ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری دیموکراتی شەنگال (مەخەدەشە) چوارەمین كۆنگرەی خۆی دەستپێكرد

392
0
هاوبەشی :

ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری دیموکراتی شەنگال ( مەخەدەشە) بەدروشمی (خۆبەڕێوەبەری پردی گەیاندنی ئازادیە) چوارەمین كۆنگرەی خۆی دەستپێكرد.

لە كۆنگرەكەدا (٢٥٠ ) ئەندام بەشداری دەكەن كە پێكهاتوون لە تەواوی نوێنەرانی پێكهاتەكانی شەنگال لەوانە، باوەڕمەندان، ڕیشسپییەکان، هونەرمەندان، ڕۆژنامەنووسان، ژنان، گەنجان، کرێکار، ڕەنجدەر و هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا بەشداریی لە کۆنگرەکەدا دەکەن، هەروەها ٥٠ مێوان لە شوێنەکانی دیکەوە بەشداری کۆنگرەکە دەكەن لەوانە ئێزدیانی ئەوروپا و ڕوسیا.

کۆنگرەکە کە، ئەمڕۆ بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان دەستیپێکرد بۆ دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت. کردنەوەی کۆنگرەکە بەپێێشكەشكردنی ووتار لەلایەن ڕحام هشۆ و قاسم خەلەف عەبدوڵا هاوسەرۆکانی دەستەی بەڕێوبەریی شەنگال دەستی بە کارەکانی کرد.

جیاواز لە کۆنگەرەکانی پێشوو، لەم کۆنگرەیەبدا بۆ یەکەمجار مەسیحی، شیعە و عەرەب، هەم وەک مێوان و هەمیش وەکوو ئەندام بەشداریی کۆنگرەکە بوون، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگ و مێژووییە کە هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە بەشداریی کۆنگرەکە دەبن، بەمشێوەیەش ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەریی دیموکراتی شەنگال، بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی عێراق دەبێتە نمونەیەکئی بەهێز.

یەکەمین کۆنگرەی مەخەدەشە دوای فەرمانەکەی ٢٠١٤ بەڕێوەچوو، وەک وەڵامێکی کۆمەڵگای ئێزدی دژی ئەو فەرمانەی بەسەریاندا هات، سێ کۆنگەری پێشوو، هەرکامە و بە ئامانجێک بەڕێوەبراوە، ئامانجی سەرەکیی کۆنگرەی چوارەمیش، بەرفراوانکردن و بەهێزکردنی ئەنجومەنی گەل و مسۆگەرکردنی خۆبەڕێوبەریی شەنگالە، هەروەها دەوترێت ئەنجامدانی ئەم کۆنگەرەیە لە ساڵیادی فەرمانەکە بۆ بەبیرهێنانەوەی هەموو شەهیدانی فەرمانەکەیە.

 

 

هاوبەشی :