کاڵکان: ئیتر هیچ یاسایەک ناتوانێت درێژە بە سیستمی ئیمراڵی بدات

241
0
هاوبەشی :

 

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوڕان کاڵکان، رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک هەرکت تەنگەتاو دەبێت لە دژی ئیمراڵی، گەریلا، رۆژئاوا و سیاسەتی دیموکراتیک، هەموو جۆرە گوشار و ستەمێک دەکات و وتی، “لە ناو ترسێکی گەورەدان، بەڵام لەناو دەچن”.

کاڵکان لە بەرنامەی تایبەتی مەدیا خەبەر قسەی کرد و رایگەیاند، کە ئەگەر وەک رۆژنامەوان مەردان یانارداغ کە لە بەر ئەوەی یاسای گەردوونی و نەتەوەییان بەبیر هێنایەوە، لەسەر گۆشەگیری دوا و وتی ‘تاوان مەکەن’ دەستگیرکرا، چەند کەسی چەپ، سۆسیالیست، رۆشنبیر، دیموکرات و هونەرمەندی دیکە بەهەمان شێوە هەڵوێست نیشان بدەن سیستمی ئیمرآڵی لەناو دەچێت.

کاڵکان وتی، “لە ترسی خۆیان ئەویان گرت، ئەگەر یەک دوو کەسی دیکەش بەم جۆرە قسە بکەن، سیستیمی ئیمراڵی هەڵدەوەشێتەوە. ناتوانن درێژەی پێبدەن. لەبەر ئەوەی زیاتر لێی ترسان، هەوڵیاندا مەردان یانارداغ دەستبەجێ بێدەنگ بکەن. ئەمە بەو واتایە دێت کە زۆر لاوازن. ئەگەر بەهێز بوونایە ئەمەیان نەدەکرد. لەبەر ئەوەی لاوازن گوشار لە رێبەر ئاپۆ دەکەن. هەموو جارێکیش کە دەگەنە بن بەست یاخود شکست دەهێنن، دەیانەوێت بە گوشار تەمەنی خۆیان درێژبکەنوە، بەڵام بێ سوودە؛ ئەوان شکست دەخۆن”.

کاڵکان ئەوەی خستەڕوو کە بۆ شکاندنی گۆشەگیری و هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم و سیستمی قڕکەر دەبێت تێکۆشان زیاتر بە پلان و رێکخراوتر بەڕێوەبچێت.

کاڵکان رایگەیاند، کە تەیب ئەردۆغان و هاوپەیمانی کۆمار لە بەرامبەر بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ بازرگانی بە کوردەوە دەکەن و وتی، “لە قۆناغی لۆزاندا بەر لە ١٠٠ ساڵ بابەتەکە موسڵ و کەرکوک بوو؛ ئێستاش ئەندامێتی سوید لە ناتۆیە.. دەیەوێت هەموو ناتۆ بەوە قایل بکات: ئێمە لۆزان نوی دەکەینەوە، هەموو کەس کۆمەڵکوژکردنی کورد قەبوڵ دەکەن، ناتۆ پشتگیری من بکات و لە کۆمەڵکوژکردنی کوردان پشتیوانیم لێبکات. ئەوە دەسەپێنرێت! ئەگەر ئەمە رووبدات، پەیمانی لۆزان کە بنەمای یاسایی و هێزی سەرەکی سیاسی کۆمەڵکوژی کوردان پێکدەهێنێت، ئەرکی خۆی رادەستی ناتۆ دەکات. ناتۆ دەبێتە سیستمی نکۆڵیکردن و لەناوبردنی کوردان. لەسەر بنەمای ناتۆ لە سەد ساڵەی دووەمدا لە رێگەی کۆمەڵکوژییەوە پاکتاوکردنی کوردان دەگەیەننە ئەنجام. ئەمە دۆخێکی مەترسیدارە. کۆبوونەوەی ناتۆ ساز دەکرێت. لەو بڕوایەداین کە نەک لە سوید، لە ناتۆش ئەقڵی هاوبەش سەردەکەوێت. سەپاندن قەبوڵ ناکەن.

