ئەمڕۆ مەراسیمی یادی شەهید دیار غەریب بەڕێوە ئەچێت

102
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانیی، مەراسیمی ساڵیادی شەهید دیار غەریب ناسراو بە هەڤاڵ هەڵمەت ئەنجام ئەدرێت.

کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ چوار شەممە کاتژمێر ٣:٣٠ پاشنیوەڕۆ، لە شاری سلێمانیی لە هۆڵی خاک، مەراسیمی چوار ساڵەی شەهید دیار غەریب بەرێوەئەچێت.

مەراسیمی ساڵیادی شەهید هەڵمەت لە شاری سلێمانیی لە هۆڵی خاک، کاتژمێر ٣:٣٠ پاشنێوەڕۆ دەست بەبەرنامەکانی ئەکات.

لە ڕۆژی ٢٦ـی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، دیار غەریب شەهید کرا؛ لە دوای رووداوەکە کەجەکە رایگەیاند شەهیدبوونی هەڤاڵ هەڵمەت بە بەرنامە و بەشداریی سیخوڕەکان بووە و دەبێت سزای خۆیان وەرگرن.

هاوبەشی :