قەرەسوو: سیستمی ئیمراڵی نەک هەر کورد، هەموو هێزەکانی دیموکراسی کردووەتە ئامانج

242
0
هاوبەشی :


ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە مستوفا قەرەسوو رایگەیاند گۆشەگیری و کردەوەی نایاسایی کە لە ئیمراڵی لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدرێت، تەنیا لە دژی کورد نییە، بەڵکوو لە دژی سەرجەم هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیایە.

مستەفا قەرەسو لە بەرنامەی تایبەتی مەدیا خەبەردا قسەی کرد و سەرنجی راکێشا بۆ سەر سیاسەتەکانی گۆشەگیر دژوار لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

قەرەسو باسی لەوەکرد کە سیستمی ئیمراڵی بناغەی نایاسایی و نادادپەروەرییە لە تورکیا و وتی، “کێ لە تورکیا باس لە یاسا و دادپەروەری بکات، دەبێت سەرچاوەکەی بزانێت. دەبێت تا سەرچاوەکەی بەدوایدا بچێت. سەرچاوەی هەموو کردەوەی نایاسایی و ناڕەوا لە تورکیا سیستمی ئیمراڵییە”.

قەرەسو هێمای بۆ ئەوەکرد کە لە تورکیا دەستووری هەمیشەیی و پەیماننامە نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکرێن و وتی، بە بێ تێکۆشان بەرامبەر گۆشەگیری لە ئیمڕاڵی و تا ئەو بابەتە دەستنیشان نەکرێت، مرۆڤ ناتوانێت لە تورکیا دژی کردەوەی نایاسایی و نادادپەروەری تێکۆشانێکی راست و باش ئەنجام بدات.

قەرەسو وتی، “ئەگەر ئێمە بڵێن لادان لە یاسا، نادادپەروەری، ئێمە لەو رووەوە لەناخەوە بین، دەبێت لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵیش هەڵوێست وەربگرین، ئەمە کارە راستەکەیە”.

پوختەی هەڵسەنگاندنەکانی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە مستەفا قەرەسوو بەم جۆرەیە:

“گۆشەگیری لە دژی رێبەر ئاپۆ لە ٢٥ ساڵە لە ئیمراڵی بەردەوامە، راستەوخۆ پەیوەندی بە سیاسەتەکان لە دژی کوردەوە هەیە. ناکرێت ئەوانە لە یەک جیابکرێنەوە. لەبەر ئەوەی سیاسەتی کۆمەڵکوژی بەرامبەر بە کورد پەیڕەو دەکرێت، گۆشەگیریش دژی رێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت و ئەوەش سیاسەتی پاکتاوە بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ. ئەردۆغان جارێک وتبووی ‘ تامن لێرەبم ناهێڵم لەوێ بێتە دەرەوە’. لەو رووەوە کاتێک گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ هەڵدەسەنگێندرێت، بە بێ تێگەیشتنی قووڵ لە کۆمەڵکوژکردنی کوردان، ناتوانرێت بە دروستی هەڵسەنگاندن بۆ بابەتی گۆشەگیری بکرێت.

رێبەر ئاپۆ رێبەری گەلی کوردە، رێبەری تێکۆشانی ٥٠ ساڵەیە. لە مێژوودا پێشەنگی تێکۆشانی گەورەی کوردانە. دەوڵەتی تورک لەسەر ئەو سیاسەتی پاکتاو بەڕێوەدەبات. دەبێت گۆشەگیری بەم جۆرە هەڵبسەنگێندرێت. هەر کوردێک تا نەبینێت کە گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ بە واتای کۆمەڵکوژیی کوردە، ناتوناێت لە دژی گۆشەگیری تێکۆشانی بەهێز بەڕێوەببات.

سەرچاوەی لادان لە یاسا و نادادپەروەری سیستمی ئیمراڵییە

هەموان باس لەوە دەکەن کە لە تورکیا نادادپەروەری گەورە و بێیاسایی بوونی هەیە و باس لە نەمانی یاسا و دادپەروەری دەکەن. دەڵێن یاسا لەلایەن دەوڵەتەوە بەڕێوەدەبرێت، واتە دەوڵەت گوشار دەخاتە سەر دادپەروەری و دەزگا و دادگاکان و بە گەوێرەی خواستی خۆی بەکاریان دەهێنێت.

