برێكزت:- هیچ پێشکەوتنێك لە پرۆتۆکۆلی ئێرلەندای باكوور پێك نەهات دوای ئەوەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئاخاوتن لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی ئەورووپا دەکات

462
0
هاوبەشی :

وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: هیوا كاكەوڵا

بۆریس جۆنسۆن و ئورسولا ڤۆن دێر لیین كۆبونەوە بەمەبەستی ڕێكەوتن لەسەر داواکاریەکانی بەریتانیا بۆ دووبارە شێوەدان و ڕێکخستنەوەی دوای دەرچونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا لە ئیرلەندای باکوور ، بەڵام بەئەنجام نەگەیشتن و كۆبونەوەكە شكستی هێنا . پێشتر سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا و سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا قسەیان کرد دەربارەی گۆڕانکاریە پێشنیارکراوەکانی بەریتانیا بۆ پرۆتۆکۆلی ئیرلەندای باکوور، خاتوو ڤۆن دێر لیین وتی کە یەکێتی ئەوروپا “دانوستان ی نوێ” ناکات، بەڵام وتوبێژی داونین ستریت (تەلاری سەرۆك وەزیران) وتی کە سەرۆك وەزیران دووپاتی کردەوە کە پرۆتۆکۆڵەکە “نابەردەوامە” و پێویستە بگۆڕدرێت.

هەروەها وتەبێژی سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند، بەڕێز جۆنسۆن لە پەیوەندیەكی تەلەفونی ڕۆژی پێنج شەممە داوای لە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکل کرد، ڕەچاوی ” گۆڕانکاریی بەرچاو ” ی ڕێککەوتننامەکە بکات .

• بەریتانیا دەیەوێت یاساکانی بازرگانی دوای دەرچونی لە یەكێتی ئەوروپا لە ئێرلەندای باكوور دووبارە وێنە بكێشرێتەوە

• ئەو حزبانەی دابەش بوون بەسەر بەریتانیا، پەیوەندی بە هەموارکردنەوەی پرۆتۆکۆلی ئێرلەندای باكوور بكەن

بۆچی بەریتانیا دەیەوێت پرۆتۆکۆلی ئێرلەندەی باكوور بگۆڕێت؟

بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی 2019 دا، وەک بەشێک لە رێککەوتنی کشانەوەی (مینگ) رێککەوتن لەسەر پرۆتۆکۆلی ئیرلەندای باکوور، ئەمەش قەدەغەی سنورە سەختەكان دەكات لە ئێرلەندا بە هێشتنەوەی ئیرلەندای باکوور لە بازاڕی تەنهای كاڵاكانی  یەكێتی ئەوروپا،

پێشتر حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند بوو کە پشکنینی سنووری ئەوروپا کە لەسەر ئەو کەلوپەلانەی بەریتانیا کە لە مامەڵەی دەرچونی لە یەكێتی ئەوروپادا ئیمزایان کردووە ، سەلماندویانە کە کاری پێناکرێت .

ڕۆژی چوارشەممە وه زیری دەرچونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا لۆرد فرۆست کۆمەڵێك داواكاری نوێی دەست نیشان كرد بۆ هەمواركردنەوەی ڕێکەوتننامەكە. ئەو بەڕێزە ووتی کە تێكدان و لەكارخستن بەهۆی پرۆتۆکۆلەوە مانای ئەوە بووە کە بەریتانیا مافدارە بۆ کاراکردنی مادەی 16 لە پرۆتۆکۆلدا کە ڕێگە بە بەشێکی ڕێکەوتنەکە دەدات کە یەک لایەنە تێپەڕی كات. بەڵام وتی کە ئێستا ئەمە ناکات، و لەجیاتی ئەوە بەدوای گفتوگۆو دانوستانە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا لەو گفتوگۆ پلان بۆ داڕێژراوەی هاویندا كە بڕیارە بەڕێوەچێت.

لە بەڵگەنامەیەکی 28 لاپەڕەیی، حکومەتی بەریتانیا پێشنیاری گۆڕانکاری کرد بۆ:

• لابردنی پشکنینی گومرگ لەسەر ئەو کەلوپەلانەی کە بازرگانی تۆمارکراوی بەریتانیا دەیاننێرن بۆ کۆتا شوێنیان کە ئێرلەندای باکوورە

• لابردنی بڕوانامە و پشکنینی بەرهەمە خۆراکییەکان “كە تەنها بەنیازبوون لە ئیرلەندای باکوور بەکار بهێنرێن”

• دەرمانەکان بە تەواوی لە مەودای پرۆتۆکۆڵەکە لاببەن

ڕێگەدان بە ئەو کەلوپەلانەی کە بە ناو کراون کە لەگەڵ یاساکانی بەریتانیادا دێنەوە بە ئازادی مامەڵەیان پێدەكرێ لە باکووری ئیرلەندا بە تەنیشت بەرهەمە تۆمارکراوەکانی یەكێتی ئەوروپا

لە تویتەر، خاتوو ڤۆن دێر لیین نوسویەتی و دەڵێت: «یەکێتی ئەورووپا بەردەوام لە چوارچێوەی پڕۆتۆکۆڵدا داهێنەر و نەرم دەبێت بەڵام ئێمە دووبارە گفتوگۆ ناکەینەوە.

“دەبێت بە هاوبەشی سەقامگیری و پێشبینیکردن لە ئیرلەندای باکوور مسۆگەر بکەین”

داونین ستریت (وتەبێژی سەرۆك وەزیران) وتی بەڕێز جۆنسۆن تەلەفۆنەکەی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی دیاری بکات کە بەریتانیا بەدوای “گۆڕانکاری گرنگ لە میکانیزمەکانی ئێستا” دەگەڕێت

ڕاگەیەنراوە کە سەرۆك وەزیران داوای لە یەکێتی ئەوروپا کردوە و هانیداون کە بە قووڵی سەیری پێشنیارەکان بکەن، هیوادارە ڕاستیەکان بزانن و چارەسەری کرداری پێویستە

گوتەبێژەکە ئەوەشی وت: “چارەسەرەکان نادۆزرێنەوە لە رێگەی میکانیزمەکانی ئێستای پرۆتۆکۆلەکە بۆیە ئێمە پێشنیاری گۆڕانکاری بەرچاومان بۆ ئامادە کرد .

“هەلێکی زۆر گەورە ڕەخساوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو و کرداری بۆ ئەو ماندوبون و سەختیانەی کە ڕووبەڕووی خەڵک و بازرگانی دەبنەوە لە ئیرلەندای باکوور، بەو پێیە پەیوەندی نێوان بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا بەرەو پێش دەڕوات و بە توندو تۆڵی دەمێنێتەوە.

ئێمە چاوەڕوانمان نەدەكرد کە یەکێتی ئەوروپا بەو شێوە توندە مامەڵە بكات، ئێمە لەم کاتەدا داوای هەڵوەشاندنەوەی پڕۆتۆکۆڵمان نەکردووە”

هاوبەشی :