پارێزه‌رانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا به مه‌به‌ستی ڕۆشتن بۆ ئیمرالی و ئه‌نجامدانی دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، داواكارییه‌كیان پێشكه‌ش به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان كرد.
ده‌ستپێشخه‌ری پارێزه‌رانی سوریا بۆ به‌رگریكردن له ڕێبه‌ری گه‌لی و ده‌ستپێشخه‌ری ئازادی ڕێبه‌ری گه‌لی له سوریا، به‌مه‌به‌ستی ڕۆیشتن بۆ ئیمراڵی جارێكی دیكه داواكارییان پێشكه‌ش به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان كرد.
له شاری قامیشلۆ، له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پارێزه‌رانی ئه‌ندامی هه‌ردوو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه له قامیشلۆ و كۆبانێ ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان خوێنده‌وه و تێیدا سه‌رنجیان بۆ سیستمی ئه‌شكه‌نجه و گۆشه‌گیری ڕه‌ها له ئیمرالی ڕ‌اكێشا.
له به‌شێكی ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، ڕێبه‌ری گه‌لی له ساڵی ١٩٩٩ه‌وه، له ئه‌نجامی دادگاییكردنێكی نادادپه‌روه‌رانه له زیندانی ئیمرالی، له هه‌لومه‌رجێكی نامرۆڤانه و نایاساییدا زیندانی كراوه و ده‌وڵه‌تی تورك مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤ پێشێل ده‌كات.
له ڕاگهیهندراوهكهدا سه‌رنج بۆ ئه‌و گۆشه‌گیرییه ڕاكێشراوه كه له ساڵانی ڕابردوودا له‌سه‌ر ڕێبه‌ر ئ*ۆ*ج*ا*ل*ان دژوارتر كراوه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه‌كراوه، له ساڵانی ڕابردوودا ده‌وڵه‌تی تورك، گوشهگیرییهكی توندی به‌سه‌ر ڕێبه‌رایه‌تی دا سه‌پاندووه. دوایین جار ساڵی ٢٠١٩ له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی و ساڵی ٢٠٢١یش له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی دیداری ئه‌نجام داوه. له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ست نییه. ده‌وڵه‌تی تورك یاساكانی و یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێشێل ده‌كات. گۆشه‌گیری بۆته ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی ده‌روونی.
له درێژه‌ی ڕاگهیهندراوهكهدا باس له‌و نامه هه‌ڕه‌شه‌ئامێزانه كراوه، كه بۆ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد نێردراوه و ڕایانگه‌یاندووه، “ئه‌و جۆره نامانه‌وه و سزاكانی دیسیپلینی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ریده‌خات، كه ژیانی ڕێبه‌رایه‌تی له مه‌ترسیدایه. ده‌وڵه‌تی تورك به هه‌موو جۆرێك شێوازی سڕینه‌وه و له‌نابردن په‌یڕه‌و ده‌كات. له ١٠٠ ساڵه‌ی دووه‌می په‌یماننامه‌ی لۆزان، له كه‌سایه‌تی ڕێبه‌رایه‌تی دۆزی كورد ده‌كه‌نه ئامانج.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هه‌روه‌ها ڕه‌خنه له بێهه‌ڵوێستی سی پی تی و ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌یه په‌وه‌ندیداره‌كان له‌به‌رامبه‌ر گۆشه‌گیری توندی سه‌ر ڕێبه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كراوه و تێیدا هاتووه، ئێمه ئیدانه‌ی ئه‌و توندوتیژییه دوور له مرۆڤایه‌تی و دژ به یاساكان ده‌كه‌ین”.
له كۆتایی ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، ئێمه جارێكی دیكه نیگه‌رانی خۆمان له‌باره‌ی دۆخی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد ده‌گه‌یه‌نینه ڕایگشتی و داواكارین دیدار له‌گه‌ل ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌نجام بده‌ین. ئێمه درێژه به تێكۆشانمان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ماف بۆ ئازادی ڕێبه‌رایه‌تی ده‌ده‌ین. داواش له ڕایگشتی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین له پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیری گوشار بخاته‌سه‌ر توركیا.
دوای خوێندنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌و پارێزه‌رانه به نووسراوێك داواكارییه‌كانیان له پێناو ڕۆشتن بۆ ئیمرالی و هه‌لومه‌رجی ئیمرالی پێشكه‌ش به نووسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد.