ئەرزینجان: بە دڵنیاییەوە شۆڕشی ژنان دەگەیەنینە سەرکەوتن

274
0
هاوبەشی :

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە بەسێ ئەرزینجان رایگەیاند کە لە سەر بنەمای هێڵی ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی ژن دەستەبەر دەبێت و وتی، “فەلسەفەی ئازادیمان لەسەر بنەمای ژن، ژیان، ئازادی سەردەکەوێت”.

بە بۆنەی ٢٧ەمین ساڵیادی شەهیدبوونی زیلان (زەینەب کناجی) کە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦ لە دێرسیم چالاکی گیانبازی کردبوو، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە بەسێ ئەرزینجان لە بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکەیدا سەبارەت بە ئەنجامەکانی چالاکی فیدایی، هێرشەکانی سەر ژنان و رێبازەکانی تێکۆشان قسەی کرد.

چالاکی گیانبازی زیلان چ کاریگەرییەکی لەسەر بزوتنەوەی ژنانی کورد دانا؟ ئەنجامی چالاکیەکە کامانە بوون؟

چالاکی گیانبازانەی شەهید زیلان کۆدی خوڵقاندنی رێبازی سەرکەوتن و رێگەی سەرەکی بە ئێمە نیشاندا. لەم رووەوە چالاکییەکی واتادار و مێژووییە.

٣٠یەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی سێواس-مادیماکە کە لە ٢ی تەمووزدا ئەنجامدرابوو. ئەو کۆمەڵکوژییە دڕندانەیەی لە هۆتێلی مادیماک ئەنجامدرا شەرمەزار دەکەم. بە رێزەوە یادی ئەو کەسانە دەکەمەوە کە لەوێ شەهیدبوون. هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئەو ئەقڵیەتەی ئەو کۆمەڵکوژییەی ئەنجامدا و ئەقڵیەتی ئاکەپەدا نییە. بۆ یادی ئەو شەهیدانە، بەڵێنی گوڕدان بە تێکۆشان بە گەلی عەلەویمان دووبارە دەکەینەوە.

وەک بزوتنەوەی ژنانی کورد ئێمە لە سەر هێڵی شەهیدانمان و لە سەر هێڵی گیانبازی شەهید زیلان دەژین و تێدەکۆشین. ئێمە ئەوە بۆ ئازادی ژنان، گەلەکەمان، گەلانمان وەک تاکە رێگە دەبینین. هێڵی گیانبازی شەهید زیلان نەک هەر سەرکەوتنی چالاکی سەربازییە لە دژی دەوڵەتی تورک. جیهانبینی پشت ئەم چالاکییە گیانبازییە، رەتکردنەوەی توندی روانینی سیستمی هەنوکەییە لە دژی ژنان و وەتانەوەیە بەرامبەر بە کۆلۆنیالیزم. وێڕای خواستی گەورە، ویست، پێداگری و بوێری لە سەر بنەمای ئازادی ژنان، ئەگەر مرۆڤ یاسا نەبینێت، درکی پێناکات. لە شوێنێکدا کە دوژمن لە رووی جەستەیی و ئایدۆلۆژییەوە گەمارۆیداوە، ئەگر سەرکەوتنێکی بەم جۆرە دەستەبەر بێت، ئەوە لە شێوازی ژیانیشدا دەریدەخات کە ئێمە چ ئەنجامێکی سەرکەوتوانە بەدەست دەهێنین.

چالاکی گیانبازی شەهید زیلان کۆدەکانی ئافراندنی شێوازی سەرکەوتن و رێگە سەرەکیەکانی بە ئێمە نیشاندا. ئەمە لەو رووەوە چالاکییەکی واتادار و مێژووییە. تەنیا بەو شێوازەی بیرکردنەوە، ژیان و خەبات مرۆڤ دەتوانێت فاشیزم لەناو ببات. دەبێت ئێمە ئەو هێڵە، ئەو تێگەیشتن و فەلسەفەیە کە ئێمە لە هەموو خەباتێکدا دەگەیەنێتە سەرکەوتن، بە باشی لێی تێبگەین.

سیستمی پیاوسالاری و دەسيڵاتی پیاو لە ناو مۆدێلەکانی ژیانی کۆیلایەتی ژناندا، ستراتیژ و تاکتیک بە بنەما دەگرێت. دەزانرێت کە لە رووی پوچەڵکردنەوەی پەیجوری ئازادی ژنان و خەڵەتاندنی ژناندا بوونەتە پسپۆڕ و شارەزا.

