کۆمیتەی تی: پەکەکە هەڕەشە نییە، ‘لیستی تیرۆر’ نایاساییە

242
0
هاوبەشی :

کۆمیتەی وشیاری تێکۆشان لە دژی تیرۆر لە بەلجیکا (کۆمیتەی تی) ئاماژەی بەوەکرد، پەکەکە هەڕەشە نییە بۆ سەر بەلجیکا و رایگەیاند، “لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپا یاسایی نییە، بەڵکوو سیاسیە”.

راپۆرتی ساڵی ٢٠٢٣ لە ١٧٢ لاپەڕە پێکدێت. لە بەشی تایبەت بە کورد سەرنج بۆ سەر لێدوانەکانی هاوشێوەی لێدوانەکانی دەوڵەتی تورک راکێشراوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە هاتووە، “زۆرینەی ئەو کوردانە روویان کردووەتە بەلجیکا وەک پەنابەری سیاسی هاتوون. بەشێکیان لایەنگری پەکەکە و پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)ن”.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە دەزگای هەواڵگریی بەلجیکا (جی ئێس ئێس ئی) ئەو کەسانەی وابیردەکەنەوە کە لایەنگری پەکەکەن وەک ‘گومنالێکراو’ تۆماریان دەکات و ئەوەش خراوەتەڕوو کە تورکیا کاریگەری بەسەر کاربەدەستانی بەلجیکاوە هەیە.

وەک بەڵگەکانی دەوڵەتی تورک دەجوڵێنەوە

کۆمیتەی تی رایگەیاند، “لە ناو یاداشتەکاندا هەندێک کەموکوڕی و کێشەمان بەدی کردووە”، لەو رووەوە ئاماژە بە چەند نمونەیەک دەکات لەوانە، “بانگەشە دەکرێت کە پەکەکە پەرە بە ئایدۆلۆژیایەکی دژە تورک دەدات، بەڵام ئێمە لە واتای بانگەشەیە دەپرسین. دەزانرێت کە تورکیا مەیلێکی دیکتاتۆری هەیە و مافی کەسی و مافی گروپ و پێکهاتەکان پێشێل دەکات.

پەکەکە هەڕەشە نییە بۆ سەر ئاسایشی بەلجیکا

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لە یاداشتەکانی هەواڵگریدا بە بێ ئەوەی سەرچاوەکە دەستنیشان بکەن و بنەمایەکی رابگەیەندرێت، بانگەشەی دیکە لە بارەی پەکەکەیان تێدایە. لە کاتێکدا هەواڵگری بانگەشەی ئەوە دەکات کە پەکەکە لە بەلجیکا کەمپی ئایدۆلۆژیک ساز دەکات، راپۆرتەکە بەم جۆرە درێژەی پێداوە: “هەروەها سەرنجڕاکێشە کە دەوترێت پەکەکە کاراکتەرێکی ‘سەرهەڵدێر و راپەڕیو’، ‘شۆڕشگێڕ’ی هەیە کە ‘بەشداری شەڕی چەکداری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات’ ئەوەشی وەک کێشە ناوبردووە. بەراستیش ئەوە بزوتنەوەیەکی سەرهەڵدێر و شۆڕشگێڕە، بەڵام بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت بڵێت هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی بەلجیها هیچ شتێکی روون و بەرچاو بوونی نییە”.

پەکەکە لە بەلجیکا توندوتیژی ناکات، کوردەکان دەکرێنە ئامانجی توندوتیژی

کۆمیتەی تی رایگەیاند، “هەرچەندە لەو یاداشتانەدا هاتووە کە ‘پەکەکە ئەگەری هەیە توندوتیژی بنێتەوە یاخود لانیکەم سیستمی گشتی تێکبدات’، دەبێت بزانرێت کە لە توندوتیژی و ئەو کردە ئاژاوەگێڕیانەی تائێستا لە بەلجیکا روویانداوە، بە گشتی ئەمە کوردەکان بوون کە کراونەتە ئامانج”.

لیستی تیرۆر یاسایی نییە، بەڵکوو سیاسیە

لە راپۆرتەکەدا باس لە ‘لیستی تیرۆر’یش کراوە و بەم جۆرە راگەیەندراوە: “لەو یاداشت و نوسراوانەدا ئاسایشی دەوڵەت رێکخراوە کوردییەکان کە پەکەکەشیان تێدایە وەک رێکخراوی تیرۆریستی ناودێر دەکات. هەرچەندە بەرپرسانی بەلجیکا بەو جۆرەش مامەڵە بکەن، بەشێکی زۆری لەبەر ئەوەیە کە لە لیستی تیرۆردا دانراون، بەڵام ئەمە بابەتێکی سیاسیە، نەک یاسایی. ئەوانە بە گوێرەی بەرژەوەندی سیاسی دیاری دەکرێن و دەکرێت زۆر گروپی جیاواز لەو لیستانەدا بن. لە ساڵی ٢٠٠٢دا لەسەر داوای دەوڵەتی تورک پەکەکە خرایە ئەو لیستەوە و ئەو تۆمارە زۆرجار بە پێی بڕیاری دادگاکان رەتکراونەتەوە.

دادگای پلە یەکەمی یەکێتی ئەوروپا لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨دا هەموو ئەو بڕیارانەی کە دەبێت پەکەکە لە لیستەکەدا بێت و هەموو بڕیارەکانی دوای ئەوەی هەڵوەشاندەوە. دەزگا هەواڵگریی و ئاساییشییەکان دەبێت چیتر بزوتنەوەکانی کورد وەک تیرۆریست ناودێر نەکەن.

کۆمیتەی تی بڕیاری دادگا کە رایگەیاندبوو پەکەکە رێکخراوێکی تیرۆریستی نییە، بە بیردەهێنێتەوە و سەرنج بۆ سەر ئەوە رادەکێشێت کە دەبێت لیستی تیرۆر بە گوێرەی تێبینییەکانی دەزگا هەواڵگرییەکانی بەلجیکا دیارینەکرێن”.

هاوبەشی :