیان بۆمباران كردوە ، لەهەمان كاتدا فڕۆكە سیخوڕییەكانی دەولەتی توركی داگیركەر بەچڕیی و بەرفراوانی بەسەر ئاسمانی ناوچەكە هاتوچۆیان كردوە و چەكدارانی پارتیش دەستیان بە جموجۆڵ كردوە بەرەو ناوچەكانی گەریلا و دەستڕێژیان كردوە كە بوەتە هۆكاری ئاگركەوتنەوە لە ناوچەكە بەڵام هێزەكانی گەریلا بۆ ئەوەی شەڕ نەیەتە ئاراوە هیچ هەڵوێستێكیان نەنواندوە.

بەپێی هەواڵەكانی كە لە ناوچەكەوە دێن بە بەردەوام  هێزەكانی پارتی بەردەوامن لە جموجۆڵدا لە هەمان كاتدا فڕۆكە سیخوڕیەكانیش بە بەردەوامی بە ئاسمانی ناوچەكە دەسوڕێنەوە

هاوبەشی :