ئەمە راستە. لەبەر ئەوەی لە تورکیا دەوڵەتی پاکتاوکەر و کۆمەڵکوژکار هەیە. لەم رووەوە کێ لە تورکیا باس لە یاسا و دادپەروەری بکات دەبێت سەرچاوەکەی بزانێت و بگەڕێت بە دوای سەرچاوەکەیدا. سەرچاوەی هەموو لادانەکان لە یاسا و نادادپەروەری لە تورکیا سیستمی ئیمراڵییە. لە ئیمراڵی دەستووری هەمیشەیی تورکیا و هەموو پەیماننامە نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکرێن. هەموو نادادییەکان لەوەوە سەرچاوە دەگرن.لەم رووەوە بە بێ وەستانەوە لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی و خستنەڕووی ئەو راستیە و لەقاودان و ئاشکرا کردنی، ناتوانن لە دژی پێشێلکردنی یاسا و نادادپەروەری لە تورکیا تێکۆشانێکی باش بکەن. بۆچی ئەو هەمووە یاسا پێشێل دەکرێت؟ ئەو هەمووە نادادپەروەری دەکرێت؟ هۆکاری ئەوە کۆمەڵکوژکردنی کوردانە. بەر لە هەموو شتێک دەبێت ئەوە بزانرێت. ئەگەر باس لە لادان لە یاسا، نادادپەروەری دەکەین و لەوەدا لەناخەوە و راستگۆ بین، دەبێت لە دژی گۆشەگیری ئیمرآڵی هەڵوێست نیشان بدەین، بە بێ ئەوە کەس ناتوانێت بڵێت کە لەپێناو دادپەروەریدا تێدەکۆشێت.

سیستمی ئیمراڵی نەک هەر کورد، بەڵکوو هەموو هێزە دیموکراسییەکان دەکاتە ئامانج

سەرچاوەی ئەوانە کێشەی کوردە، چارەسەرنەکردنی پرسی کوردە. بە شێوەی بەرجستە و دیار سیاسەتەکانی دەوڵەت لە دژی رێبەر ئاپۆیە. ئەو سیاسەتەی بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ پەیڕەو دەکرێت، لە دژی هەموو کوردان، تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد، هێزە دیموکراسییەکان و هەموو کەسە. نەک هەر دژی کورد، لە دژی هێزە دیموکراسییەکانی تورکیایە، ئەوانیش لە ژێر گوشاردان و ناحەقیان بەرامبەر دەکرێت. دەبێت ئەو راستیە ببینن کە هۆکاری هەموو ئەو کردەوە نایاسایی و نادادپەروەرییە لە سیستمی ئیمراڵییەوە سەرچاوە دەگرێت.

لە سەر ئاستی نێونەتوەییش کە باس لە دادپەروەری و یاسا دەکرێت، دەبێت لە دژی فەرمان لە ئیمراڵی بوەستنەوە، جگە لەوە کەس ناتوانێت بڕوایان پێبکات. لەم چوارچێوەدا تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری دەبێت بە دروستی بێتەئاراوە، ئەو دۆخە ئاشکرا بکرێت، هەموان دژی ئەو دۆخە هەڵوێست بگرنەبەر.

خۆی لە جیهاندا خاوەندارییان لێکرد، ئەمە راستە، لە سەر ئاستی جیهان لەوە تێگەیشتن، هەموو هێزە دیموکراسییەکان، مافناسان و دیموکراتەکان لە جیهان لەوە تێگەیشتن، بەڵام لە تورکیا راستیەک هەیە. لە ژێر کاریگەری دەوڵەتی تورک، لە ژێر هێرشەکانیان، لە ژێر هێرشی ئایدۆلۆژی ئەو راستیە نابینرێت، ناوترێت. ئەمەش بە واتای ئەوەیە چەندە گوشار لە سەر کورد بەردەوام بێت، هێندە لە تورکیا گوشار و نادادپەروەری بەردەوام دەبێت. بەو بۆنەوە وابیردەکەمەوە کە ئەوانەی باس لە نادادپەروەری دەکەن، ئەو راستیە ببینن، هەڵیبسەنگێنن و بە گوێرەی ئەو هەڵوێست نیشان بدەن.

