پەکەکە: ١٤ی تەمووز سەرکەوتنی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کوردی مسۆگەرکرد!

244
0
هاوبەشی :


کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە بە بۆنەی ساڵیادی ١٤ی تەمووز بەرخودانی رۆژووی گەورەی مردن راگەیەندراوێک بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “بەرخودانی رۆژووی گەورەی مردنی ١٤ی تەمووز، سەرکەوتنی تێکۆشانی هەبوون و ئازادیی گەلی کوردی مسۆگەر کرد”.

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بە بۆنەی ساڵیادی ١٤ی تەمووز بەرخودانی رۆژووی گەورەی مردن راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکەی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاوکراوەتەوە بەم جۆرەیە:

“پێمانناوەتە مانگی تەمووزەوە، ئەو مانگەی تیایدا شکۆی نەتەوەییمان بەدەستهێناوە. ئێمە لە ساڵیادی بەرخودانی رۆژووی گەورەی مردنی ١٤ی تەمووزی ١٩٨٢داین. لەسەرەتادا سڵاو لە رێبەر ئاپۆ ئافرێنەری ئەم چالاکییە گەورەیە دەکەین. بە بۆنەی ساڵیادەکەوە هاوڕێ خەیری دورموش، کەمال پیر، عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک کە ئەم قارەمانێتیە مێژووییەیان ئەنجامدا و لە کەسایەتی ئەواندا هەموو شەهیدانی ئازادی بە رێز و پێزانینەوە بەبیردەهێنینەوە.

کاتێک پێدەنێینە ساڵیادێکی نوێوە، دەبێت بەشێوەیەکی راستتر و قوڵتر و بە شێوازێکی هەمەلایەنە لە بەرخودانی رۆژووی گەورەی مردن تێبگەین. لەبەر ئەوەی بەرخودانی گەورە رۆحی بەرخودانی راست و هێڵی سەرکەوتنی بە ئێمە نیشاندا. رێگەی ژیان و تێکۆشانی ئێمە رووناک دەکاتەوە. هێڵی بەرخودانی ١٤ی تەمووز راستبوون سەرجەم بەرخودانی دیموکراتیکی شۆڕشگێڕی کە ئێمە وەک بزوتنەوە و گەل لە بەرامبەر هێرشەکانی سڕینەوەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە ئەنجامی دەدەین، بە ئێمە نیشان دەدات. لە تێکۆشانی رووخاندنی ئەقڵیەت و سیاسەتی پاکتاوکەر و فاشیستدا، ئێمە هەموو هێزمان لە وانەکانی ئەم بەرخودانە دەوڵەمەندە مێژووییە وەردەگرین.

ئەو چالاکییە سەرفرازییە ئایدۆلۆژیانەی سیاسەتی فاشیست و قڕکەریان شکستدا، بە سەرکەوتوویی ئەنجام دران

٤٠ ساڵ بەسەر بەرخودانی رۆژووی گەورەی مردنی ١٤ی تەمووزی ١٩٨٢دا تێپەڕبوو، ئەگەر مرۆڤ سەرنج بدات دەبینێت کە یادی ئەوان ئەمڕۆ زۆر نوێیە و کاریگەری ئەوان لە سەرەتاوە تائێستا بەهێزترە. بۆچی؟ لەبەر ئەوەی هەڵوێستێک کە دەبوایە لە کاتی خۆیدا و لە شوێنی خۆیدا نیشان بدرایە، چالاکی بەرخودان بوو. لەبەر ئەوەی وشیاری قووڵی نکۆڵی و سڕینە بەسەر کۆمەڵگای کورد دەسەپێندرێت کارەساتێکی گەورەیە و پێویستی بە بڕوایەکە کە لە سەر بنچینەی هێڵی گیانبازیدا تێکۆشانی هەبوو و ئازادی پەرەپێبدات. لەبەر ئەوەی وەک سەرکەوتنێکی گەورەی ئایدۆلۆژیک کە ئەقڵیەت و سیاسەتی فاشیست-قڕکەری شکستدا و هەبوونی ئازادی کوردانی مسۆگەر کرد، بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا.

رێبەر ئاپۆ لەبارەی بەرخودانی گەورەی زیندانەوە کە لوتکەکەی بەرخودانی رۆژووی مردنی ١٤ی تەمووزە وتبووی، ‘ لە مردنەوە بەرەو ژیانی ئازاد پردێکی پتەو و گەورە سازکراوە’. هەروەها داوای لەهەموو بزوتنەوە و گەل کرد کە بە بڕوایەکی گەورەوە بەسەر ئەو پردە پتەو و قایمەدا تێپەڕببن و بەرەو ژیانی ئازاد هەنگاو بنێن. وەک بزوتنەوە و گەل ٤٠ ساڵە ئێمە لەسەر ئەو پردە بەرەو تێکۆشانی ائزادی هەنگاودەنێین. ئێمە تێکۆشانی ئازادی کە ماوەی ٥٠ ساڵە لە ژێر فەرماندەیی مەزڵوم، کەمال و خەیرییەکاندا خۆمان بەرێکخستن دەکەین، بەڕێوەدەبەین.