هەڵسەنگاندنی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان بەم جۆرەیە:

سەرەتا بەڕێزەوە سڵاو لە ئەندازیاری بەرخودانی ئیمراڵی رێبەر ئاپۆ دەکەم. گۆشەگیری ٢٨ مانگە بەردەوامە؛ زانیارییمان نییە. سیستمی ئیمراڵی خۆی لە خۆیدا سیستمی گۆشەگیریە، سیستمی دابڕاندنە، سیسمی پاکتاوە. دەوترێت کە بناغەکەی لە پرسی کوردەوە وەردەگرێت، دەزگای سەرەکی کۆمەڵکوژکردنی کوردانە. ئەم هەڵسەنگاندنە راستە. ٢٨ مانگە زانیاری نایات، پچڕاندنی پەیوەندییەکان هەیە. وەک ئەوەی پەیوەندی ئاسایی ئەو هەبن، بەڵام کارێک ناکات، نازانم بەڵام وەک ئەوەی ناتوانێت سیاسەت بکات. هیچ بنەمایەکی یاسایی جێبەجێ ناکرێن، رێگری لە دیداری بنەماڵە و پاڕێزەرەکان دەکرێت. پچڕاندنی پەیوەندییەکان بە شێوەی رەها لەئارادایە. ٢٨ مانگ تێپەڕبووە و بەردەوامە. هاوڕێ سەبری رایگەیاند؛ ئەو دۆخە بەم جۆرە تێپەڕنابێت. هەڵبەت تێپەڕ نابێت. دەڵێن ئێمە بەم جۆرە بەردەوام دەبین، بەم جۆرە دەیسەپێنین؛ بەم جۆرە وا لە پەکەکە، گەریلا و گەلی کورد دەکەین قەبوڵی بکەن، بە ژنان و گەنجانی قەبوڵ دەکەین. لێکدانەوە و هیوای بەم جۆرەیان هەیە، بەڵام ئەوان خۆیان دەخەڵەتێنن.

دەبێت تێکۆشان زیاتر بە پلانتر و رێکخراوتر بەرەوپێش ببرێت

بۆ چالاکی بانگەواز کران، ئێمەش دەنگمان دەخەینە پاڵ ئەو بانگەوازانە. بۆ شکاندنی گۆشەگیری ئیمراڵی دەبێت هەڵسنە سەرپێ و خۆڕاگری بکەن. دەبێت مرۆڤ لە ژیانێکی ئاساییدا نەبن. ژیانێک کە لە سەرووی ئاساییبوون، پێویستە لەناو تێکۆسآندا بێت. هەڵبەت دەبێت تێکۆشان لە هەموو رووەکانەوە بێت، لە ناوخۆ و دەرەوە، سیاسی و یاسایی بەڕێوەبچێت. لە بەرنامەی پێشووشدا وتمان؛ تێکۆشان دیوارەکان دەڕوخێنێت، گۆشەگیر تێکدەشکێنێت، سیستمی کۆمەڵکوژی هەڵدەوەشێنێتەوە، فاشیزم لەناو دەبات. واتە ئەقڵیەت و سیاسەتی کۆمەڵکوژکاری فاشیست لەناو دەبات، ئازادی و دیموکراسی مسۆگەر دەکات. دەبێت ئێوە بڕواتان بەوە هەبێت. لەسەر ئەو بنەمایە پێویستە تێکۆشانێکی کاریگەر بەرەوپێش ببرێت. پێویستە کە تێکۆشان زیاتر بەپلان و رێکخراوتر بێت

بەڵام پێویستە ئەوەش بزانرێت: مەردان یانارداغ بەپەلە و بە خێرایی هەندێک راستی هێنایە سەر زمان. ئەوە گرنگ بوو، بە گرنگی دەبینین. لە ئیمراڵی گۆشەگیری هەیە. هەیە و ئەو سیتسمە یاسایی نییە. نە یاسای ئەوروپا، نە یاسای تورکیا بەرکار نییە.

گەر یاسا لەوێ بەرکاربێت دەبێت رێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت. لە رووی جەستەییشەوە؛ ئەوە بڕیارێکی راستە. هەڵسەنگاندنێکی راستە و زیاتر لە دوو ساڵ کە ئەوە دەڵێین. لە سیستمی ئەوروپاشدا بەم جۆرەیە. ٢٥ ساڵی خۆی تەواو کردووە. ئەوە لە ساڵی ١٥یەمینەوە هەیە. ١٠ ساڵە بەم جۆرەیە. لە رووی یاساییەوە ئەم ساڵ کۆتا ساڵە. ئەوان بەمە دەزانن، ئەوەی دەری دەبڕێت ئەمەیە. ئێمەش ئەو راستیانەمان دیاریکرد. داوامان لە پارێزەران کرد کە ئەرکی خۆیان بەجێبهێنن. ئێمە ناتوانین بڵێین کە هەرگیز ئەوەیان لەبەرچاونەگرتووە، بەڵام زۆر کاردانەوەیان نەبوو، نەگەیشتە ئەنجام، رێژەیی بوو. بەڵام دەبێت باشتر بێت. مەردان یانارداغ وەک رۆشنبیرێک ئەو راستیەی خستەبەرباس. ئەو چی وت؟ لە راستیدا لە تورکیا هەموو کەس ئەو راستیە دەبینێت. لایەنگرانی ئاکەپەش، مەهەپەش و جەهەپەش دەبینینن. هەم سۆسیالیست و چەپەکان و هەمیش کوردەکان دەیبینن. بەڵام زیاتر لایەنگرانی ئاکەپە و مەهەپە دەیبینن. لەبەر ئەوەی ئەوان ئەو سیستمە بەڕێوەدەبەن. بەڵام بەنەبوو دادەنرێت. بە مەبەست ئەوەدەکەن و دەیانەوێت سیستمێکی بەو جۆرە درێژە پێبدەن. مەردان یانارداغ لە وەکا خاڵێکدا هات و وتیم ‘پاشا رووتە”، “دایە بڕوانە، پاشا رووتە!” دواتر بوو بە رۆژی حەشر. دۆخێک هاتە ئاراوە کە رۆژی دواتر بە بێ لێپرسینەوە و دادگایی کردن گرتیان و خستیانە زیندانەوە؛ وتیان ‘چۆن دەتوانی شتی وا بڵێیت’ ئەوە لایەنگری پەکەکە، ئەوە نازانم چییە! وەک خائین نیشانیاندا.

دەبێت بەرگریکاران و پارێزەرانی یاسا لێکۆڵینەوە لە سیستمی ئیمراڵی بکەن

هەوڵ دەدەن هەمووان بترسێنن، ئەوە زۆر بە ڕوونی درکی پێدەکرێت، دۆخێکی نییە کە لێی تێنەگەین. دەیانەوێت بیانترسێنن، ناچاریان بکەن قەبوڵی بکەن. دەیانەوێت دۆخێکی بەو جۆرە بخوڵقێنن و هەموو جۆرە لێدوانێک لەسەر رێبەر ئاپۆ قەدەغە بکەن و وبیکەن بە بنەمایەکی تاوان. لەبەر ئەوە دەیانەوێت هەمووان تاوانبار بکەن و درێژە بەو هێرشە کۆمەڵکوژکارییە فاشیستیانە بدەن. راستی بابەتەکە ئەمەیە، هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە.

