پاژک: پێشەنگایەتی بە شێوەی زیلان، ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکات

273
0
هاوبەشی :

دەستەی بەڕێوەبەریی پاژک بە رێزەوە یادی زەینەب کناجی (زیلان)ی بەرزڕاگرت و رایگەیاند: “پێشەنگایەتی قۆناغەکە بە شێوەی زیلان، تێکشکاندنی گۆشەگیری سەر رێبەرایەتی و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەر

دەستەی بەڕێوەبەری پاژک رایگەیاند، “هێڵی ئازادی ژنانمان، واتە و پێناسەی ناسنامەی پاژک و بووەتە موڵکی مێژوو و ژنان؛ پێشەنگمان هاوڕێ زیلان زەینەب کناجی لە ٢٧ ەمین ساڵیادی شەهیدبوونی بە پێداگریی لەسەر گوڕدان بە تێکۆشان و بە گیانی فیدایی، بە پێداگری لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سیستمی ئیمراڵی و پێکهێانی شۆڕشی ژن، بە بیردەهێنینەوە. لە کەسایەتی زیلان، سەما یوجە، گوڵان-فلیز و فەرماندە گەورەکانمان کە بە کەسایەتی خۆیان پێشەنگایەتیان لە شۆڕشی ژنانمان کرد، مۆرکی خۆیان لێدا و بەهایان ئافراند هاوڕێیان گوڵچیا گابار، لەیلا سورخوێن، بێریڤان زیلان، راپەڕین ئامەد، لەیلا وان، هێژار زۆزاندا جەنگاوەرانی ئازادیی کە لە پێناو ژیانی ئازاددا شەرێکی گەورەیان کرد و شەهیدبوون، بە رێزەوە یاددەکەیەنەوە.

لە پێشەنگانی بزوتنەوەی ژنانی کوردستان و شۆڕشی ژنانی رۆژئاوا شۆڕشگێڕی ٣٨ ساڵ خەبات لەیمان شوێش و یوسرا دەروێشی بەڕێز بە ناسنامەی وڵاتپارێز و تێکۆشەریان پێشەنگایەتیان لە دامەزراندنی سیستمی کۆمۆناڵی دیموکراتیکی گەل کرد، کە لە شاری قامیشلۆ لە ئەنجامی هێرشی ناجوامێرانەی دەوڵەتی تورکدا شەهیدبوون، وەک هێماکانی پێداگری لەسەر ئازادی ژن بە رێزەوە یاد دەکەیەنوە. شۆڕشی رۆژئاوا کە بە شێوە و رەنگی شۆڕشی ژن دروستبوو، بەهایەکی گەردونیە، کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دەنوسرێتەوە. داگیرکەری تورک هەوڵ دەدات کە ئەوەی داعش نەیتوانی بیکات، بە هێرشی سڕینەوەی سەربازی، بە گوشاری سیاسی، دیپلۆماتیک و ئابوری چۆکی پێدابدات و پاکتاوی بکات. بۆ ئەو مەبەستە هێرش دەکاتەسەر شۆڕشگێڕانی ژن، هێزەکانی پاراستن، سیستمی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک. لە کەسایەتی ژناندا بۆردومانی ئیرادە و هەبوونی ئازادیی کۆمەڵگا دەکات. ئێمە ئەو هێزانەی لە کۆبوونەوەی باڵای ئاستانە رێگەیان بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا و هەروەها کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کە هێرشەکان ئاسایی دەکاتەوە و لەبەرامبەر کوشتنی ژنان و گەلان بێدەنگ دەبن، شەرمەزار دەکەین. ژنان لە هەموو گۆڕەپانێکدا بەرەی بەرخودان لە دژی فاشیزم، بە پشتیوانیان گەورە بکەن. گەنجانیش بە بەشداربوونێکی چالاکانە لێپرسینەوە لە دەوڵەتی تورک و هاوکارانیان بکەن”.