ژنان بەرەوڕووی زۆر لایەنی کۆیلایەتی دەکرێنەوە

سیستمی پیاوی دەسەڵاتدار تەنیا خەونەکانی بزوتنەوەکانی ئازادی و ئۆپۆزسیۆن دەدزێت. بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی سەرلەنوێ شێوەیان پێدەدات و ئەوەش دەخاتە بەردەم کۆمەڵگا. دەیەوێت بەو جۆرە رەوایەتی بە خۆی بدات. هەوڵ دەدات لەم رووەوە هەوڵەکانی تێکۆشانی ئازادی بێ واتا بکات. هزر، رێباز، وزە و نەرمەوزەی ژنان کە دەیانەوێت ئازاد ببن بە کاردەهێنێت و ئەم جارە دەیەوێت لەم رێگەیەوە درێژە بە ستستم بدات. ژنان بەرەوڕووی زۆر بژاردەی کۆیلایەتی دەکرێنەوە و گوشار لە ژنان دەکرێت بۆ ئەوەی ئەمە قەبوڵ بکەن. هەربۆیە تا ژنان لە دەوڵەت، دامەزراوەی هاوسەرگیری کلاسیک و شێوازەکانی ژیانی بە دەوری ئەوەوە رزگاریان نەبێت، ناتوانن ئازاد بن.

دەبێت مرۆڤ لە ناو کێشەکانی رۆژانەدا خۆی نەخنکێنێت. ئێمە لە کوێی ئازادیداین؟ ئێمە چەندە سەرنجمان لە سەر ئایدیال و خوازراوەکانی ئازادی کۆمەڵایەتیە؟ ئامانجی گەورە، ئامانجی شۆڕشی ژنمان هەیە یان ئێمە دەمانەوێت تەنیا هەندێکی دیکە شتەکان باش بکەین؟. لەلای کوردان چاکسازی بە هۆی سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورکەوە دەستەبەر نابێت. ئەگەریش هەبێت شکست دەهێنێت.

دەبێت بژاردەی ژنان ئافراندنی شۆڕشی ژنان بێت

دەبێت بژاردەی ئازادی ژنان، ئافراندنی شۆڕشی ژن بێت. دەبێت ئێمە ئەو توانا و قووڵبوونەوەیەی پەرە پێبدەین. مرۆڤ دەتوانێت شۆڕشی ژنان لە سەر بنەمای هێڵی سێیەمین، هێڵی جێگرەوە لەگەڵ هێزی جەوهەری خۆی سیستمی خۆبەڕێوەبەری ژنان دابمەزرێنێت و بەرەوپێشی ببات. دەبێت رێکخستنبوونی ژنان و سیستمی ژنان تا قووڵایی کۆمەڵگا شۆڕبکرێنەوە و بەرەوپێش ببرێت.

شۆڕشی ژن، سیستمی ژن و تێکۆشانی دامەزراندنی رێکخستنی کۆنفیدڕاڵی دیموکراتیکی ژنان نەک هەر لە رووی ئازادی ژنەوە، لە رووی رزگارکردنی گەلانی کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتیەوە ستراتیژییە. وەک بزوتنەوەکانی ژنانی کورد لە کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان رۆڵ و بەرپرسیارێتی ئێمە پێشەنگایەتیە. لە قۆناغەی پێیگەیشتووین ئەگەر، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە تورکیا و هەموو ئەو وڵاتانەی کورد تیایاندا دەژین فاشیزم، راستڕەوی و نەژادپەرستی تێیاندا دروست دەبن، ئەمە بەپلەی یەکەم کێشەی ئێمەشە. ئەو کاتە وەک ژن ئاستی ئێمە ئێمە لە پێشەنگایەتیکردن بۆ تێکۆشانی ئازادی مرۆڤایەتی بەس نییە.