دەبێت پارێزەران و بەرگریکارانی یاسا لێکۆڵینەوە لە سیستمی ئیمراڵی بکەن. دەبێت لە دەرەوەی وڵات و لە ناوخۆش ئەمە بکەن. بە گوێرەی یاسای ئەوروپا سیستمی ئیمراڵی بە چ واتایەک دێت؟ بەگوێرەی یاساکانی کۆماری تورکیا بە چ واتایەکە؟ بە گوێرەی یاسای دیموکراتیک بە چ واتایەکە؟ بە گوێرەی ئەخلاق، بە گوێرەی ئەخلاقی کۆمەڵایەتی بە چ واتایەکە؟ دەبێت هەڵبسەنگێندرێت. دەبێت هەموو ببنە بابەتی زۆر گرنگ و هەڵسەنگاندن و شرۆڤەیان بۆ بکرێت. ئەو کاتە راستی باشتر دەبینرێت. کاتێک مرۆڤ بڵێت “یاساکان کاریان پێناکرێت”یش راستەوخۆ ناتوانن بیانخەنە زیندان. دۆخەکە گەیشتووەتە ئەم ئاستە.

بە راستی دەمەوێت ئەوە بڵێم؛ ئەوەی لە تورکیا دەڵێت چەپگرم، سۆسیالیستم، رۆشنبیرم، دیموکراتم، هونەرمەندم، دەبێت بتوانێت ئەوە بڵێت. دەبێت سیاسەتی دیموکراتیک لە بەرزترین ئاستدا ئەوە دەرببڕێت. لەبەر ئەوەی ئەمە پێویستییەکی دیموکراسیە. پێودانگی دیموکراتیکبوونی تورکیا بەڕێوەچوونی سیستمی ئیمراڵییە. لەبەر ئەوەی ئیمراڵی بووەتە بەڕێوەبەرایەتی. لە ساڵی ١٩٨٧ دۆخی نائاسایی راگەیەندرا. لە کوردستان رژێمی نائاسایی دامەزرا. تورکیا پێیناوەتە دۆخێکی بەو جۆرە کە بە رژێمی نائسایی و ئاوارتە راگەیەندراوە. ١٠ ساڵ بەو جۆرە بەڕێوەیان برد.

دوای ئەوەی سیستمی ئیمراڵی دامەزرا. ئەم جارە لە رێگەی ئیمراڵییەوە هەموو تورکیایان وەک دیکتاتۆری فاشیست، کۆلۆنیالیست و کۆمەڵکوژکار بەڕێوەبرد. بڕوانن، ئەمە لە هەموو شتێکدا دیارە. دۆخی زیندانەکان چۆنە؟ دۆخی مرۆڤەکان لە دەرەوە چۆنە؟ پەیوەندییەکانی دەرەوە چۆنن؟ واتە هەموو تواناکانی دەوڵەت و کۆمەڵگای تورکیا لەسەر بنەمای ئیمراڵی بۆ کۆمەڵکوژی بازاڕییان پێوەدەکرێت و بەڕێوەدەبرێن. دۆخەکە گەیشتووەتە ئەو شوێنە.

لەم رووەوە دەتوانم ئەمانە بڵێم. بە راستیش ئێمە لەم ماوانەی دواییدا بە هەڵبژاردندا تێپەڕبووین. نمونە ئەگەر کەمال کلیچدارئۆغڵو ئەو قسەیەی مەردان یانارداغی بوتایە، لەو بڕوایەدام ئێستا ئەو سەرۆککۆمار دەبوو. هەر هیچ نەبێت، ئەو دەبووە سەرکردەیەک کە شتێکی جێگرەوەی دەگوت، سیاسەتێکی ساز کرد، واتە دەیتوانی بنەمای نوێ بە تورکیا ببەخشێت. بەڵام نەیتوانی سەربکەوێت، ئێستاش خاوەنی هەڵوێستێکی بەم جۆرە نییە. ئەمە بۆ هاوپەیمانی گەلیش راستە.

