تەقینەوەیەك لە مەدینە سەدری باكوری بەغداد دەیان كوژراو برینداری لێكەوتەوە

417
0
هاوبەشی :

سەرچاوە ئەمنییەکان لە بەغداد پایتەختی عێراق دەڵێن، لە تەقینەوەی بۆمبێکدا بۆ سەر بازاڕێکی قەرەباڵغ لە بەغدای پایتەختی عێراق، لانی کەم 25 کەس کوژراون و دەیانی دیکەش بریندار بوون

ئەو بۆمبەی  لە بازاڕێکی مەدینە سەدری بەغداد لە ناو ئاپۆرەی خەڵكدا تەقیەوە، كوشەندەترین تەقینەوە بوو لە بەغداد لە ماوەی شەش مانگی ڕابوردودا، لە کاتێکدا ئەو خەڵكانە خۆیان ئامادە دەكرد بۆ جەژنی قوربانی ڕۆژی سێ شەممە ٢٠ تەموزی ٢٠٢١ كە یەكێكە لە جەژنەكانی موسڵمانان .

گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی داعش (IS) بەرپرسیارێتی خۆی لەو تەقینەوە تیرۆریستیەی لە ئەستۆ گرت.

حکومەتی عێراق لە کۆتایی ساڵی 2017دا سەرکەوتنی خۆی  لە شەڕی  دژی گروپی ئیسلامی داعشی سوننە مەزهەب ڕاگەیاند، لەگەڵ ئەوەشدا، خانە نووستوەکانی ئەو گروپە تیرۆریستیە بەردەوامن لە چالاكیە تیرۆریستیەكانیان بە ئاستێكی نزم لە عێراق

داعش هەروەها دەڵێت لە پشت تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بووە كە لە مانگی نیسان دا لە بازاڕێكی دیكەی شاری سەدر، بووە هۆی کوشتنی چوار کەس لە زۆرینەی موسڵمانی شیعە مەزهەبن .

هاوبەشی :