پژاک ئامادەیی خۆی بۆ نێوەندگیری لە نێوان لایەنە ناکۆکەکانی کۆمەڵە دەربڕی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک، لەبارەی گرژی و ناکۆکییەکانی دوو لایەنی کۆمەڵە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای دانبەخۆداگرتنی لەهەردوولا کردوە. لە ڕاگەیەندراوەکەی پژاک، دا هاتوە، ڕۆژی ١ی پوشپەڕ پێکدادان لە نێوان پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، ڕوویدا و لە ئەنجام دا دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەست دا کە مایەی داخ و پەژارەیە. پژاک نوسیویەتی، لەم قۆناغە هەستیارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا و لە دۆخێکدا کە دوژمنانی گەلی کورد لە هەرپارچەیەکی کوردستان بەدوای هەلێکەوەن بۆ پیلانگێڕی، هەرچەشنە ناکۆکییەکی سەربازی نێوان لایەنەکانی پێشمەرگەی کۆمەڵە بەزیان، بەسەر گەلی کور و تێکۆشانەکەی دا دەشکێتەوە. پژاک دەڵێت، بێگومان پەنابردن بۆ شێوازی توندوتیژیانە ناکۆکییەکان چارەسەر ناکرێت و پێویستە لایەنەکان زیاتر دانبەخۆدابگرن و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و پشو درێژی لە ڕێگەی لۆژیکی گفتوگۆ و سازانەوە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەری پرسەکان بخەنە گەڕ و خۆ بەدوربگیرێت لەو ڕێکارانەی دەبنە هۆی خۆشحاڵی دوژمنانی گەلی کورد، کە ئەوە پێویستییەکی شۆڕشە. دەشڵێت، ڕووداوی دڵتەزێن و نەخوازراوی لەم جۆرە شایەنی گەلی کورد نییە کە ڕۆڵەکانی لەپێناو دەستهێنانی ئازادی و دیموکراسی پێشکەش بەشۆڕش دەکات و دەبێتە مایەی شادبونی ڕژێمی ئێران و بوار بۆ پیلانگێڕی زیاتری دوژمنانی گەلەکەمان دەڕەخسێنێت. لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، پژاک ئامادەیی خۆیان لە پێناو چارەسەری ناکۆکییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دەستەبەرکردنی کەشێکی ئارام و دۆستانە لەنێوان لایەنەکانی ڕیزەکانی پێشمەرگەی کۆمەڵە نێوەندگیری بکات.

236
0
هاوبەشی :

پژاک ئامادەیی خۆی بۆ نێوەندگیری لە نێوان لایەنە ناکۆکەکانی کۆمەڵە دەربڕی

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک، لەبارەی گرژی و ناکۆکییەکانی دوو لایەنی کۆمەڵە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای دانبەخۆداگرتنی لەهەردوولا کردوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پژاک، دا هاتوە، ڕۆژی ١ی پوشپەڕ پێکدادان لە نێوان پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، ڕوویدا و لە ئەنجام دا دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەست دا کە مایەی داخ و پەژارەیە.

پژاک نوسیویەتی، لەم قۆناغە هەستیارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا و لە دۆخێکدا کە دوژمنانی گەلی کورد لە هەرپارچەیەکی کوردستان بەدوای هەلێکەوەن بۆ پیلانگێڕی، هەرچەشنە ناکۆکییەکی سەربازی نێوان لایەنەکانی پێشمەرگەی کۆمەڵە بەزیان، بەسەر گەلی کور و تێکۆشانەکەی دا دەشکێتەوە.

پژاک دەڵێت، بێگومان پەنابردن بۆ شێوازی توندوتیژیانە ناکۆکییەکان چارەسەر ناکرێت و پێویستە لایەنەکان زیاتر دانبەخۆدابگرن و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و پشو درێژی لە ڕێگەی لۆژیکی گفتوگۆ و سازانەوە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەری پرسەکان بخەنە گەڕ و خۆ بەدوربگیرێت لەو ڕێکارانەی دەبنە هۆی خۆشحاڵی دوژمنانی گەلی کورد، کە ئەوە پێویستییەکی شۆڕشە.

دەشڵێت، ڕووداوی دڵتەزێن و نەخوازراوی لەم جۆرە شایەنی گەلی کورد نییە کە ڕۆڵەکانی لەپێناو دەستهێنانی ئازادی و دیموکراسی پێشکەش بەشۆڕش دەکات و دەبێتە مایەی شادبونی ڕژێمی ئێران و بوار بۆ پیلانگێڕی زیاتری دوژمنانی گەلەکەمان دەڕەخسێنێت.

لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، پژاک ئامادەیی خۆیان لە پێناو چارەسەری ناکۆکییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دەستەبەرکردنی کەشێکی ئارام و دۆستانە لەنێوان لایەنەکانی ڕیزەکانی پێشمەرگەی کۆمەڵە نێوەندگیری بکات.

هاوبەشی :