تورکیا ترسناکتریین چەک لە هەرێمی کوردستان بەکارئەهێنێت
سوپای تورکیا ترسناکتریین و قەدەغە کراوتریین جۆری چەک، لە خاکی هەرێمی کورستان بەکار ئەهێنێت، لەم باریەوە هه*په*گه ڕایگه‌یاند، سوپای توركیا رۆژی ٢٨ی حوزه‌یران به بۆمبی ئه‌تۆمیی تاكتیكیی هێرشی كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی سیدا له زاپ و گەریلایەک شه‌هید بوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: “سوپای توركی داگیركه‌ر، كه ڕۆژانه به سه‌دان جار له زه‌وی و ئاسمانه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر تونێل و سه‌نگه‌ره‌كانی گه‌ریلا له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا، ناتوانێت بگاته ئه‌نجام. به چه‌كی كیمیایی و بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو هێرشی كرده‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی گه‌ریلا، به‌ڵام به ئامانجه‌كه‌ی نه‌گه‌یشت. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ناجوانمێرانه تاوانی شه‌ڕی ئه‌نجامدا و له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی سیدا له زاپ به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكیی هێرشی كرده‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕمان، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ش ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ڕوویدا و هاوڕێمان شه‌ڕزان ماوا شه‌هید بوو. ئه‌و هێرشانه‌ی سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی تا ئێستاش به‌رده‌وامه”.
هه‌په‌گه له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشه‌کانی دەوڵەتی تورکیا ئه‌م زانیارییانه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه: “له هه‌رێمی زاپ سوپای داگیركه‌ر، كه نه‌یتوانی له‌به‌رامبه‌ر به‌رخۆدانی گه‌ریلا بگاته ئه‌نجام، جارێكی دیكه به‌رامبه‌ر تونێل و سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانمان بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكیی به‌كارهێنا. له 28ی حوزه‌یران بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكیی له به‌رامبه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕمان له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی سیدا به‌كارهێنا و له ئه‌نجامدا هاوڕێكه‌مان (شه‌ڕزان ماوا) شه‌هید بوو”.