هەڤاڵ زیلان هێمای شەهیدانمانە لە حوزەیراندا

بە بۆنەی ساڵیادی چالاکیەکەی، هەڤاڵ زیلان بە رێز و پێزانینەوە بە بیردەهێنمەوە. هەروەها ئەو هاوڕێ بەنرخانەمان کە لە حوزەیراندا شەهید بوون بە بیردەهێنمەوە. هەڤاڵ هەڵمەت، سەما یوجە، یەیلا وان، هاوڕێیانی ژنی دیکە کە لەم ماوەیەی رابردوودا لە رۆژئاوا شەهیدبوون، هاوڕێ ئازاد، هاوڕێ ئاسیا کە هەڤاڵێکی تورکی خەڵکی ئوردو بوو، هەڤاڵ دیاکۆ کە لە خواکورک شەهیدبوون و شەهیدانی مەتینا بە رێزەوە یاد دەکەمەوە.

لە مانگی حوزەیراندا شەهیدی گرنگمان بەخشی. زیلان هێمای شەهیدانی مانگی حوزەیرانە، لە کەسایەتی ئەودا سەرجەمیان بە بیردێنمەوە. چالاکیەکەی هاورێ زیلان مێژوویی بوو، وەڵامی هێرشە بۆمبیەکەی ٦ی گوڵان لە دژی رێبەر ئاپۆ بوو. هەستیاریەکی گەورەی نیشاندا، دەیزانی رێبەر ئاپۆ بۆ ئەم گەلە، بۆ ئەم وڵاتە و بۆ ژنان بە چ واتایەکە. لەبەر ئەوەی دەیزانی چ بەهایەکی هەیە بە توڕەییەکی گەورەوە چالاکیەکەی کرد، بە ئیرادە و پێداگری گەورەوە بە ئەنجامی گەیاند. لە نێوان ئەوەی بڕیارەکە دەدات تا ئەو کاتەی جێبەجێی دەکات ماوەیەکی زۆر هەیە، بەڵام پێداگرییەکەی زیاتر دەبێت. سەرکەوتن بە بنەما دەگرێت و چالاکییەکە ئەنجام دەدات. ئەو هێڵی چالاکییە لە هەمان کاتدا بۆ هێڵی ئازادی و تێکۆشانی ژنانیش قۆناغێکی زۆر گرنگە. هەروەها هەڵوێست و پێودانگەکانی تێکۆشانی ئازادی ژن و جەنگاوەرانی ژن دیاری دەکات. رێبەرایەتیمان بەر لە ئێستا هەڤاڵ زیلانی وەک مانیفیستۆی ئازادی ژن دەستنیشان کردبوو. ئەو پێودانگانەی هەڤاڵ زیلان بۆ خۆی بە بنەما گرتبوون، ئەویش خستیەبەردەم هەموو هەڤاڵانی ژن و هەموو هەڤاڵانی تێکۆشانی ئازادی ژن. لەم بواردەدا تێکۆشانی ئازادی ژن کە ئەمڕۆ بەرەوپێش دەچێت، گەیشتووەتە ئەم ئاستە، ئەو رۆڵی گەورەی تێدا هەیە.

چالاکییەکەی زیلان بە راستیش لە زۆر رووەوە بە واتای قۆناغی نوێیە. لە هەڵوێست لە دژی دوژمندا، لە ئیرادە و بڕیارداریدا و بە تایبەتی وەک هەڤاڵێکی ژن ئەوەی خستەڕوو، وەک چۆن کاریگەری دەکاتە سەر ئازادی ژن، لە رووی جەنگاوەری و ئاستی نوێی جەنگاوەریشدا زۆر گرنگە. بۆیە دەبێت هەموو کات بە بیری بهێنینەوە و من بە رێز و پێزانینەوە یادی دەکەمەوە.

بوێری بۆ تێکۆشانێکی بەم جۆرە گیانبازییەکی گەورەیە

هەڤاڵان زانا رۆژدا و خەبات کۆپ کە لە ماوەی رابردوودا شەهیدبوون و لە رۆژانی رابردوودا تۆماری دەنگیان بڵاوکرایەوە بە رێز و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە. قسەکانیان بە راستی کاریگەری کردە سەر هەموومان. بووە ئەو پەیامەی کە ئێمە سەرلەنوێ هەموو شتێک هەڵبسەنگێنینەوە و چاوخشاندنەوەی بۆ بکەینەوە. هەڵوێستی ئەو دوو هەڤاڵە لوتکەی تێکۆشانی ٥٠ ساڵەیە. گیانبازییەکە کە لە ئەنجامی تێکۆشانی ٥٠ ساڵەدا هاتووەتە ئاراوە.