دەبێت بە باشی لیبراڵیزم چارەسەر بکەین و تێبکۆشین

لە باکووری کوردستان بە هەزاران مرۆڤی ئێمە لە زیندانەکاندان. سیاسەتی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک، زانابوونی قووڵی لەبارەوە بەدەستناهێنرێت. وەک ئەوەی ماوەیەکی زۆر رێساکانی دیموکراتیک و یاسایی هەن و بە گوێرەی ئەوە شێوازێکی دەربڕین و خەبات پێشخراوە. دەبێت مرۆڤ لەبارەی شێوازی تێکۆشانەوە بە گوێرەی ئەو ئاستەی فاشیزم پێی گەیشتووە وریا بێت. ژیانێک و شێوازێکی خەبات کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی دوژمندا بێت، بە دڵنیاییەوە شکست دەهێنێت. بۆ تێپەڕاندنی ئەوە دەبێت رێباز بەرەوپێش ببرێن. لەم رووەوە دەبێت ئێمە لیبڕاڵیزم باش چارەسەر بکەین. هەڵوێستی ریز و چینی ناوەڕاست، هەڵوێستی چاولەدەستبوونی دەوڵەت و پیاوە. هێزی جەوهەری خۆی دەرناخات. رێکخستنبوون بە پێویست دانانێت. لە ژیاندا بەردەوام بۆشایی دروست دەکات. بەم دۆخەی رێگە بۆ رێکخستنبوونی فاشیزم دەکاتەوە. بۆ نمونە دەوترێت کە هێڵی ریز و چینی ناوەڕاست لە ئامەد و قامیشلۆ باڵادەستە. لەلایەن ژنانەوە دەبێت ئێمە لیبڕاڵیزم باش چارەسەر بکەین و تێبکۆشین. شێوازی قووڵی بە کۆیلەکردنی ژنان، زیاتر لە ناو سیستمی لیبڕاڵدا بەرەوپێش دەچێت. لیبڕاڵیزم تێکۆشانی هەرەوەزی و پێکەوەیی دەکوژێت. لە رووی ژنانەوە ئازادی کەسی دەستەبەر نابێت. لە رووی ژن و کۆمەڵگاوە ئەمە زۆر بە روونی ئاشکرا بووە. دەبێت ئازادی کەسی و ئازادی کۆمەڵایەتی پێکەوە بێت.

بۆ تێپەڕاندنی ئەو کەموکوڕیانەی روویانداوە و بۆ دامەزراندنی سیستمێک لە سەر بنەمای ئازادی ژن، بە تایبەتی ژنان دەبێت چ شێوازێکی تێکۆشان بە بنەما بگرن؟

سەرەتا دەبێت ژیانی ئێمە و شێوازی خەباتمان چاوخشاندنەوەی بۆ بکرێت. زۆر ئاشکرایە کە تا خۆمان سەرراست نەکەیەنەوە، ناتوانین دەوروبەری خۆشمان سەرراست بکەینەوە و گۆڕانکاری تێدا بکەین. وەک بزوتنەوەی ژنانی کورد ئێمە هەموو ئەوانە لە پلاتفۆڕم و کۆبوونەوەکان هەڵدەسەنگێنین. پرسیاری رێبەر ئاپۆیە، “ئێمە چەندە لە هێڵی ئازادی تێگەیشتووین و چەندە جێبەجێی دەکەین؟” زۆر بەڕوونی ئەم پرسیارە لە بەردەمماندایە. باش دەزانرێت کە لە جێبەجێکردنی هێڵی گیانبازی زیلاندا، هیچ کێشەیەکمان نییە.

بەڵام مرۆڤ ناتوانێت بڵێت کە لە رووی ئایدۆلۆژی، رێکخستنی، ئافرێنەریدا هەمان پێرفۆرمانس و کارنامە بوونی هەیە. تەنیا بەرخودان و رەنج بەس نییە. شۆڕشی ژنان پێویستی بە لێوردبوونەوەی قووڵتر، هێزی خەیاڵ و ئاستێکی هزریی هەیە. دەبێت ئێمە بەرەو پێش ببەین. رێبەرایەتیمان بەردەوام سەرنجی بۆ سەر ئەو هێڵە رادەکێشا. لە جیهان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان لە رووی تێکۆشانی ئازادییەوە کێشەی سەرەکی، کێشەی پێشەنگایەتیە. لە هەر چوار پارچەی کوردستان گەلەکەمان تێکۆشانی سەرۆک ئاپۆ، پەکەکە و ئازادی ژنی قەبوڵ کردووە. هەروەها ملیۆنان ژن هەن کە لە سەر ئەو بنەمایە تێدەکۆشن.

لەم دواییەدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کۆمەڵگا بە دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ راپەڕین. لە باشووری کوردستانیش هەمان دۆخ جێگەی باسە. بە کورتی لە هەموو پارچەیەکی کوردستان، بۆ گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان پێشەنگایەتی ژنان قەبوڵکراوە و بزوتەوەی ئازادیمان وەک پێشەنگ دەبینێت.

