ڕۆژنامەوان ژینا مودەڕیسی گورجی بە تۆمەتی نوێ تۆمەتبار كرا

244
0
هاوبەشی :

بەپێی هەواڵێکی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ژینا مودەڕیس گورجی، ڕۆژنامەوان و چالاکی بواری مافەکانی ژنان لە گرتووخانەی سنەوە گواستراوەتەوە بۆ دادگای ئەو شارە و هاوکات لەگەڵ ئەوەی بڕیاری دەستبەسەربوونی بۆ ماوەی مانگێکی تر نوێ کراوەتەوە، تۆمەتێکی دیکە خراوەتە پاڵی ئەویش “هاوکاری لەگەڵ حکومەتی دوژمنکار”ە.

ئەم ژنەچالاکە زیاتر لە مانگێک لەمەوپێش بۆ دووهەم جار لەدوای سەرهەڵدانەکانی ژن ژیان ئازادی دەستبەسەر کرا.

هاوبەشی :