ئاماری شەڕی سێ مانگەی گەریلاكانی ئازادی جەنگی خابور و هەرێمەكانی زاگرۆس

588
0
هاوبەشی :

 

لە ڕاگەیاندراوێكدا هێزی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماری سێ مانگ شەڕی هەرێمەكانی زاب و مەتینا و ئاڤاشینی ڕاگەیاند، كە تێدا لانی كەم ٤٩٢ داگیركەری تورك سزادراون ، ٦٣ گەریلا شەهید بوون و زەبری گەورە بەر لەشكری داگیركەری تورك كەوتوە

راگەیاندراوەکەى هەپەگە:

“حکومەتی شەڕی تایبەتی ئاکەپە – مەهەپە لە مێژووی تورکیادا شێوەیەکی تەواو فاشیستیی وەرگرتووە، لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٥دا لە دژی گەلی کورد، هەموو رێکخراوەکان و دەستکەوتەکانی هێرشێکی پاکتاوکارانەى هەمەلایەنەی دەستپێکرد. ئەو ھێرشە پاکتاوکارانەیە ناو نراوە “چۆک پێدادان”، ئەوە لە مێژووی کۆماری تروکیادا بووەتە بەرفراوانترین هێرشی پاکتاوکاری بۆ ئەوەی، کە گوایە ئەنجام بەدەست بهێنن. ئەو ھێرشانە هاوکات لەگەڵ ساڵیادی رێککەوتننامەى لۆزان، جارێکیتر نیاز و ئامانجی ئەوان و هێرشەکانی خستەڕوو.

هەنگاوی یەکەمی ئەو ھێرشە پاکتاکارانە بەرفراوانە لە سیستمی ئەشکەنجەى ئیمراڵی بە ئەشکەنجە و شەڕی دەروونی لەسەر رێبەر ئاپۆ لە بەرزترین و چڕترین ئاستدا دەستیپێکرد. دواتر روویان کردە گەریلای هیوای گەلی کورد، لە دژی بەڕێوەبەریی خۆسەری گەل، رێکخراوەکان و هەموو دینامیکەکانمان بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان ئەنجامدا. حکومەتی شەڕی تایبەت و سەرەک فاشیستەکان بە هێرشە پاکتاوکارییە بەدەر لە مرۆڤایەتییە بەرفراوانەکانیان سەرەتا بڕوایان بەوە کردبوو، کە دەتوانن گەریلا لە ناو ببەن و بزووتنەوەى ئازادیی کوردستان پاکتاو بکەن و چۆک بە گەلی کورد دابدەن.

تووشی ئەو خەون و هەڕەشە و گوڕەشانە بوون، رۆژیان بۆ لەناوبردنی بزووتنەوەى ئازادی دیاری دەکرد، بە خستنەڕێی شەڕێکی دەروونی زۆر، خواستیان رای گشتی بەو خەیاڵ و وڕێنەیەیان بڕوا بکات، بەڵام لە دۆخی ئێستادا، بە پێشەنگایەتیی شکلیی ئاکەپە – مەهەپەى فاشیست، هەموو هێرشە پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە پێش هەموویانەوە لە بەرخودانی بێ هاوتای رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی، ئاستی شەڕی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، هەڵوێستی شکۆمەندانەى گەلەکەمان، کە نەسەری دانەواند و نە خۆیشی بە دەستەوە دا، هەڵوێست و بەرەنگاریی هێز و دۆستانی گەلی کورد، رووی شێواو و خراپی رژێمی فاشیستی و هێرشکار و پاکتاوکاری بەرفراوان، کە ماوەى ٦ ساڵە تورکیا دەستیپێکردووە، بۆ هەموانی خستەبەرچاوو. رژێمی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە، کە لە دۆخێکی جدیدایە رەوابوونی خۆی لە دەستداوە، بە وتنی، ‘مانەوە’ بەرەو داڕوخان و هەڵوەشاندنەوە دەچێت.

هیچ گومانی تیادا نییە، کە ئەوە بە ئاسانی پێکنەهاتووە، لە ئەنجامی رەنج، هەوڵدان و بەرخودانی بە بڕیاری رێبەرایەتی، گەل و بزووتنەوەکەمان لە هەموو سەنگەرەکاندا بەدەستهاتووە. گەلەکەمان قوربانیی گەورەی داوە، بە بەنرخترین رۆڵەکانی بە شەهادەتی فیداییانەى گەریلاکانی ئازادیی کوردستان گەیشتووەتە ئەم ئاستە. بە پێشەنگایەتیی ئێمەى فیداییانە، ئەو رێگایەى قارەمانانەى ئازادی، بۆ هەموو کەس بووەتە سەرچاوەی هیوایەک، هەموو جیهان شاهیدی بۆ تێکۆشانی هەبوونی گەلی کوردستان و دۆستەکانیان دەدات.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ٦ ساڵیان پڕکردەوە و دەچنەوە ٧هەمین ساڵ، لە قۆناغی ئەو شەڕە دژوار و بەرفراوانەدا، هەر چۆن دوژمن هەموو هێرشەکانی بەرفراوان کردووە، بەو شێوەیەش لە پێش هەموانەوە لە باکووری کوردستان و لە هەموو شوێنەکاندا سەنگەرەکانی خۆی و هەبوونی خۆی پاراستووە. لە هەمان کاتدا گەیشتووەتە ئاستێک، کە تەکنیکی سەردەم پووچ دەکاتەوە، لەسەر هێڵی گەریلایی سەردەم بەرەو سەرکەوتنی گەریلای مۆدێڕنیتەى دیموکراتیک دەڕوات و ئەوە بە تەواوەتی سەلمێنراوە و دەرکەوتووە. سەرباری هەموو بونیادەکانی نەتەوە – دەوڵەتی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست و هێرشی هێزە نێونەتەوەییەکان، گەریلاکان بۆ هەموو هەژاران، کە دڵیان بۆ دیموکراسی و ئازادی لێدەدات، بووەنەتە سەرچاوەی هیوا، چونکە هێڵ، تەکنیک و لێهاتوویی خۆی لە شەڕدا بونیاتناوە، بووەتە یەکێک لە گەورەترین دەستکەوتەکانی ئەم قۆناغە.