نابێت مرۆڤ تەنیا بڵێت ‘بەرخودانی زیندان’ یاخود ‘بەرخودانی رۆژووی گەورەی مردنی ١٤ی تەمووز’ و تێپەڕبێت. زۆر گرنگە کە مرۆڤ ئەو بەرخودانە بە شێوەی راست و دروست درک پێبکات و لەسەر ئەو بنەمایە هەوڵ بدات کە پێویستییەکانی جێبەجێ بکات. ئێمە لەبیرمان نەچێت کە وەک رێبەر ئاپۆ دەستنیشانی کردووە، تێکۆشانی زیندان بە راستیش ئەو شوێنەی شتی دژواری تێدایە بگەیەنینە سەرکەوتن. لە بڕیارگەی دوژمندا کە دەڵێت ‘من بەسەر هەموو شتێکەوە باڵادەستم’ گورزی قورس و کوشندە لە دوژمن دەوەشێندرێت هەروەها بەرخودانی رۆژووی گەورەی مردنی ١٤ی تەمووز نەک هەر گورزی لە دوژمن وەشاند، ئەقڵیەت و سیاسەتی داگیرکەر و قڕکەری بە تەواوەتی شکستدا و بەم جۆرە سەرکەوتنی تێکۆشانی هەبوون و ئازادیی گەلی کوردی مسۆگەر کرد.

٤٠ ساڵ دواتریش بەرخودان بەردەم تێکۆشانمان رووناک دەکاتەوە

ئەوان ئەمەیان بە چی ئەنجامدا؟ بێگومان ئەوان بە هۆشمەندی، بڕوا، ئیرادە و بە بەرپرسیارێتی ئەمەیان کرد. هەرچەندە کەس فەرمانی بەوان نەکردبوو، ئەوان فەرمانیان لە رێبەرایەتی، پارتی و هێڵی ژیانی ئازاد وەرگرت. شتی راست و دروستیان بینی، بریاریاندا بو بەبێ ئەوەی کەس چاوەڕێ بکات بە ئەنجامدانی ئەو بەرپرسیارێتیەیان جێبەجێ کرد. ئاشکرایە کە ئەوان سەرکەوتن، لەبەر ئەوەی فەلسەفەی ژیان و ئیرادەی ئەوان بریتی بوو لەوە ‘ هێندەی لە پێناویدا بمرن ژیانیان خۆشدەویست’. لەبەر ئەوەی خاوەنی بڕوای ئەوەبوون کە ‘سەرکەوتن لە بزوتنەوەی ئاپۆییدا دەبینین’ سەرکەوتن. ٤٠ ساڵ تێپەڕبوو، بەڵام ئەو راستیەی کە ئەمڕۆش یادی دەکرێتەوە بە وانە دەوڵەمەندەکانیەوە رێگەی ژیانی رۆژانەمان و تێکۆشانمان رووناک دەکاتەوە، راستی ئەم بەرخودانەیە. ئاشکرا دەبێت کە ئەوانەی ئەو بەرخودانەیان کردووە، خاوەنی ژیانێکی دروستن. لە بنەڕەتدا بە روونی ئاشکرا دەبێت کە ئەوانەی بەراستی لەگەڵ ئازادیدا دەژین خەیری، کەمال، حەقی و عەلی چیچەکن.

لەبەر ئەوە گرنگە کە راسی بەرخودانی رۆژووی گەورەی مردنی ١٤ی تەمووز لەسەر بنەمای فێربوونی وانەی دەوڵەمەند لە هەموو لایەکەوە درکی پێبکرێت و تێگەیشتنی لەسەر سازنکرێت. بزوتنەوەکەمان و گەلەکەمان ئەو بریارە مێژووییەیان وەک ‘بڕیاری شکۆی نەتەوەیی’ ناودێر کرد. رایگەیاند کە بەو بڕیار و هەنگاوە وەک بزوتنەوە و گەل سەربەرزین. لە ژێر هێرشی کۆلۆنیالیستی و پاکتاوکاریدا هەموو جۆرە رێکخستنەکان پرش و بڵاببوون و سەرکوت کرابوون، خۆیان بەدەستەوەدا، دەتوانەوە و بەرەو لەناوچوون دەچوون. لەو دۆخەدا راستی مرۆیی و کۆمەڵایەتی ئاشکرا کرا، بە گیان، بیر و بڕوای ئازادییەوە کۆمەڵگا و کەسایەتیەکی نوێ سەریهەڵدا و ئەوە وەک سەرەتای رێپێوان بەرەو مرۆڤی ئازاد و کۆمەڵگای دیموکراتیک پێناسە کرا.

هاوبەشی :