له ماوه‌ی ٦ مانگدا له عه‌فرینی داگیركراو ١٢ كه‌س كوژراون
له عه‌فرینی داگیركراو، له ماوه‌ی ٦ مانگدا، ١٢ كه‌س كوژراون و لانیكه‌م ١٧٣ كه‌سیش ڕفێندراون.
له عه‌فرین كه له ساڵی ٢٠١٨ه‌وه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه داگیركراوه، رفاندن، ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتن هاوڵاتیان و هه‌روه‌ها گوڕینی دیموگرافیای ناوچه‌كه بووه‌ته كارێكی ڕۆژانه و دیارده.
ئاژانسی هه‌واڵی هاوارنیوز (ئانها)، ڕاپۆڕتێكی له‌باره‌ی كرده‌وه دژه مڕۆڤایهتییهكانی ده‌وڵه‌تی تورك له کانتۆنی عەفرین ئاماده كردووه، كه تێیدا ئاماری شه‌ش مانگی ڕابردوو له‌خۆ ده‌گرێت. ڕاپۆڕتهكه پشتی به ئاماره‌كانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی عه‌فرین- سوریا به‌ستووه. كرده‌وه دژه مڕۆڤایهتیهكانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌و ناوچه‌یه به‌مشێوه‌یه‌یه:
به گوێره‌ی ئاماره‌كان ڕێكخراوی مافی مرۆڤی عه‌فرین- سوریا، له ماوه‌ی ٦ مانگی ڕابردوودا، ١٢ هاوڵاتی كه ٤ كه‌سیان ئه‌ندامی یه‌ك بنه‌ماڵه‌ن، شه‌وی نه‌ورۆز (٢٠ی ئازار) له جندرێس كوژراون.
هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا، ١٧٣ كه‌س به بیانووی بێ بنەما و به ئامانجی وه‌رگرتنی فیدیه له به‌رامبه‌ر ئازادكردنیان، ڕفێندراون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه، ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به ئه‌نقه‌ست و به بیانووی دروستكردنی شوێنی نیشتەجێبوونی داگیکەری داره‌كان ده‌بڕێته‌وه.
ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر، ١٥ هه‌زار و ٥٠٠ دار، له‌وانه‌ش زه‌یتون، گوێز، بادام وداری دیکەی میوە و داری دارستانه‌كانیان بڕیوه‌ته‌وه. جگه له‌وه‌ش زیاتر له هه‌زار داری دیكه بڕدراوه‌ته‌وه. زیاتر له ٧٠ هێكتاریش زه‌وی گه‌نم و جۆ سووتێنراوه.
هه‌مان ڕێكخراو پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی ٦ مانگی ڕابردوو، ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ئاماده‌كاری بۆ دروستكردنی شه‌ش شوێنی نیشتەجێبوونی داگیرکەری كردووه و ئه‌م زانیارییانه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو:
١. شوێنی نیشتەجێبوونی داگیرکەری “ئه‌جنادین فه‌له‌ستین”
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ڕۆژی چواری كانوونی یەکەم ٢٠٢٣، شوێنی نیشتەجێبوونی داگیرکەری “ئه‌جنادین فه‌له‌ستین”ی له ناوچه‌ی جندرێس كرده‌وه، شوێنی نیشتەجێبوونی داگیرکەری بۆ پاڵپشتیكردن له ڕێكخراوی ” ئه‌جناد ئه‌لئیسلام”ی فه‌له‌ستینی دروستكراووه و تێیدا بنه‌ماڵه‌ی چه‌ته‌كانی “ئه‌حرار ئه‌لشام” له نێو ٤٠ خانووی ئه‌و شوێنی نیشتەجێبوونی داگیرکەری نیشته‌جێكران.
ئه‌و زه‌ویانه‌ی یەکەکانی نیشتەجێبوونی داگیرکەری تێیدا دروستكراوه، ده‌كه‌وێته نێوان گونده‌كانی حهمیلك و ڕفهتی له ڕۆژهه‌ڵاتی جندرێس، كه خاوه‌نه‌كه‌یان حه‌سه‌ن مه‌جید و موراد مه‌نان، خه‌ڵكی گوندی شیتكای سه‌ر به ناوچه‌ی مابهتان. هه‌ر دووكیان ناچار بوون به‌ره‌و كانتۆنی شه‌هبا كۆچ بكه‌ن.
٢. شوێنی نیشتەجێبوونی داگیرکەری “ئهلكهرهم”ی قه‌ته‌ری
ڕۆژی ١٢ی شوباتی ڕابردوو، رێكخراوی خێرخوازی قه‌ته‌ری ڕایگه‌یاند، ده‌ستیان به دروستكردنی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی ” شاری ئهلكهرهم” كردووه. هۆكاره‌كه‌شی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و سه‌رله‌نوێ دروستكردنی ئه‌و خانووانه‌ی به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ٦ی شوباته‌وه زیانیان به‌ركه‌تبوو گه‌ڕانده‌وه. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه و دروستكردنی خانووه‌كان ته‌واو بوو، بنه‌ماڵه‌ی چه‌ته‌كانی تێیدا نیشته‌جێ كران.
٣. گوندی قه‌ته‌ری ٢
ڕۆژی ٤ی ئایار، ئه‌نجومه‌نی خۆجێی عه‌فرین و ده‌سته‌ی گشتی هاوكاری و گه‌شه‌پێدان (ئهنسێر)، گوندی قه‌ته‌ری ٢ی له گوندی شادێرێی سه‌ر به ناوچه‌ی شێره‌وا كرده‌وه.
٤. چه‌ته‌كانی “سوڵتان سلێمان شا” شوێنی نیشتەجێبوونی داگیرکەری له ناوچه‌ی مێباتای دروستكردوه و هیچ زانیارییه‌كه‌ی زیاتر له‌باره‌یه‌وه به‌رده‌ست نییه.
٥. كۆمه‌ڵه‌ی “ئه‌ل ئهیهدی ئه‌لبه‌یدا” شوێنی نیشتەجێبوونی داگیرکەری تری له گوندی شادێرێ دروست كرد.
٦. له ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی شوێنی نیشتەجێبوونی داگیرکەری له چیایی لێلون دروستكردووه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كان له كانتۆنی عه‌فرینی داگیركراو ئاشكرایان كردووه، كه چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا، ٢ تاوانی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ٢ منداڵی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ و ١٤ ساڵیان ئه‌نجامداوه.
له كانتۆنی عه‌فرینی داگیركراو، دۆخی ئه‌منی خراپه و ئاڵۆزه و دیارده‌كانی دزی و تاڵانكردن و به‌رهه‌مهێنان و بازرگانی به مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌ربڵاو بووه.