لە شاری ئۆمدورمان لە سودان بازاڕێكی میلڵی بۆردوومان كرا و لە ئەنجامدا ٣٤ كەس کوژران

241
0
هاوبەشی :

ستێرك تیڤی

لە شاری ئۆمدورمان نزیك خەرتوم بازاڕێكی میلڵی بۆردوومان كرا و لە ئەنجامدا ٣٤ كەس کوژران كە ژمارەیەک بازرگان و منداڵیشیان تێدایە.

سەرەڕای ئەوەی هێزەكانی پشتیوانی خێرا و سوپای سودان چەند جارێك ئاگربەستییان ڕاگەیاند، بەڵام زۆری پێ نەچووە دووبارە شەڕ و ئاڵۆزییەكان دەستیپێكردوەتەوە و بە هەزارن كەس كوژران و بێ حاڵ و ماڵ بوون، هەردوو هێزی شەڕكەری سودانیش یەكتر تۆمەتبار دەكەن لە دەستپێشخەریكردنی هێرشەكان.

وەزارەتی تەندروستی لە خەرتومی پایتەختی سودان لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئێوارەی دوێنێ بەشێوەیەكی هەڕەمەكیی بازاڕێكی بەناوبانگی شاری ئۆمدورمان لە نزیك خەرتومی پایتەختی سودان بۆردومان كرا، لە ئەنجامدا ٣٤ كەس گیانیان لەدەستدا كە منداڵیشیان تێدا بوو.

 

هاوبەشی :