ئێمە هێزەکانی پاراستنی گەلی کوردستان بە لێهاتوویی و شارەزایی لە شەڕی ٣ مانگەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوور و هەڵۆکانی زاگرۆس، قارەمانییەک پێکهاتووە، ئاستی فیدایەتی، دەوڵەمەندی لە تاکتیک و بە چالاکیی زۆر لە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ و هێرشە پاکتاوکارییەکانی ٦ ساڵی دوایی، گەیشتە لوتکەى خۆی. لە ئێستا بە دواوەش لەو بڕوایەداین، کە زۆر زیاتر سەرکەوتن و ئازاد، رێگای رێبەرایەتیی ئازاد و کوردستانی ئازاد بە گەریلا سەرکەوتووەکان بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین.

ئاماری ٣ مانگ هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس و جەنگی خابوور:

چالاکییەکانی هێزەکانمان؛

– ٢ چالاکیی بۆسەدانان

– ١٠ چالاکیی شاراوە

– ٢٥ چالاکیی هاکات و هەماهەنگی گەریلایی

– ٣٩ چالاکیی گورز لێدان

– ٣٩ چالاکیی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی

– ٤٤ چالاکیی نیشانەشکێنی

– ٧٢ چالاکیی سابوتاژ

– ٧٩ چالاکی بە چەکی قورس

– ٨٨ چالاکیی چوونەسەر دوژمن

– بە گشتی ٢٩٨ چالاکی لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە ئەنجامدراون.

ئەنجامی چالاکیی هێزەکانمان؛

– ٤٩٢ داگیرکەری سزادراون

– ٦٢ داگیرکەر بریندار بوون

هاوڕێیانی شەهیدمان؛

– ٦٣ هاوڕێمان شەهید بوون

هێرشی هێزە داگیرکەرەکان؛

– سوپای تورک لە بەرامبەر بەرخودانی گەریلادا لە دەستدان و شکستی زۆر و گەورەی هەیە، بۆیە هەموو رۆژێک هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ئاسمان و زەوییەوە بۆردومان دەکات.

– سەرباری ئەو هەموو بۆردومانانەش سوپای تورک ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت، لە ئەنجامی بێدەنگیی رای گشتیی نێونەتەوەیی، بێدەنگیی دەوڵەتان و بەرپرسانی دام و دەزگاکانی هێزەکانی داگیرکەر و تاوانەکانی شەڕ ئەنجام دەدەن و چەکی کیمیای بە چڕی بەکار دەهێنن. بە تایبەتی لەم مانگانەى دوایدا، بەهۆی ئەو شێواوی و داڕوخاییانەیانەوە ٥٠ جار چەکی کیمیایی و گازی ژەهراوییان بەکارهێناوە. لە ماوەی ٣ مانگی شەڕدا بە گشتی لە دژی سەنگەرەکان و تونێلەکانی شەڕ ٦٧ جار گازی کیمیایی و گازی ژەهراویی بەکارهێناوە.

ئەو ئۆتۆمبێل و زرێپۆشانەى لەلایەن هێزەکانمانەوە لێیاندرا؛

– ٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی

– ٣ حەفارە

– ٢ کۆپتەری هێرشبەر

– ٦ درۆن

– ٦ کۆپتەر

ئەو کەرەستانەى لەلایەن هێزەکانمان تێکشکێنران؛

– ١ ئۆتۆمبێلی جۆری ترانزێت

– ١ ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی جۆری کیرپی

– ١ ئۆتۆمبێلی کۆماندۆ و بە پلێت داپۆشراو

– ٢ ئۆتۆمبێلی جۆری ریۆ

– ٢ ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئاسایی

– ٣ سەنگەری بۆمبهاوێژ

– ٥ چەکی ئەی فۆر و سەنگەرەکانیان

– ١ کامێرا

– ١ کامیرای تلسکۆپ

– ٦ چادر

– ٢ ئامێری دۆزەرەوەی مین و تەقەمەنی

– ٣ درۆن

– ٤ رادار

– ٢ کامێرای هەستگر

– ٢٤ی کامێرای چادێری

– قەڵغانەکانی گولـلە نەبڕ

– دەیان تۆن تەقەمەنی و سەدان سەنگەر تێکشکێنران و لە ناو بران

ئەو کەرەستە سەربازییانەى دوژمن، کە هێزەکانمان دەستیان بەسەردا گرتووە؛

– ١ جیهازی بێتەل

– ١ چەکی ئێم پی تی

– ١ چەکی بۆمبهاوێژ

– ١ چەکی بی کەی سی

– ١ چەکی بی ٧ (ئاڕ پی جی)

– ١ دوربینی شەو

– ١ دوربینی لەیزەر

– ٢ چەکی دووربیندار

– ١ جیهازی دۆزەرەوەی مین و تەقەمەنی

– ١ درۆن

– ٦ جانتای سەربازی

– سەدان کیلۆگرام تەقەمەنی

– ناسنامەى سەربازی

– ژمارەیەکی زۆر کەرەستەى تری جۆراوجۆری سەربازی”.

هاوبەشی :