تاکۆتایی خاوەنداری لەبەهاکانی شەهید زیلان دەکەینض

235
0
هاوبەشی :

 

گەریلای یەژاستار ژیان رێدور ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان تا کۆتایی خاوەنداری لە بەهاکانی شەهید زیلان دەکەن و رایگەیاند، “لە ناو بزوتنەوەکەماندا بە هەزاران هاوڕێمان هەیە کە درێژە بە هێڵی گیانبازی هەڤاڵ زیلان دەدەن”.

گەریلای یەژاستار ژیان رێدور بە بۆنەی ٢٧ەمین ساڵیادی شەهیدبوونی زیلان (زەینەب کناجی) کە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦ لە دێرسیم چالاکی گیانبازی کرد، قسەی بۆ ئاژاسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

ژیان رێدور لە کەسایەتی شەهید زیلاندا هەموو شەهیدانی شۆڕشی بەبیرهێنایەوە و بەم جۆرە درێژە بە قسەکانیدا: “خاوەنداری لە تێکۆشانی ئازادی هەڤاڵ زیلان بەهایەکە. دەمانەوێت لە چیا ئازادەکان خاوەنداری بەهاکانی زیلان بکەین و هەمان هەڵوێست نیشان بدەین. هەڤاڵ زیلان کە تەنیا ساڵێک لەناو پارتەکەماندا مایەوە، بۆ ئێمە پێشەنگێکی گیانبازە. لەبەر ئەوەی هەڤاڵ زیلان هێڵی گیانبازی بۆ ئێمە خوڵقاند. ئەو بەهایانەی لە ناو پارتەکەماندا ئافراندی تا ئێستاش بەردەوامن. مرۆڤ تووشی سەرسوڕمان دەبێت کە لە ماوەیەکی ئەوەندە کورتدا دەبێتە شەڕڤانێکی بەم جۆرە. بە دڵسۆزی خۆی بۆ پارتەکەمان، کەسایەتی و چالاکی خۆی لە تەمەنێکی گەنجدا هێڵێکی گیانبازی ئافراند.

گیانی بەرخودانی هەڤاڵ زیلان بەردەوام لەگەڵماندایە. لەناو بزوتنەوەکەماندا رێبواران و شوێنکەوتوانی گیانبازی هەڤاڵ زیلان وەک ئاندۆک، هێرش، زنار، دۆغا، ئەیلەم و تیرێژ و بەهەزاران هاوڕێی وەک ئەوانمان هەیە. لەپێناو هێنانەدی ئامانجی شەهیدانمان لە سەر رێبازی ئەوان رێدەکەین. ئەو هەڤاڵانەمان کە رێگەی هەڤآڵ زیلانیان گرتەبەر و بوونە گیانباز. ئەمرۆ دەریای ئازادییان خوڵقاندووە. دوژمن هەوڵ دەدات ئەو دەریایە وشک بکات، بەڵام ناتوانێت سەرکەوتووبێت. شەهیدانمان بوونە دڵۆپێک و ئەو دەریایەی ئازادییان بە هەموو شوێنێکدا فراوان کرد. تا گینابزانی ئاپۆیی هەبن دوژمن ناتوانێت بە ئاسانی هێرش بکاتە سەر گەلەکەمان، خاکەکەمان، ژنان و گەنجانمان.

ئەم تێکۆشانەی لە دژی دوژمن بەڕێوەدەچێت، میراتی هەڤاڵ زیلانە. لە سایەی هەڤاڵ زیلان، سەما، سارا و بێریتان ئێمە ئەمڕۆ لە سەنگەرەکانی ئازادیداین. ئەوانەشی ئێمە بەم ژیانەوە دەبەستنەوە رێبەرایەتی و هاوڕێ شەهیدەکانمانن. لەسایەی ئەوەوە بزوتنەوەی ژنان ئەمڕۆ گەیشتووەتە ئەم ئاستە. ئەو بەرخودانەی بە دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ گەورەبوو، ئەمڕۆ بە شارەکانی کوردستاندا بڵاوبووەتەوە و کاریگەری لەسەر تەواوی جیهان داناوە. ئەمەش لەسایەی زیلان و ساراکانەوەیە. بەهەزاران ژنی جەنگاوەری یەژاستار بە شێوەیەکی چاونەترسانە، بێ دوو دڵی، ئازایانە دەچنە سەر دوژمن، تۆڵەی هەزاران ساڵەی لێدەکەنەوە. ئەمەش لە سیەی میراتی رێبەرایەتی، هەڤاڵ زیلان و هەڤاڵ سارایە.

وەک گەریلاکانی یەژا ستار ئێمەش دەمانەووێت ئەم تێکۆشانە کە بە قوربانیدانی گەورە دروست کراوە، هێندەی تر گەورە بکەین. تا ئەم تێکۆشانە گەورە بکەین، دەبینە پیمی نارنجۆکی زیلان، ئاگری جەستەی سەما. دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ی هێڵی رێبەرایەتی و تێکۆشانی هەڤاڵ زیلان بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە و وایکرد ئێمەش بە سەرپێوە خۆمان بگرین. ئێمە شەڕڤانی هەڤاڵ زیلانین. بە رۆحی زیلان، سەما، بێریتان، سارا ئێمە بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین”.

هاوبەشی :