یەكەمین ساڵیادی شەهید حسێن شبلی ناسراو بە فەرهاد دێرک جێگری ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە قامیشلۆ بە شكۆوە یادی كرایەوە
خەڵکی کانتۆنی قامشلۆ لە یەکەم ساڵیادی شەهید حسێن شبلی ناسراو بە فەرهاد دێرک جێگری ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، مەراسیمێکی یادکردنەوەیان ئەنجامدا.
ڕێوڕەسمەکە لە گۆڕستانی شەهید خەبات دێرک ئەنجامدارا بە بەشداریی کردنی بنەماڵەی شەهید فەرهاد دێرک، نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی خۆبەڕێوەبەریی، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و خەڵکی کانتۆنەکە.
فەرهاد دێرک لە ۱۷ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە شارۆچکەی کەلار لە باشووری کوردستان شەهید بوو.