‘هاورێ زیلان رێگەی سەرکەوتن بەرەو ئامانجە’

لە درێژەی راگەیەندراوەکەی دەستەی بەڕێوەبەری پاژکدا هاتووە: “ئازادی فەلسەفەیەکی ژیانە، هۆشمەندی تێکۆشانە، هەڵوێستێکە، رێبازێکە، چالاکیەکە. هاوڕێ زیلان-زەینەب کناجی فەلسەفەی رێبەرایەتی گۆڕی بۆ هۆشمەندی تێکۆشان و ژیان، هێڵی چالاکی، شێواز و تاکتیکی نیشاندا کە کەسێک بە تەنیا دەتوانێت رەوتی مێژوو بگۆڕێت. هاوڕێ زیلان لە ٦ی ئایاری ١٩٩٦دا کە هەنگاوی سەرەتاییەکانی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی تیایدا دەنران، لە بەرامبەر هێرشێکی سڕینەوەی رێکخراو کە راستەوخۆ لە دژی رێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا، لە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦دا بە هەنگاوێکی گیانبازی وەڵامیدایەوە و تێکۆشانی گەیاندە بەرزترین ئاست. هاوڕێ زیلان – زەینەب کناجی پێودانگی شۆڕشگێریی ژن و پیاوی بە پارتیبووە. هاوڕێ زیلان هەڵوێستی چالاکی و ژیانی گیانبازی جەوهەریی هۆشمندی بوپارتیبوونە، پێوانی بەشداربوونە لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ. زیلان لە دژی هەموو چەشنە هێرشێکی دوژمنانەی نامرۆڤانە، لە بەرامبەر کۆمەڵکوژی، سڕینەوە و نکۆڵی رێگای سەرکەوتنی ئەو مرۆڤانەیە کە بە هەموو خانەکانیانەوە هەڵدەستن، هێڵی سەرکەوتن لە کەسایەتی خۆیاندا دەخوڵقێنن و روودەکەنە ئامانجەکەیان. هەربۆیە چالاکی گیانبازی کە هاوڕێ زیلان لە دژی هێزەکانی سوپای تورک ئەنجامیدا، تەنیا چالاکییەکی سەربازی سەرکەوتووانە نەبوو. رێبەر ئاپۆ وەک چالاکییەکی سەربازی هەڵینەسەنگاند، لەوە زیاتر و لە سەروی ئەوەوە شرۆڤەی کرد، بە پارتیبوونی ژن واتە و بەهای بە پەیام و بانگەوازی هاوڕێ زەینەب کناجیدا کە لە نامەکەیدا ئاماژەی پێکردبوو. ئەو ژنانەی کە خاوەنی خپشەویستی تێکۆشانێکی بەو رادەیە گەورەن، نە خۆیان، نە چالاکیەکەیان و نە پەیامەکەیان ئاسایی نیین. بانگەوازەکە ئەوەبوو کە تێکۆشانی ئازادی گەورە بکرێت. رێبەر ئاپۆ لە بەرامبەر گەورەییەکی بەم جۆرە و پیرۆزمەندی شەهیدبوون، هاوڕێ زیلانی وەک فەرماندە، خۆیشی وەک کەسێک لە ژێر فەرمانی ئەودا پێناسە کرد. ئەو ژنەی لە کەسایەتی هاوڕێ زیلاندا گەورەبوو، پەیوەندی ئازاد-یەکسان، ئایدۆلۆژی ژیانی کۆمەڵایەتیی نوێ دیاریدەکات، مزگێنیدەری سیستمی دیموکراتیکە، ئافرێنەری هیوا. رێبەر ئاپۆ ئەو هەڵمەتە مێژووییەی بۆ تێکۆشانی ئازادیی ژن وەک هێڵ و راستی زیلانبوون پێناسە کرد و لە ٨ی ئاداری ١٩٩٨دا ئایدۆلۆژیای رزگاری ژنی راگەیاند، بە دامەزراندنی پارتی ژن تاجداری کرد، بۆ ئەوەی ببێت بە بەرگ و جەستەی مانیفیستۆی ئازادی ژنانمان. پاژک وەک تەواوی بەهاکانی ئازادی لە کوردستان لە رێگەی پارتی ئازادی ژنەوە بووە پیرۆزترین کار کە بەرەو شۆڕشی ژنان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەنگاوی نا. رێبەر ئاپۆ کە مامۆستای راستیە و کەسایەتیە زیلان کە جەنگاوەری راستیە، ئەو ئیرادە و بەرخودانەیە کە سیستمی ئایینپەرست، نەتوەپەرست، پیاوسالار دەگۆڕێت، ژیانی دیموکراتیک و ئازاد بە رێکخستن دەکات، دەیپارێزێت و بەهەمیشەیی دەکات. پرسی ‘ دەبێت چۆن بژین، چۆن شەڕ بکرێت؟’ بە راستی زیلان، قۆناغی بونیادنانی سیستمی نوێی کۆمەڵایەتی کە بە پێشەنگایەتی پاژک یەکینەکانی خۆپاراستنی ژن رێکدەخات و خاوەنداری لە بەهاکانی ئازادی ژنە. هۆشمەندی ئازادیی ژن سازشکردن نییە بەرامبەر بە ژیانی کەسی، بڵکوو وەک رۆحی ئارەزومەندان و هۆگرانی ئازادییە کە بتوانن خۆیان بەخت بکەن و بە شێوەی زیلان بووە ناسنامە. زیلان لە دژی سیستمی پیاوسالار، رژێمەکانی دوژمنی گەل و ژنان، کۆلۆنیالیزم و دوژمنایەتی کۆمەڵکوژکار، بووە سەرهەڵدانی کۆمەڵایەتی و گۆڕدرا بۆ مانیفیستۆی شۆڕشی ژن. هێڵی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ کە ئەمڕۆ بووەتە موڵکی جیهان، بەهای گەردونی هێڵێک بە شێوەی زیلان دەخاتە بەرچاو. لە دژی دیکتاتۆرانی دوژمنی ژن و رێکخراوە فاشیستیەکان، پێشوازیکردنە لە قۆناغەکە بە شێوەی زیلان، بە جێبەجێکردن و سەرخستنی هەڵمەتی ‘ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژن’ مسۆگەر دەبێت.