تورکیا پێویستی بە سارترەکان هەیە

ئەو کاتەش وتمان؛ هەربۆیە بە راستیش بەڕێوەبەرایەتیەکی شاراوە هەیە. پێشتر پێیان دەوت دەوڵەتی قووڵ یاخود شاراوە. ئەوە لەلایەن دەوڵەت و حکومەتی قووڵەوە بەکاردەهێندرێت، بۆ ئەوەی کەس چاوی نەکاتەوە و هیچ نەڵێت بەم جۆرە لە هەموو کەس دەکەن. باڵادەستی، دیکتاتۆری، چاودێری تەواوەتیە. گوشار لە سەر راگەیاندن… بۆ نمونە دوای یەک دوو رۆژ ئەو رۆژنامەوانانەی راستیەکان باس دەکەن و هەواڵ ئامادە دەکەن دەبرێنە بەردەم دادوەر. تا ئێستا خۆڕاگری دەکەن. سڵاو لە هەموویان دەکەمئەم ئەقڵیەتە فاشیستی، قڕکەریە سیاسەتێکی بەرهەڵستکار قەبوڵ ناکات. ئیدارە و بەڕێوەبەری ئەردۆغان لە ئێستادا بووەتە بەڕێوەبەریەکی لەم جۆرە. لەبەر ئەوە دەبێت لە دژی ئەوە بوەستنەوە. هەموو ئەوانەی لە دژی ئەم دەسەڵاتدارییەن دەبێت بە راستیش دژی ئەوە بن. ئەگەر لە دژی ئەوان نین، ئێوە لە دژی چ شتێکن؟ بە بابەتی وەک ئەوەی لە فڵانە شوێن کێشەی ئابووری هەیە، لە فڵانە شوێن کارەساتێکی زۆر دژوارە، بەمانە هیچ شتێک روونادات. وەرن بەرەو راستی و جددی بوون. تورکیا لە کارەساتێکی زۆر گەورە رۆچووە و تا دێت کارەساتەکە دژوارتر دەبێت. بە راستیش بەم جۆرە بەردەوام نابێت. ئەو هەموو ستەمە دەیتەقێنێت. نابێت کەس بیر بکاتەوە کە ئەوان دەوەستن. لەبر ئەوە دەبوایە هەندێک دەنگیان هەڵبریایە. بۆ نمونە دەبوایە پشتیوانی گەورەمان لە مەردان یانارداغ بکردایە. کەس دەنگی لێوەنەهات. تاڕادەیەک کەناڵەکەی خۆیشی هەوڵی دەدا بەو جۆرە نیشانی بدات کە ‘ئەوە بەو جۆرە نەبوو’. شەرمە! جارێک ئەو قسەیەی کرد کە ئێمە چاوەڕێی دەکەین. مرۆڤێکی جوامێرە، لە سەر دۆزی خۆی دەمێنێتەوە و بێ دوو دڵی چووە زیندانەوە.

تورکیا پێویستی بە قارەمانی بەم جۆرە هەیە. پێویستی بە ژان پۆل سارترەکان هەیە. سارتر بە هەڵوێستەکانی خۆی شەڕی داگیرکەری فەرەنسای لە جەزایر راگرت. تورکیا پێویستی بە دەنگی دلێری لەم جۆرە، رامان، رۆشنبیر و دیموکراتی راستەقینە هەیە. لە دۆخی ئەمڕۆکەدا بۆ ئەوەی تورکیا لەم شەڕە بێکۆتایی و مەترسیدارە رزگاری بێت، پێویستی بە هەندێک دیموکراتیکبوون هەیە، رێز لە خۆی بگرێت، کۆمەڵگاش بۆ ئەوەی بە تواناکانی تورکیا پێگەیەکی گەشتر بەدەستبهێنێت، پێویستی بە دەنگی جوامێر هەیە. دەبێت بەم جۆرە بێت.