دەبێت ئێمە چەمکی ئازادی کەسی بە باشی بناسین

رێکخستنی ژنانمان دەبێت ئەرکی فرەلایەن بگێڕێت. ئێمە تەنیا لە سەر بنەمای پرسی ئازادی ژنان خەبات ناکەین. ئێمە خەبات دەکەین بۆ ئەوەی شۆڕشی کوردستان و شۆڕشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان لە سەر بنەمای نەتەوەی دیموکراتیک بێتە ئاراوە و پێشەنگایەتی بۆ ئەوە دەکەین.

گرنگە کە مرۆڤ رەخنە و رەخنەلەخۆگرتن پێشبخات. دەبێت ئێمە کەموکوڕییەکانی خۆمان بە کردەوە تێپەڕێنین و ببینە تەواوکار و رەخنە لە خۆمان بگرین. لەسەر ئەو بنەمایە دەتوانین ئەرکی پێشەنگایەتی جێبەجێ بکەین. دەبێت سەرلەنوێ رووبکەینە ئەندێشەکانی سەرۆک ئاپۆ بۆ ئازادی ژن و کۆڵەکەکانی ئایدۆلۆژیای رزگاری ژن و وردبوونەوە بکەین لەو بارەوە. دەبێت ئێمە لە هەڤاڵ سەکینە جانسزەوە دەستپێبکەین، چاوخشاندنەوە بە ئەزمونەکانی رێکخستنی خۆمان و ژیانمان تا ئەمڕۆ بکەین و لەسەر ئەو بنەمایە بە بەهێزی بەشداری بکەین. دەبێت ئێمە چەمکی ئازادی لیبڕاڵ، چەمکی ئازادی کەسی بە باشی تێبگەین. لە دژی ئەوەش دەبێت ئێمە سەرەتا کەسایەتی خۆمان هەڵبسەنگێنین. وەرچەرخانێکی هزری، لەو رووەوە زۆر گرنگە.

لەم ساڵانەی دوایی بەتایبەت، هێرشەکان بۆ سەر ئەو ژنانە زیادی کرد کە دژی سیستەم تێدەکۆشن و ڕادەپەڕن، ئەوانەی ژیانە سەپێنراوەکەی سەریان قبووڵ ناکەن، چۆن ئەم هێرشانە دەنرخێنن؟ ڕێگەی گونجاو دژی ئەم هێرشانە چییە؟

هێرشەکان بۆ سەر ئێمەی ژن سرووشتێکی ئایدۆلۆژییان هەیە، پێش هەموو شت، دەبێت گرنگی بدەینە قووڵبوونەوەی ئایدۆلۆژی و پەرەپێدانی هێزی بیرکردنەوە، ئەوانەی لە بیر و مێشکدا ئازاد دەبن بە جدی کار بۆ پراکتیزەکردنی دەدەن، وەک تەڤگەری ئازادی ژنانی کورد، پێویستە خۆیان لەپێشچاو بگرن، لەسەر ئەم بناغەیە پێگەی پێشەنگایەتی بگرن. پێشەنگایەتی ژن تەنها لەڕێگەی نرخاندنی سیاسی و پەیام و ڕادەڕبڕینەوە نابێت، پێویستە هەر پێشەنگێک بەشێوەیەکی چالاک لە جڤاکدا کاربکات، لەڕێگەی پەروردە بێت یان ڕێکخستن، بگاتە تاک بە تاکی خەڵک، لەم مانگەدا چەند کەسمان پێگەیاند و بەشدارمانکردن لە ڕێکخستن، ئەمە پێوەری سەرەکییە، واتە بنیاتنان لەسەر بناغەی ئایدۆلۆژیای ئازادی ژن لە سیاسەت و جڤاک و ململانێی ئایدۆلۆژییدا.

کێشەی سەرەکی لێرەدایە، خاڵی لاواز لە بیرکردنەوەی ئایدۆلۆژیمان هەن، چەند ساڵێک فێربوون و ئەزموون بۆ مرۆڤ بەس نییە. گەڕانمان لەسەر بناغەی پارادایمی ڕێبەر، پەروەردە و گفتوگۆکانمان گەلێک لاوازن. ئەم دەسپێکی خاڵە لاوازەکانمانە و پێویستە بەسەریدا زاڵبین. پێویستە دووبارە نرخاندنەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەرباری ئازادی ژنان لەسەر بناغەی پەروەردە بگرینە پێشچاو، شیکاری بکەین و جێبەجێی بکەین، هەروەها لەسەر ئەم بناغەیە هەڵوێست وەربگرین.

