هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە

241
0
هاوبەشی :

هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “لە سایەیی فەرماندەی گیانباز هاوڕێ نودەم و شۆڕشگێڕانی ئاپۆیی نموونەیی هاوڕێ دڵدا و ڤینار بەرەو سەرکەوتن دەرۆین”.

ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەمشێوەیەیە:

شەڕڤانانی پێشەنگی پارتەکەمان پاژک و پەکەکە، شەڕڤانانی قارەمانی یەژاستار و شۆڕشگێڕە نموونەییەکان کە لە پێناو ئەرک و بەرپرسیارێتی ئەم سەردەمەدا خۆڕاگری دەکەن، هەڤاڵانمان نودەم و دڵدا و ڤینار لە مانگی ئادار و ئایاری ٢٠٢٣، لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، کاتێک لەسەر ئەرکەکەیان بوون، شەهید بوون.

تێکۆشانمان بە پێشەنگایەتی ژنانی ئازادیخواز و قارەمانەکانی کوردستان، لە سایەی هەڤاڵانمان نودەم و دڵدا و ڤینار کە لە جەنگاوەری گیانبازی ئاپۆییدا شۆڕشگێڕانی نموونەین، بەرەو سەرکەوتن دەرۆین، سەربەرزین کە کەسانێکی لەم شێوەیە، هۆگری ئازادی خۆیان و ئەوینداری وڵاتەکەیان بوون و بە گیانبازی بۆ ئازادی گەلەکەیان تێکۆشان دەکەن و لە هەموو بارودۆخێکدا پەیوەستی ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی و شێوازی ژیانی ئاپۆیین. ئامانجی هەرە گەورەمان ئەوەیە ئێمە شایستەی هاوڕێیانمان بین و یادیان بە زیندووی بهێڵنەوە، خەونەکانیان بەدی بهێنن و تۆڵەیان بکەینەوە.

لەسەر ئەم بنەمایە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری ئازیزی هەڤاڵانی شەهیدمان و خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان دەکەین.

زانیاری لەبارەی ناسنامەی ئەو هاوڕێیانەمان کە شەهیدبوون بەم شێوەیە:

ناسناو: نودەم سیدار

ناو و پاشناو: فیلیز تەکینداغ

شوێنی لەدایک بوون: موش

ناوی دایک و باوک: فازیمە – ساڵح

کات و شوێنی شەهیدبوون: ئاداری ٢٠٢٣ / هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

ناسناوی: دڵدا دڵبرین جودی

ناو و پاشناو: مزگین کولتەر

شوێنی لەدایکبوون: شرناخ

ناوی دایک و باوک: دەلال – نورەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ئاداری ٢٠٢٣ / هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

ناسناوی: ڤینار هێڤی

ناو و پاشناو: دیلان ساغلام

شوێنی لەدایک بوون: ئەدەنە

ناوی دایک و باوک: خالیدە – عادل

کات و شوێنی شەهیدبوون: ئایاری ٢٠٢٣ / هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

هاوبەشی :