ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی تۆڵه‌سێنه‌ر له‌ دژی گۆشه‌گیری ئیمرالی له‌ دوو شار چالاكییان ئه‌نجامدا

261
0
هاوبەشی :

 

ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی تۆڵه‌سێنه‌ر له‌ دژی گۆشه‌گیری ئیمرالی له‌ دوو ناوچه‌ی ته‌كیرداغ و كۆجاعه‌لی چالاكییان ئه‌نجامدا و ڕایگه‌یاند، له‌ یه‌كێك له‌ چالاكییه‌كان پاسه‌وانێكی زیندان سزا دراوه‌.

ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی تۆڵه‌سێنه‌ر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ دژی گۆشه‌گیری ئیمرالی و ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌ زیندانه‌كان دوو چالاكیان ئه‌نجامداوه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌م زانیارییانه‌ خراوه‌ته‌ڕوو:

ڕۆژی ٢٥ی حوزه‌یران یه‌كینه‌كانمان له‌ ته‌كیرداغ-مورادعه‌لی له‌دژی ماڵی پاسه‌وانی فاشیست به‌ناوی مه‌حمود، كه‌ له‌ زیندانی جۆری ئێف ژماره‌ ٢ كار ده‌كات، چالاكییان ئه‌نجامدا. ماڵی پاسه‌وانی فاشیست له‌ كۆڵانی جه‌ڤازی شه‌قامی میتحه‌ت پاشا سه‌ر به‌ ناوچه‌ی مورادعه‌لی-یه‌. یه‌كینه‌كه‌مان سه‌ره‌تا به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ دژی ماڵی پاسه‌وانه‌كه‌ چالاكی ئه‌نجامدا و ئاگریان له‌ ماڵه‌كه‌ی به‌ردا. پاسه‌وانی فاشیستش له‌لایه‌ن یه‌كینه‌كه‌مان سزادرا. دوای چالاكییه‌كه‌ش یه‌كینه‌كه‌مان به‌سه‌لامه‌تی گۆڕه‌پانه‌كه‌ی جێهێشت و گه‌یشتنه‌ شوێنی خۆیان.

ڕۆژی ٢٧ی حوزه‌یران له‌ كوجاعه‌لی-ده‌رینجه‌ كارگه‌یه‌كی كه‌لوپه‌لی ناوماڵ، سه‌ر به‌ فاشیسته‌كانی ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ له‌لایه‌ن یه‌كینه‌یه‌كمان سوتێنرا. كارگه‌كه‌ زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه‌.

ئه‌و چالاكیانه‌ له‌ دژی گوشه‌گیری سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ و گوشار و ئه‌شكنجه‌دانی نێو زیندانه‌كان كه‌ له‌ زیادبووندان ئه‌نجام ده‌درێن.

هاوبەشی :