دەمانەوێت چاندێکی جیاوازی ژنان پێشبخەین

وەڵامدانەوەی پرسیاری “چۆن بژین” بۆ ئێمەی ژن زۆر گرنگە، ئاخۆ بەگوێرەی سیستەم یان بەگوێرەی ڕێبازی ڕێبەر وەڵام دەدەینەوە. ئەمە جێی گفتوگۆیە، دەبێت ئەرکمان لە هەموو جێگەیەک ببێتە پەروەردەی ئایدۆلۆژی، گرنگە خەباتی ژنۆلۆژیمان ببێتە خەباتێکی جڤاکی. ژنۆلۆژی گەیشتۆتە ئاستێکی گرنگ، بەڵام کێشەی بۆ دێتەپێش لە گونجاندی شێواز و کەسێتی خۆی لەگەڵ ئەم شێوازە. بۆیە لەنێو ژناندا هەنگاوێکی گرنگی ڕۆشنگەری هەیە، دەبێت خوێندنەوەی کتێب پەرەی پێ بدرێت، گرووپی کتێب خوێندنەوە لە گەڕەکەکان هەبن، لە قوتابخانە و زانکۆکان چالاکی لەم شێوەیە هەبن.

کێشەیەکی تر، کێشەی ڕێکخستنە. خەباتی ئازادی ژن لەڕووی باوەڕ و مەعنەویاتەوە بەرزە. دەستبردن بۆ مادە و دەسەڵات و موڵکی کەسی زەحمەتە. لەپێناو پەرەپێدانی شێوازی ئەڵتەرناتیڤی بەڕێوەبردنی ژن، هەڵەی کوشندەمان هەیە، لە چالاکی ژناندا، بەڕێوەبردنی پیاوانە و سیاسەتی پیاوانە و دەسەڵات و پۆپۆلیزمی دەبینین، ئێمە دەمانەوێت چاندێکی جیاوازی ژنان پێشبخەین، ئازادی لەڕێگەی لاسایکردنەوەی پیاوانەوە بەدەست نایەت، ئەگەر نەتوانین جیاوازییەکان ببینین، ئەوا کۆیلایەتی زیاتر دێتەپێش.

پێویستە سیستەمی هاوسەرۆکایەتی بەهێزتر بکەین

چاندی بەڕێوەبردنی هاوبەشی ژنان چاندی دیموکراسی و یەکسانی و دادپەروەریە. دەبێت مرۆڤ ئەمە بە بناغە وەربگرێت. پێویستە تەڤگەری ژنان سەرەتا لەنێو خەباتی گشتیدا پێشەنگایەتی بکات و وەک گوڵەبەڕۆژە ڕۆڵبگێڕێت. دەبێت ڕاست و هەڵە بۆ ژنان و جڤاک دەربخات. پێویستە سیستەمی هاوسەرۆکایەتی بەهێزتر بکەین، دەبێت هاوسەرۆک و هاووتەبێژەکان لەگەڵ مەجلیسی ژنان کاربکەن و بەگوێرەی سرووشتی خۆیان بجووڵێنەوە. ناکرێت سیستەمی هاوسەرۆکایەتی و کاری هاوبەش لە مەجلیسی ژنان جیابکرێتەوە. بۆیە دەبێت ژنان ڕێکخستنی سەربەخۆیان هەبێت لە هەموو چالاکییەکدا. دەبێت کۆبوونەوەی سەربەخۆ بکەن کاتێک دەچنە چالاکییە هاوبەشەکان. نابێت هێرشە فاشیستییەکان بکەینە پاساو. فاشیزم بەردەوام ئامادەیە. کێشە لە ئێمەدایە، نەوەک هێرشی فاشیستەکان، دەبێت نزیکایەتییەکە بەم جۆرە بێت.

دەبێت ژنان لە گەڕەک و شەقام و شارۆچکەکان خۆیان ڕێکبخەن. کێشەکانیان چارەبکەن پێش گەیاندنی بە دەوڵەت. ئەگەر ژنێک توندوتیژی بەرامبەر کرا، با ژنان لە مەجلیس و شارۆچکە و گەڕەک و ماڵەکان خاوەندارێتی لەم ژنە بکەن. ئەگەر دەوڵەت بازاڕی لەشفرۆشی و مادەی هۆشبەر و سیخوڕی گەرم دەکات، ئەوە بە ڕێکخستن ڕێگەی لێ دەگیرێت. ڕێگەی تر نییە. دەبێت بەردەوام گفتوگۆ بکرێت لەسەر شەڕی تایبەتی دژ بە ژنان، دەبێت جڤاک لەمە ئاگادار بکرێتەوە. لەوە گرنگتر، پێویستە دژی بوەستنەوە لەسەر بنەمای ڕێکخستن. سیاسەتێکی شەڕی تایبەتی ترسناک دژی ژنان و کچانی کورد هەیە. بۆیە بەشداری کچان لە تەڤگەری ژنان گرنگە.

سەرەڕای ئەوە، کارکردن لەگەڵ ڕێکخستنی کچان و پێدانی هێز پێیان زۆر گرنگە. تێکۆشانمان بۆ ئازادی ژنان، تەڤگەری گەنجە. پێویستە گوێ لە کێشە و ئارەزووی گەنجان بگیرێت و کاری هاوبەش بکرێت. پێویستە ڕێبازی پێکهێنانی بڕیاری هاوبەش پەرەبسێنێت. ئەوکات ژنان دەتوانن لە ئازادی ڕێکخستنی سەربەخۆ تێبگەن و هێزی سرووشتی خۆیان دەربخەن و ئازادبن. یەک بەدوای یەک گەیشتنی ژنان زۆر گرنگە.

دەبێت لە هەموو بەشەکانی جڤاک کێشەی ژنان چارەسەر بکرێت

پێویستە ڕێکخستنەکانی ژنان لسەر بناغەی هونەر و ئابووری و جڤاک و چاند و وەرزش و هتد، دابمەزرێن. ژنان بەدەست کێشەی ئابووری ترسناکەوە دەناڵێنن. بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە، دەبێت گرنگیدانی زیاتر هەبێت، دەبێت سەندیکای ژنان و سیاسەتی چارەسەری لەم شێوەیە هەبێت. دەبێت ڕێکخستنی ژنان لەسەر ئەم بناغەیە دابمەزرێن. دەبێت تێکۆشان دەربارەی ڕێککەوتنی ئیستەنبوڵ و یاساکانی تر بێت. ئەم ڕێککەوتنە گرنگ و دەگمەنە. پێویستە ماف و ئازادی ژن پارێزراو بێت. پێویستە ژنی کورد لەگەڵ ژنانی تورک بوەستن دژی هەڵوەشانەوەی ڕێککەوتنی ئیستەنبوڵ و یاساکانی تر. لەم بارەیەوە، دەبێت کێشەی ژنان لە هەموو بەشەکانی جڤاک چارەسەر بکرێت.

هەروەها دەبێت کێشەی ژنە پەچەدارەکان چارەسەر بکرێت. دەبێت تەرکیز بکرێتە سەر ناوەندە سەرەکییەکانی وەک ئامەد و وان لە باکوری کوردستان. پێویستە هاوکاری زیاتری هەرێمەکانی وەک ئامەد و دێرسیم لە بۆتان و هەرێمەکانی جزیر و سلۆپی لە کوردستان و شارەکانی وەک ئیستەنبوڵ لە تورکیا بکرێت. بەتایبەت دێرسیم، بەهۆی مێژوو و پێگەکەی پەیوەست بە ئایینەکان.

کێشەیەکی گرنگی تر، قسەکردن و فێربوون و نوسینە بە زمانی فەرمی و زمانی دایک، ئەمە ئەرکی سەرەکییە. پێویستە بکرێتە بناغەی ئەجێنداکان. بەشداری و ڕۆڵی ژن لە تورکیا یەکلاکەرەوەیە لەپێناو پەرەپێدانی ئیسلامی دیموکراتیک. دەبێت ڕۆڵ و پەیامی ژن دەربارەی ئیسلام یەکلاکەرەوە بێت. وەک چۆن سیاسەتی دژایەتی ژنان لەڕێگەی ئاکەپە و دامەزراوە ئایینییەکان و مامەڵەکردنی خراپ لەگەڵ مناڵان، ڕوون و بەرچاوە. لەم پێناوەدا، دەبێت تەڤگەری ژنان هەوڵی دیموکراتیزەکردنی ئیسلام بدەن.