بە ژیان و شەڕ لە سەر هێڵی زیلان مەترسییەکانی سیستمی سەرمایەداری لەسەر رێبەر ئاپۆ دەتوانرێت لەناوببرێن. هاوڕێ زیلان بە چالاکی خۆی پێشەنگایەتی بۆ قۆناغەکە کرد، ئاستی پاراستنی رێبەرایەتیشی قووڵکردەوە. پێشەنگایەتی بۆ قۆناغکە بە شێوەی زیلان بە واتای لەناوبردنی گۆشەگیری لەسەر رێبەرایەتی و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆیە. دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا یاسای تایبەت بەسەر کورد دەسەپێنێت و هەوڵ دەدات کە سیاسەتی دڕندانەی لە دەرەوەی سەردەم ئاسایی بکات. لە دژی دەوڵەتی تورکی فاشیست کە بە رێگەی چەسپاندن و بە سیستمکردنی گۆشەگیری پێوانێکی نوێی بۆ یاسای جیهان زیاد کرد، بە رادیکاڵکردنی تێکۆشان ئێمە دەتوانین دادپەروەری راستەقینە بەدی بهێنین. لە بەرامبەر وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و رێکخراوە نێونەتەوەییەکان کە لەپێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیان خاوەنداری لە بەرپرسیارێتیەکانیان ناکەن و یاسا پێشێل دەکەن، مەرجە و پێویستە کە مرۆڤ بە گیانی زیلان بەشداری لە هەڵمەتی ‘کات کاتی ئازادی رێبەر ئاپۆیە’ بکەن و بیگەنەیننە سەرکەوتن. لەسەر بنەمای سەرکەوتن، ئێمە جارێکی دیکە بەڵێنی خاوەنداری لە شەهیدانمان دوپات دەکەینەوە”.

هاوبەشی :