بایک: ١٤ی تەمووز سەلماندی کە لە دژوارترین بارودۆخیشدا دەتوانرێت شکست بە دوژمن بهێنرێت!

248
0
هاوبەشی :

 

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک لەوتارێکدا لە بارەی رۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمووز ئاماژەی بەوەکردووە، ١٤ی تەمووز سەرلماندی کە لە دژوارترین بارودۆخیشدا دەتوانرێت شکست بە دوژمن بهێنرێت.

٤١ساڵ بەسەر بەرخودانی رۆژووی مردنی گەورە تێپەڕ دەبێت کە لە ١٤ی تەمووزی ١٩٨٢ لە زیندانی ئامەد لە لایەن کادرە پێشەنگەکانی پەکەکەوە دەستیپێکرا و بە شەهیدبوونی محەمەد خەیری دورموش، کەمال پیر، عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک کۆتایی هات. بە بۆنەی ئەو رۆژەوە کە بۆ تێکۆشانی ئازادیی کورد زۆر گرنگە، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک وتارێکی نوسیوە.

وتارەکەی جەمیل بایک بەم جۆرەیە:

“بەرخودانی ١٤ی تەمووز لە دژی ستەم و ئەشکەنجە چالاکیەکی یەکجار گەورەیە کە کاریگەرییەکەی هێشتاشبەردەوامە. هێندەی گەورەییەکەی بۆ گەلەکەمان و پارتەکەمان، لەهەمان کاتدا بۆ مێژووی مرۆڤایەتیش یەک لە گەورەترین چالاکییەکانە. خۆڕاگرانی ١٤ی تەمووزی گەورە بە ئێمە وەک گەل و بزوتنەوە هەڵوێستی راست لە دژی کۆلۆنیالیزم و فاشیزمیان نیشاندا و رێگەی سەرکەوتنی دەستنیشان کرد، لە ژێر دڕندانەترین و قورسترین ئەشکەنجەدا نمونەی رەسەنی پاراستنی بەهاکانی مرۆڤایەتی و بە مرۆڤمانەوەیان خستەبەرچاو. لەبەر ئەو تایبەتمەندیەی بەرخودانی ١٤ی تەمووز بۆ مرۆڤایەتی بەهایەکی گەورەیە. کادرە پێشەنگەکانی پارتیمان محەمەد خەیری دورموش، کەمال پیر، عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک کە ئەو بەرخودانە گەورەیان ئافراند، لە ساڵیادی چالاکیەکەیاندا جارێکی دیکە بە رێز و پێزانینەوە بە بیریان دەهێنمەوە و لەبەردەم چالاکییە مێژووییەکەیاندا بەژنی خۆم دادەنەوێنێم. لەکەسایەتی ئەواندا سەرجەم شەهیدانی دیموکراسی و شۆرش بەبیردەهێنمەوە. بەڵی سەرکەوتن کە بە شەهیدانمان داوە لەم بۆنەیەدا سەرلەنوێ دووبارە دەکەمەوە. ئەو هاوڕێیانەی بە گیانی ١٤ی تەمووز لە زیندانی کۆلۆنیالیستیدا خۆڕاگری دەکەن بە ڕێزەوە سڵاویان بۆ دەنێرم و خۆشەویستی خۆمیان پێشکەش دەکەم.. هەروەها سڵاو لەو گەریلایانەش دەکەم کە بە گیانی ١٤ی تەمووز لە دژی دوژمنی داگیرکەر شەردەکەن، بە بۆنەی بەرخودانی گەورە و چالاکی سەرکەوتوانەیان پیرۆزباییان لێدەکەم. راستی بنچینەیی و هەرە گرنگ کە بەرخودانی ١٤ی تەمووز بە ئێمەی نیشاندا ئەوە بوو کە هەلومەرج چەندەش دژوار بێت بە بەرخودان مرۆڤ دەتوانێت شکۆی مرۆڤایەتی بپارێزێت و دوژمن شکست بدات.

لەناو دژوارترین هەلومەرجدا دۆزی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستانیان پاراست

بەرخودانی ٤ی تەمووزی گەورەی ١٤ی تەمووز دەبێت لەهەموو روویەکەوە درکی پێبکرێت و پەسەند بکرێت. ئەم چالاکیە نمونەی گەورەی گیانبازی، قارەمانێتی و ئازایەتیە. لە دژی ستەم، دڕندەیی، ئەشکەنجە و خستن هەڵوێستێکی رەسەنە. خاوەنداری لە ژیان و بەها مرۆییەکانە. بڕوای گەورەیە بە تێکۆشان، بە دۆزی ئازادی گەلی کورد. لەهەمان کاتدا وەفادارییە بەرامبەر بە رێبەرایەتی، پارتی و هاوڕێیەتی. لە بەرخودانی ١٤ی تەمووزدا بڕوا و وەفاداری بە دۆزی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان و هێڵی تێکۆشانی پەکەکە بەرجستەیە. لەبەر ئەوە خۆڕاگرانی ١٤ی تەمووز لە ناو دژوارترین هەلومەرجدا ئەو دۆزەیان پاراست و لە سەر بنەمای هێڵی بەرخودانی پەکەکە تێکۆشان. هەربۆیە ئەوانەی بەرخودانی ١٤ی تەمووزیان دەستپێکرد، ١٤ی تەمووزیان ئافراند ئەو بەهایانە لە تایبەتمەندییەکانی کەسایەتیە مێژووییەکانن. لەبەر ئەوە بۆ ئەوەی بتوانین لەهەموو روویەکەوە لە ١٤ی تەمووز تێبگەین دەبێت بە باشی بەرخودانی ١٤ی تەمووز بناسین، تێیبگەین. ئەمە زۆر گرنگە و دەبێت بە هەموو وردەکارییەکانیەوە لەسەری راوەستە بکرێت و درکی پێبکرێت. هەوڵ دەدەم لەسەر کاریگەری بەرخودانی ١٤ی تەمووز لەو کاتەدا لەسەر دەرەوە، بە دیاریکراوی لەسەر پارتی، کادرەکان و جەنگاوەران راوەستە بکەم.

 

هاوبەشی :