کێشەیەکی مێژووی و قووڵ هەیە پەیوەست بە گەلی عەلەوی لە تورکیا. ئەم بەشە لە هەمووان زیاتر زیانمەندبوون لە کۆمەڵکوژی و ئەسیمیلاسیۆن. پێویستە مرۆڤ خاوەندارێتی لە جوگرافیای گەلی عەلەوی بکات و هاندەریان بێت بۆ گەڕانەوە، دەبێت باوەڕی عەلەوی بەفەرمی قبووڵ بکرێت، نابێت دەستوەردان بکرێت لە باوەڕ و نەریتی گەلی عەلەوی، دەبێت هێڵێکی بەرخۆدان و تێکۆشان هەبێت گرێدراوی ئایین نەبێت، ئەمە گرنگە.

ژنان لە کوردستان و تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین، گیرۆدەی کێشەی جڤاکی ترسناکن. کێشەکانی وەک هاوسەرگیری پێشوەختە، توندوتیژی دژی ژنان، ڕەنجخۆری، هەژاری ژنان، کۆچی ژنان، لەشفرۆشی، مادەی هۆشبەر و هتد، چۆن چارەسەر دەکرێن؟

وەک ڕێکخستنەکانی ژنان، کێشەی سەرەکیمان بریتییە لە کێشەی ڕزگارکردنی پیاوان و ژنان و ڕێگەکانی چارەسەر. ئەو ژنانەی لەسەر بناغەی ئازادی ژن و گۆڕانی پیاو ڕێکدەخەن، دەبنە ڕۆژەڤ. پێویستە خۆپەروەردەکردن و گفتوگۆ پەرەبسێنێت. بێجگە لەوە، پەیوەندییە کەسییەکان لەگەڵ پیاوان گرنگە. ئەم بوارەی ناودەبرێت بە بواری تایبەت، ڕاستییەکەی وەک بواری گشتی بنیات نراوە.

لەنێو ئەو زیانانەی ژنان لە ژیاندا تووشی دەبن، نەبوونی پەیوەندییەکی تەندروستە لەگەڵ پیاوان. پەیوەندی عەشق و خۆشەویستی ڕاستەقینە دەبێت چۆن بێت؟ بۆ نموونە، دەبێت بیرۆکە ئازاد و وڵاتپارێزەکان، تێکۆشانەکان لەپێناو ئازادی جڤاکی و دڵسۆزی بۆ وڵات لەسەر بناغەی پەیوەندی نێوان ژن و پیاو بێت. ئەگەر وەها نەبێت، پەیوەندی عەشق و خۆشەویستی مانای نابێت. دەبێت ئازادییە جڤاکییەکان لەسەر بناغەی عەشق و خۆشەویستی ئامانجدار بێت. ئاشکرایە پەیوەندیی هاوسەرگیری کلاسیکی چەندێک ژنی بەکۆیلە کراوە. لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی هاوسەرگیری، ئەگەر ئازادی و ئەخلاق نەبێت، هەمان کێشە و کێشەی مەترسیدارتر دەبێت. بۆیە دەبێت گفتوگۆ بکرێت لەسەر هاوژیانی ئازاد کە ڕێبەر ئاپۆ پێشنیاری کردووە و ئاستی پەیوەندی عەشق بەرزتر بکرێت.

مەجلیس و کۆمیونی ژنان بەڕوونی ئیرادە و بڕیاری خۆیان دەرنەخستووە. وەها پێناسە کراوە، ژن و ڕەنگەکەی وەک ناپێویست بۆ ژیانی جڤاکی چەسپاوە. پێشەنگایەتی ژن بەراورد بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی و ڕێبازی پاراستنی سرووشت پێشنەکەوت. دەبێت تەرکیز بخرێتە سەر پەروەردە و ڕێکخستن لەگەڵ ژنانی عەرەب و ئەرمەن و ئاشوری و جەرکەس و تورکمان. دەبێت شۆڕشی ژن بەقووڵی لە مەجلیس و کۆمیونەکان پەرەبسێنێت. لە سەرەتادا، پێویستە چالاکی ژنان لە حەلەب و شەهبا و کۆبانێ و جەزیرە و هەرێمە عەرەبییەکان زیاتر بکرێت.

دووبارە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەگوێرەی پێویست پێشەنگایەتی لە شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” نەکرا. بەرخۆدانی ژنانی ئێران و کوردستان و بەلوجی و ئەفغانی بەردەوامە. حکومەتی ئێران یەک دوای یەک پێشەنگانی ئەم شۆڕشە دەخاتە زیندانەوە. گازی کیمیایی لە قوتابخانەکان دژی کچان بەکاردێت و ژەهراوی دەکرێن. ژنان ناچاردەکرێن بە پەچەپۆشین. بۆیە تێکۆشان و بەرخۆدانی هاوبەشی ژنانی ئێران و ڕێکخستنیان لە هەموو کاتێک گرنگترە.

