هەپەگە: لە چالاکی گەریلادا ٣ داگیرکەر سزادران

238
0
هاوبەشی :

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە لە هەرێمی زاپ لە چالاکی گەریلادا ٣ داگیرکەر سزادراون.

لە راگەیەندراوەکە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە: “هێرشە داگیرکەرییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای زاپ بەردەوامە. تیمە گەڕۆکەکانی گەریلای ئازادیی کوردستانیش لە مانگی حوزەیراندا کە مانگی گیانبازییە، بە گیانی فیدایی ئاپۆیی بەرپەرچیان دایەوە و گورزیان لێوەشاندن. لە ئەنجامی چالاکیەکانی هێزەکانمان ٣ داگیرکەر سزادران. بەهۆی هێرشەکانی دوژمنیشەوە هاوڕێیانمان زاگرۆس، زانا و بەرخودان شەهیدبوون”.

لە راگەیەندراوەکەدا لە بارەی چالاکی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەوم زانیارییانە راگەیەندران:

“لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

٢٨ی حوزەیران کاتژمێر ١٠:٣٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم، بە نیشان شکێن لە داگیرکەران درا. لەو چالاکیەدا داگیرکەرێک سزادرا. ئەم چالاکیە لە لایەن تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارەوە بە بۆنەی پێشوازی لە ٣٠ حوزەیران رۆژی گیانبازی ئەنجامدرا.

لە هەرێمی زاپ؛

٢٢ی حوزەیران کاتژمێر ٠٧:٠٠ سوپای تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانی بەرخودانی ئەشکەوتی برینداران بەرەو گۆڕەپانی بەرخودانی کۆکەڕێ دەستی بە ئۆپراسیۆن کرد. لە ئەنجامی بۆردومانی فرۆکەی شەڕدا هاوڕێمان زاگرۆس شەهیدبوو. داگیرکەران کە کاتژمێر ١٣:٣٠ ویستیان لە رێگەی زەمینیەوە بەرەوپێش بچن، کرانە ئامانجی تیمە گەڕۆکەکانمان. لە ئەنجامی ئەو گورزەدا لانیکەم دوو داگیرکەر سزادران. داگیرکەران کە گورزیان بەرکەوت نەیانتوانی پێشڕەوی بکەن و تائاستێک کشانەوە. کاتژمێر ١٥:٠٠ و ٢٠:٠٠ فرۆکەی شەڕ چوار جار گۆڕەپانەکەی بۆردومان کرد. گۆڕەپانەکە لە شەویشدا ٦ جار لە رێگەی هەلیکۆپتەری هێرشبەرەوە بۆردومان کرا. ٢٣ی حوزەیران ئەو گۆڕەپانەی چالاکی سەرلەنوێ لەلایەن فرۆکەی شەڕەوە ٢ جار بۆردومان کرا و لە ئەنجامی بۆردوماندا هاوڕێیانمان زانا و بەرخودان شەهیدبوون. ئۆپراسیۆنەکە لە رۆژهەڵاتی زاپ بەرەو گۆڕەپانەکانی ئەشکەوتی برینداران، کۆکەڕێ، ساجا و گۆڕەپانی بەرخودانی کارکەر بەرفراوان بووە و بەردەوامە.

سوپای تورکی داگیرکەر زیانەکانی خۆی لەو گۆڕەپانەدا بە تەواوەتی لە رای گشتی شاردووەتەوە. سەرەتا دوای دوو رۆژ باسی لەوەکرد کە ٤ گەریلا شەهیدبوون. بەڵام تیمە گەڕۆکەکانمان بە رۆحی گیانبازی بەرەوڕووی دوژمن بوونەوە، گورزی کاریگەریان لێوەشاندن و لانیکەم دوو داگیرکەر سزادران و رێگرییان لە پێشڕەوی کرد. تەنیا لە بۆردومانەکەدا هاوڕێیانمان زاگرۆس، زانا و بەرخودان شەهیدبوون. لەدوای روونبوونەوەی ناسنامەی شەهیدەکانمان زانیاری ورد بۆ گەلەکەمان و رای گشتی ئاشکرا دەکەین.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر

٢٨ی حوزەیران گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ جارێک بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کرا.

٢٨ی حوزەیران لە زاپ گۆڕەپانی سیدا، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم، شاخی ئامێدی و شاخی بەهار، لە مەتینا گۆڕەپانەکانی سەری مەتینا، گۆلکا و گوندی شێلازێ ١١٥ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کراون.

سوپای تورکی داگیرکەر ٢٨ی حوزەیران هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا، هەوڵیدا تونێلەکان هەڵبکۆڵێت و بە حەفارە بیانڕوخێنێت”.

هاوبەشی :