وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ناکۆکی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن لەسەر “قەسەدە” بەردەوامە و تائێستا نەگەیشتونەتە هیچ تێگەیشتنێک

439
0
هاوبەشی :

لە عەرەبیەوە كراوە بە كوردی:- هیوا كاكەوڵا

ڤیکتۆریا نولاند جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ووتی هێشتا مشتومڕی نێوان ئەنقەرە و واشنتن بەردەوامە لەسە ر كێشەی پشتیوانی ئەمریکا بۆ قەسەدە.

“هەردوو وڵات لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە رێکنەکەون” لە سەر دۆسیەی قەسەدە’’، سەرەڕای ئەوەی قەسەدە توانایان هەیە سەقامگیریی ئەمنی و سیاسی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بەدەست بهێنن لە کاتێکدا بەبەردەوا بوون لە بەرەنگاربوونەوەی داعش تائێستاش بەرەنگاربوونەوەیان بەردەوامە لەبنبڕكردنی داعش

ڕۆژی چوارشەممە کۆنگرێسی ئەمریکا دانیشتنی لەگەڵ دیپلوماسی نولاند ساز دا و تێیدا نولاند باسی لە سروشتی پەیوەندی ئەمریکا و تورکیا کرد لە ژێر سایەی جۆ بایدن و گرنگترین فایلەکانی نێوان هەردوو وڵات .

لە سەروتاریدا، سیناتۆر بۆب مێنندێز، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ڕایگەیاند، کە پەیوەندی ئەمریکا لەگەڵ تورکیا لەژێر سایەی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا، لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئامانجی واشنتۆن  نایەتەوەو و زۆر نەگونجاوە، ئەمریکا بە توركیا ڕاگەیاندوە كە ئامادەیە لەو جۆرە پەیوەندییە دوور کەوێتەوە

منێندز، وتیشی:”ئێمە دژی مامەڵەی ئێس-400 دەمینینەوە و پشتگیری بەردەوامی سزاکان دەکەین کە لەو مامەڵەیەوە دروست بوون”

وتیشی:”ئێمە لە بابەتی سوریا لە بنەچەدا لەگەڵ تورکیا ناکۆکین، کە تورکیا ئەو ناوچانەی بە قەبارەی لوبنان لە باکوری سوریا داگیرکرد، کە دوای ئەوەی چەندین پێشێلکاری و كۆمەڵكوژی و ئەشکەنجە و ئاوارەکردنی بە زۆری بەرامبەر بە دانیشتوانە کوردەکەی كرابوو، ئەو ناوچانە بە زۆر لێیان سەنرایەوە”

مێنندێز ئاماژەی بەوەدا، کە ناکۆکی قووڵی ئەمریکا لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە دۆسیەی قوبرس، هەوڵدانی سەرۆک ئەردۆغانە بۆ زیان بە بەرژەوەندییەکانی قوبرس و یۆنان، هەروەها پێشێلکارییە ناوخۆییەکانی ئەردۆغان و هەوڵدانی بەردەوام بۆ بێدەنگ کردن و سەرکوتکردن و دادگایی کردنی خەڵكانی ناڕازایی و ئەوانەی بەرامبەر ئەردۆگان وەستاون، لەگەڵ ئەوەشدا مێنێتێز دەڵێت ” ئەم تایبەتمەندیانە تایبەتمەندی وڵاتانی لاوازن، نەک دەوڵەتی بەهێز و کاریگەر لەسەر ئاستی جیهانی”

بە گوێرەی قسەکانی منێندز، ئەمەریکا پێویستی بە تورکیا وەک هاوبەشێکی دیموکراتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین هەیە و ئەمەش لە سایەی ئەردۆغاندا ڕوونادات

ڤیکتۆریا نولاند نیازی ئیدارەی بایدنی ڕاگەیاند بۆ بەردەوامبوون لەسەر جێبەجێکردنی سزاکان بۆ سەر تورکیا؛ به هۆی ڕێککه وتی ئێس 400 و هەربەم هۆكارەیە فرۆشتنی فڕۆكەی جەنگی ئێف 35 ڕاگیراوە

له ده رهێنانی هەدیل عوێس و ده رهێنانی محه مه د قازی

واشنتۆن – نۆرس پرێس

هاوبەشی :