لە باشوری کوردستان، بەتایبەت هەولێر، کچانی بچوک ناچاردەکرێن بە لەشفرۆشی. دەگوترێت ئەم کچانە لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتون. پێویستە خەباتی هاوبەش و ئیرادە پەرەی پێ بدرێت لەگەڵ ڕێکخستنی ژنان دژی ئەم کێشەیە و کێشەکانی تری ژنان لە باشوری کوردستان. تێکۆشانێکی هاوبەش و بەرجەستە هەیە، نزیکایەتیمان بۆ ڕێکخستنی هاوبەش هەیە لەگەڵ ژنانی تورک و ئێرانی و سریانی و عێراقی. پێویستە وەک ژنان خۆمان ڕزگاربکەین لە تەوژمی نەتەوەپەرستی.

ژنان دەتوانن بەخێرایی خۆیان لە نەتەوەپەرستی ڕزگاربکەن

هێشتا گرووپی ژنانی نەتەوەپەرست لە تورکیا هەن زۆر دوورن لە تێکۆشانی ئازادی ژنانی کوردەوە، بە لایەندارییەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن. دەبێت ئەمە چارە بکرێت. دەبێت ژنان خۆیان ئازادبکەن لە نەتەوەپەرستی و ئەم ژەهرە هاوچەرخە. دەبێت بە تێکۆشانی هاوبەش دژی سیستەمی پیاوسالاری بوەستینەوە. سەکۆیەکی هاوبەشمان هەیە لەسەر کەدەبەهە، پێویستە زیاتر پەرەی پێ بدرێت.

کێشەی سەرەکی لە جیهان و تورکیا بریتییە لە کێشەی جڤاکی (LGBT). بەشێوەیەکی گشتی، خەباتێکی جیهانی هەیە لەمەڕ ئەم پرسە. زیهنیەتی پیاوسالاری دەیەوێت تێکۆشانی ئەم جڤاکە بۆ لاوازکردنی تێکۆشانی ئازادی ژنان بەکاربهێنێت. بەم ڕێگەیە، دەیانەوێت ڕۆژەڤەکان لە پرسی ئازادی ژن و ناڕەزایەتییە جڤاکییە قووڵەکان دووربخەنەوە.

ئێمە تێکۆشانی ئازادی گەردوونی ژنان پێشدەخەین

هاوپەیمانیی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە ئەم پرسەی وەک کەرەستەی هەڵبژاردن بەکارهێنا. پێویستە پرسی جڤاکی (LGBT) و ژنان چارەسەر بکرێن نەوەک ئاڵوگۆڕ بکرێن. ڕێبازی ئایدۆلۆژیمان لەسەر ئەم پرەنسیپەیە. نابێت سیستەمی پیاوسالاری دەسەڵاتخواز بەڕێگەی نادیموکراسی و توندوتیژانە مامەڵە لەگەڵ گەلدا بکات.

پەرەپێدانی سیاسەتی بەدیهێنانی یەکێتی ژنان و بەرخۆدانی هاوبەشی ژنان زۆر گرنگە، لە چوارچێوەی نەتەوەی دیموکراتیک و یەکێتی دیموکراتیک لەسەر ئاستی لۆکاڵی و جیهانی کاردەکەین بۆ ئازادی ژنان. ئێمە تێکۆشانی ئازادی گەردوونی ژنان پێشدەخەین. لەم ڕووەوە، بە باوەڕێکی بەهێزەوە دژی فاشیزم دەوەستینەوە لەپێناو یەکێتی ژن و پەرەپێدانی ستراتیژی تێکۆشانی هاوبەش.

کاردەکەین لەپێناو پێشەنگایەتی ڕاستی ژنان لە چیاکان و زیندانەکان و هەموو بوارەکانی ژیانی جڤاکی لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی ئازادی ژن. ڕێگەنادەین هیچ هێزێکی دەسەڵاتخواز لەبەرامبەری بوەستێت. بێگومان شۆڕشی ئازادی و شۆڕشی ژنانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان سەردەخەین. بەڵێن دەدەین، شایستەی ڕەنجی ڕێبەر و یادی هەڤاڵ زیلان و شەهیدان و گەلەکەمان بین. بە باوەڕەوە جەخت لە ئازادی ژن دەکەینەوە، بە ئومێدی سەرکەوتن. هەر سەردەکەوین.

هاوبەشی :