چاوەڕوانی لەو جۆرەمان هەبوو. ئەوەمان بە گرنگ، واتادار دەبینی، بەڵام لەبەر ئەوە ئەمە تا کەی بەردەوام دەبێت؟ دەتوانێت ببێتە سارتەر؟ دەبێت پشتیوانی بەم جۆرە بێت؟ ئەگر سەرنج بدەن، ئاشکرایە کە لە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە یاخود فاشیزمی هاوپەیمانی کۆماری تەیب ئەردۆغان لە رێگەی قەدەغکردن بە چەوساندنەوە و تیرۆر تۆقاندنی زۆر لەئارادایە. با من نەبن، چی دەبێت با ببێت لە من دووربکەونەوە… دەبێت ئەم (بیرکردنەوە و هەڵوێستانە) تێکبشکێندرێن و تێپەڕێنرێن.

راستی رێبەر ئاپۆ وەک کاغەزێکی لیتموسە (تورنوسولە)

بەتایبەتی لایەنە چەپەکان، سۆسیالیست و هێزە دیموکراتیکە شۆڕشگێڕەکان دەبێت پێشەنگایەتی بۆ ئەوە بکەن. چۆن بە بێ ئەوەی ئێمە و ئیمراڵی ببینین، لە تورکیا سیاسەت دەکەن و بەدوای تورکیایەکی دیموکراتیکدا دەگەڕێن؟ بە بێ ئەوەی ئەو راستیە کراوەیە، کۆمەڵکوژکار، فاشیست و کۆلۆنیالیستیە لە بەرامبەر ئیمراڵی هەیە ببینن، بە بێ ئەوەی لە دژی بوەستنەوە، بە بێ ئەوەی بیڕوخێنن، لە کوێوە دیموکراسی دێت بۆ تورکیا، جۆن ئازادییان دەبێت؟ ئەستەمە. سۆسیالیزم چۆن دێتەئاراوە؟ هەرگیز نایاتە ئاراوە. دەبێت هەموو کەس ئەمە بەم جۆرە بزانێت. هەموو کات وتمان، کۆمەڵگاس وتی. کلیلی چارەسەری لە ئیمراڵییە. مامەڵەکردن لە گەڵ رێبەر ئاپۆ و راستی رێبەر ئاپۆ وەک کاغەزی تورنوسەل (لیتموس)ە. بە روونی دەریدەخات کە کێ چییە. ئێستاش ئاشکرا دەبێت. تەیب ئەردۆغان چۆن سەرلەنوێ سەرۆککۆماری زەوت کرد؟ لەبەر ئەو بێدەنگی و بێ هەڵوێستیە زەوتی کرد. تا ئەو بمێنێت زەوتی دەکات. دەبێت هەموو کەس ئەوە بزانێت و لێپرسینەوە لە خۆی بکات. هەربۆیە هەڵوێستی دروست پەیڕەو بکەن و هەندێک خۆتان رێکبخەن. ئەو کاتە تێکۆشان ساز دەبێت و دەسەڵات دەڕوخێت. ئەوە زۆر ناڕەوا و نایاساییە. دەترسێت. بەهۆی ئەوەی دەترسێت گرتی. ئەگەر یەک دوو کەسی تر بڵێن، ئەو ناچار دەبێت کە سیستمی ئیمراڵی لەناو ببات. ناتوانن درێژەی پێبدەن. لەبەر ئەوەی زۆر لێی دەترسن، ئەوەندە بەخێرایی هەوڵیان دا سەرکوتی بکەن، هەوڵیاندا دەنگی مەردان یانارداغ کپ بکەن. کەواتە زۆر لاوازن. ئەگەر بەهێزبن واناکەن. لەبر ئەوەی لاوازن، گوشار دەخەنە سەر رێبەر ئاپۆ. هەڤاڵان ئەشکەنجە دەدەن. لە رابردوودا لە ئیمراڵی چی ئەنجامدرا؟ هەموو جۆرە ستەم و گوشارێکیان کرد. ئەوانە دەزانین. ئەوە بە هۆی راستیەوەیە. هەرکات تەنگەتاو دەبن، شکست دێنن دەیانەوێت لەو رێگەوە تەمەنیان درێژ بکەنەوە، بەڵام بێ سودە، شکست دەهێنن!.

هاوبەشی :