وەک هەموو جار دەڵێم ئەمە هەڵوێستی رێبەر ئاپۆیە. ئازایەتی رێبەر ئاپۆیە کە دەستی بە تێکۆشانێکی لەم جۆرە کرد، بوێری بۆ تێکۆشانێکی لەم جۆرە، گەورەترین گیانبازییە. رێبەر ئاپۆ کاتێک دەستی بە تێکۆشانێکی لەم چەشنە کرد، وەک تێکۆشانێکی ئاسایی و ریفۆرمیست نەبوو، بە راستی وەک هۆشمەندیەک بوو کە بتوانێت کۆلۆنیالیزمی کۆمەڵکوژکار بڕوخێنێت و لە دژی بوەستێتەوە، دەستی بەم تێکۆشانە کرد. ئەمەش هێڵی پەکەکەیە. پەکەکە بە هۆشمەندیەکی لەم جۆرە هاتە ئاراوە، جەنگاوەرانی بەم جۆرە سەریانهەڵدا. ئەم هەڵوێستەی رێبەر ئاپۆ و هێڵی پەکەکە گرنگترین لایەن و بەرجستەترینی بووە بەرخودانی ١٤ی تەمووز. هەڵوێستی بەرخودانی ١٤ی تەمووز زۆر گرنگ بوو. ئەو هەڤاڵانە کاتێک بەرەو شەهیدبوون دەچوون ورەیان زۆر بەرزبوو. پەکەکە ئەو جەنگاوەرانەی هێنابووە ئاراوە. لێرەدا دەڵێین گیانی بەرخودانی ١٤ی تەمووز، دەڵێین بەرخودانی ١٤ی تەمووز. قسەیەکی خەیری (محەمەد خەیری دورموش) هەیە دەڵێت ‘لەسەر گۆڕەکەم بنوسن قەرزارە’. کەمال پیریش دەیگوت ‘هێندەی لەپێناویدا بمرم، ژیانم خۆش دەوێت’. بۆ ئافراندنی ژیانێک کە لەپێناویدا بکوژرێت، تێدەکۆشا. بۆ خوڵقاندنی ژیانێک ئەو ژیانی خۆی بەخشی. هەڵبەت ئەو بووە گیان و رۆحی جەنگاوەرانی پەکەکە، بووە هێڵ و پێوانی تێکۆشان.

زیلان قۆناغێکی نوێی بە پێودانگەکانی تێکۆشان زیاد کرد

لێرەدا قۆناغی زیلانی پێ زیادکرا. رۆحێکی نوێی پێزیاد کرا، قووڵتر کرایەوە، بەرفراوانتر کرا. بەم جۆرە رۆحی ١٤ی تەمووز لە رێگەی زیلانەوە پەڕیەوە بۆ قۆناغێکی نوێ. هەڵوێستێکی گیانبازانەی نوێی هێنایە ئاراوە. لە کاتی پیلانگێڕیی لە دژی رێبەر ئاپۆدا، لە بەرخودانی ‘کەس ناتوانێت خۆری ئێمە تاریک بکات’ هەم هەڤاڵانمان و هەم گەل ژیانیان بە گیانبازانە پێشکەش کرد، ئاستی گیانبازییان لەناو پەکەکەدا بەرفراوانتر کرد. ئەمەش زۆر گرنگ بوو.

رێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی شایەنی گیانبازان بێت گەورەترین هەڵوێستی خۆی هێنایە ئاراوە

رێبەر ئاپۆ ئەم تێکۆشانەی لە زینداندا، ئەم هەڵوێستە گەورەیەی بۆ ئەوە هێنایە ئاراوە تا شایەنی ئەو گیانبازانە بێت و ئاواتەکانیان بهێنێتەدی. بەهۆی بەرپرسیارێتی بەرامبەر بەو گیانبازییە و ئەو شەهیدبوونانە ئەو هەموو شرۆڤە و وردبوونەوانەی کرد و پارادایمی نوێی هێنایە ئاراوە. لەبەر ئەوە هەڵوێستی رێبەر ئاپۆ بووە بەشێکی گەورەی فیداییبوون و گیانبازی. ساڵی رابردوو چالاکی هەڤاڵان سارا و روکەن ئەنجام درا. ئەوان گیانبازانە و بە بێ ئەوەی بترسن. ژیانیان خستە سەر دەست، وەک کەمال پیر بۆ ئافراندنی ژیانێکی نوێ کە مرۆڤ لەپێناویدا بمرێت، ژیانی خۆیان پێشکەش کرد. ئەوەش کاریگەری گەورەی کردەسەر تێکۆشانمان.

فیداییبوون بووەتە راستی گەل

هەڵوێستی خەبات کۆپ و زانا رۆژدا کە لەم دواییەدا لە مێردین شەهیدبوون، لوتکەی ئەوانەیە. لە شوێنی خۆحەشاردانیان چواردەوریان گیراوە بەڵام ئەوان مەیدانداری دەکەن، لە بەرزترین ئاستدا بڕوای خۆیان بە سەرکەوتنی تێکۆشان لە سەر هێڵی رێبەر ئاپۆ نیشان دەدەن. هیوای گەورەی خۆیان دەخەنەڕوو. تێکۆشانی پەکەکە بە واتای راستیەکی لەم جۆرەیە. ئەگەر گەلی کورد بەرامبەر هەموو گوشار و ستەمێک خۆڕاگری دەکات، ئەنجامی گیانبازی هەڤاڵانمانە، رۆحی ١٤ی تەمووزە، رۆحی زیلان، روکەن، سارا و هەڤاڵانی شەهید و ئەو هەڤاڵانەیە کە تۆمارە دەنگیەکەیان بڵاوکراوەتەوە. فیداییبوون بووەتە راستی گەل و کۆمەڵگا. بووەتە کولتورێکی کوردی.

ئەمە بەو واتایە دێت کە تێکۆشانی ئەم گەلە شکست ناهێنێت و لەناو ناچێت، بەڵێ دەکرێت قوربانی بدرێت و دەکرێت قوربانیەکە قورس بێت. لەبەر ئەوەی دوژمنەکەمان کۆمەڵکوژیش دەکات و بەهەموو توانایەوە هێرشی کۆمەڵکوژی دەکات، بەڵام گەلیش لە سایەی تێکۆشانی ٥٠ ساڵەدا وەک پۆڵای لێهاتووە و بووەتە گەلێک کە لە هەموو هەلومەرجێکدا تێدەکۆشێت، ئێمە ئێستا لە ناو راستی و تێکۆشانێکی بەم جۆرەی پەکەکە و گەلداین.

دەبێت شایەنی زانا رۆژدا و خەبات کۆپ بین

لەم ماوەدا گوێمان لە تۆماری دەنگی زانا رۆژدا و خەبات کۆپ بوو. کاریگەریان لەسەرمان دانا. دەبێت مرۆڤ چۆن شایەنی ئەو کەسانە بێت؟ تا مرۆڤ شایەنی ئەوان نەبێت، ژیان نابێت، مرۆڤایەتی نابێت، سۆڕشگێریی نابێت. ئەوان بەو ڕادەیە بڕوایان بە ئازادی گەلی کورد هەبوو و کاری پێویستیان کرد. دەبێت هەموو گەل، ژنان، گەنجانیش لەو رۆحە فیداییەی ٥٠ ساڵەدا وانە وەربگرن و ببینن کە بە چ واتایەکە و بکەونە ناو تێکۆشانەوە. راستیەکی بەم جۆرەی گەل دروست بووە، هەربۆیەش گیانبازییەکان بە فیڕۆ نەچوون. ئەوە تەنیا وەک گیانبازی بزوتنەوەی ئازادی، پەکەکە و گەریلاکانی نەبوو، وەک گیانبازی و بەرخودانی هەموو هەموو کۆمەڵگا ئەنجامدرا.

