هەپەگە: کامێرایەکی حەراری و رادارێک تێکشکێندران

236
0
هاوبەشی :

لە گۆڕەپانی بەرخودانی زەندورای مەتینا لە ٢٢ی حوزەیراندا بە شێوازی نیشانشکێنی لە سەربازانی تورکی داگیرکەر درا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا کامێرایەکی حەراری و رادارێک تێکشکێندران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکییەکەی هێزەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم راگەیەندراوەی بڵاوکردەوە:

” لەهەرێمی زاپ؛

تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارمان لە ٢٢ی حوزەیراندا کاتژمێر ١٨:١٠ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید ئومێدیان دا.

لە ٢٤ی حوزەیراندا کاتژمێر ٠٢:٠٠ و ٠٣:٠٠ بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک دوو جار گورز لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا وەشێندرا.

لە هەرێمی مەتینا؛

٢٢ی حوزەیران کاتژمێر ١٦:٠٠ بە رێبازی نیشانشکێن لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی زەندورا درا. لە چالکییەکەدا کامێرایەکی حەراری و رادارێک لەناوبران.

هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەم جۆرەن:

٢٢ی حوزەیران هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، ٢٣ی حوزەیران گۆڕەپانی بەرخودانی کوڕەژارۆی زاپ ٢ جار، گۆڕەپانی دەری بیێی هەرێمی گارە جارێک، گۆڕەپانی سنینی خواکورک جارێک بە گشتی ٥ جار ئەو شوێنانە بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٢٢، ٢٣ و ٢٤ی حوزەیران گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا لە زاپ، گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی، شاخی ئامێدی و شخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ و گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەکاری مەتینا ١٦٥ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.

سوپای تورکی داگیرکەر ٢٣ و ٢٤ی حوزەیران هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدای زاپ و هەوڵیدا تونێلەکان بکۆڵێت و بە حەفارە بیانڕوخێنێت”.

هاوبەشی :