مه‌زڵوم عه‌بدی داوایه‌كی ئاراسته‌ی هێزه سیاسی و سهربازاییهكانی كورد كرد
فه‌رمانده‌ی گشتیی قه‌سه‌ده په‌یامێكی ئاراسته‌ی كۆنفرانسی لۆزان كرد و تێیدا داوای لە هێزە سەربازی و سیاسییەکانی کوردستان كرد، “به‌بێ مەرج، بكه‌ونه خۆ و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ قۆناغه‌كه بكه‌ن”.
مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) په‌یامێكی ڤیدیۆیی ئاراسته‌ی كۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌یوه‌ست به په‌یماننامه‌ی لۆزان كرد.
مه‌زڵوم عه‌بدی له‌باره‌ی په‌یماننامه‌ی لۆزانه‌وه وتی: سیاسه‌تی نكۆڵی‌كردن كه به په‌یماننامه‌ی لۆزان ده‌ستیپێكرد، هیچ ئه‌نجامێكی به‌ده‌ست نه‌هێنا و شكستی هێنا. ئه‌مڕۆ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌لێك بۆ كوردان ڕه‌خساوه، كه ڕاستی هه‌بوونی خۆیان و دۆزه‌كه‌یان له نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا بسه‌لمێنن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كورده‌كان به‌و گیانبازییه گه‌وره‌یه‌یی كه داویانه، ده‌ستكه‌وتی مه‌زنیان به‌ده‌ستهێناوه و وتی: له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، له باشوور، باكوور، ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوی كوردستان، هاوڵاتیانی كورد هه‌وڵ ده‌ده‌ن مافی خۆییان كه پێشێلكراوه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
عه‌بدی له پێناو پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه بانگه‌وازێكی ڕاگه‌یاند و وتی: پێویسته ئێمه به‌دوای ڕێگایه‌ك بۆ پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه بگه‌ڕێین، له باشووری كوردستان ده‌ستكه‌وت هه‌یه، كه ده‌بێت پارێزگاری و پاڵپشتیان لێ بكرێت. له باكووری كوردستان هه‌واڵدان و به‌رخۆدانێكی گه‌وره له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی نكۆڵی‌كردن به‌رێوه‌ده‌چێت. ده‌بێت پاڵپشتی له گه‌لی باكوور بكرێت. ده‌بێت خاوه‌نداری له شۆڕشی ڕۆژهه‌ڵات بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن مافه‌كانیان به‌ده‌ستبهێنن. هاوكات ده‌بێت پاڵپشتی ڕۆژئاواش بكرێت.
فه‌رمانده‌ی گشتی قه‌سه‌ده، داوایه‌كی ئاراسته‌ی گه‌لی كوردستان، به‌تایبه‌تی هێزه سه‌ربازی و سیاسیه‌كان كرد، له تێكۆشان و به‌رخۆدان به‌رده‌وامن، هێز و وتاری خۆیان یه‌كبخه‌ن، به‌بێ هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته، بكه‌ونه خۆ و قۆناغه‌كه به شێوه‌یه‌كی ڕوون هه‌ڵسه‌نگێنن”.
عه‌بدی جه‌ختیشیكرده‌وه، قه‌سه‌ده بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد و به‌دیهێنانی یه‌كێتی هێزه‌كان، بۆ هه‌موو دیالۆگێك ئاماده‌یه.
مه‌زلوم عه‌بدی به‌بیریشی هێنایه‌وه، قه‌سه‌ده له پێناو پێكهێنانی یه‌كێتی هێزه سیاسیه‌كان له ڕۆژئاوا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ڕاگه‌یاندبوو و وتی: له ڕێگه‌ی دهستپێشخهرییهكهمانهوه هه‌وڵماندا هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه یه‌كبخه‌ین. ئێمه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی سیاسی ڕێككهوتبووین، به‌ڵام ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه ڕاگیرا. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریانه به‌رده‌وام بێت ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی سیاسی كوردستان دابنیشین. ئه‌م قۆناغه قۆناغێكی خه‌باتی هاوبه‌شه. هێوادارین لایه‌نه كوردییه‌كان له‌سه‌ر مێزی دیالۆك دابنیشن.