بەرێز و پێزانینەوە یادی هەڤاڵمان خەمگین سەرحەد دەکەمەوە کە لە ماوەی رابردوودا شەهیدبوو. ئەندامی هێزە تایبەتەکان بوو، لە ئامەد فەرماندەبوو، هەڤاڵێک بوو لە تێکۆشانێکی گەورەی بەڕێوەبردبوو، پێشتر لە چەولیگ و ئەرزڕومیش مابووەوە، دواتر گەڕابووەوە بۆ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا. ماوەیەکی زۆر لەلای ئێمە مایەوە. بەراستیش وردبین بوو، بە رێز و پێزانینەوە یادی دەکەمەوە.

بەرخودانی گەریلا بەردەوام دەبێت

لە خواکورک و مەتینا چالاکی گرنگ ئەنجامدران. ئێمە بەرێز و پێزانینەوە یادی شەهیدان دەکەینەوە. ئەو چالاکیانە گرنگ بوون، ئێمە لە قۆناغێکداین کە دوژمن بە تایبەتی دوای هێرشەکەی سەر گارە هەموو رۆژێک هێرشی دژوار ئەنجام دەدات و بە هاوین و زستان درێژە بە هێرشەکانی دەدات. بە راستیش تێکۆشانێکی مێژوویی دەکرێتگەر سوپای تورک ئەم سێ ساڵە بەرامبەر بە دەوڵەتێکی دیکە بەو هەموو توانایەوەی شەڕی بکردایە، دەیتوانی ئەنجامی جیاواز بەدەست بهێنێت، بەڵام ئێستا بەرامبەر بە گەریلا چەقیوە و گەیشتووەتە بنبەست. بێ گومان تەکنەلۆژیای هەیە، دەچنە هەندێک شوێنەوە، هەندێک شوێن داگیر دەکەن، بەڵام گەریلا لە دژی ئەوە تێکۆشانی مێژوویی دەکات و بەردەوام دەبێت. بە رێزەوە سڵاو لەو گەریلایانە دەکەم. دەبێت هەموو گەل ئەو راستیە بزانن. شەڕێکی گەورە دەکەن. ئەمە شەڕێکە لە نێوان فیداییەکان و سوپایەک کە خاوەنی تەکنەلۆژیایەکی گەورەیە. بە پێداگرییەکەوە کە لە مێژوودا نەبینراوە تێدەکۆشن. رێگە نادەن دوژمن ئەنجام بەدەستبهێنێت.

هەڵەیە هەموو شەڕەکە لەسەر شانی گەریلا دابندرێت

بەدڵنیاییەوە بەردەوامی پێدەدەن. گەریلا تا کۆتایی درێژە بەو هەڵوێست و چالاکی و تێکۆشانە دەدەن. دەبێت هەموو کەس ئەوە بزانێت، بەڵام کاتێک ئەوە دەڵێین ، نابێت هەموو شەڕەکە لە سەر شانی گەریلا جێبهێڵدرێت. . ئەگەر هەموو شەڕەکە لە سەر شانی گەریلا دابندرێت ئەوە هەڵەیەکی گەورە دەبێت. بۆ کوردەکان دەبێتە گەورەترین هەڵە. دەبێت ئەم شەڕە لە گۆڕەپانەکانی کۆمەڵایەتی، کولتوری، بیردۆزی و هەموو گۆڕەپانەکاندا بەردەوام بێت. بۆ ئەوەی شایەنی گەریلا بین پێویستە لە چوارپارچەی کوردستان درێژەی پێبدرێت. لەم رووەوە بە دڵنیاییەوە ئێمە واتا و بەهای مێژوویی تێکۆشانی گەریلا لەم هەلومەرجە دژوارەدا دەزانین. ئێمە لەیادی ناکەین و گەلەکەشمان لەیادی ناکات، بەراستیش نەک هەربۆ گەلی کورد بۆ مرۆڤایەتیش بەنرخترین رۆڵەکانی مێژوون. ئەم رۆڵە هێژا و بەنرخانە مێژوو دەنوسنەوە. گەلەکەمان لە یادیان ناکات. بەم بۆنەوە بەوپەڕی خۆشەویستی و رێزەوە هەستی خۆمان بەرامبەر بو هاوڕێیانەمان دەردەبڕین کە لە هەلومەرجی دژواردا خۆڕاگری دەکەن. هەست، مێشک و دڵمان بەردەوام لەگەڵیاندایە. شایەنی ئەوان دەبین. بۆ ئەوەی شایەن و شایستەی ئەوان بین جیمان لە دەست بێت دەیکەین.

هاوبەشی :