هەپەگە: لە خواکورک ١٨ داگیرکەر سزادران

230
0
هاوبەشی :

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، لە خواکورکی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە شەڕ لە دژی سوپای تورکی داگیرکردا ١٨ داگیرکەر سزادران.

بە گوێرەی راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ١٥ ی حوزەیران کاتژمێر ٠٤:٠٠ گەریلاکان لە هەرێمی کۆلیتی خواکورک سوپای تورکی داگیرکەریان کردووەتە ئامانج. لەو شەڕە کورتخایەنەدا گەریلاکان چوونە سەر تەرمی ١٨ داگیرکەر و ئەوەش دەستنیشان کراوە کە یەک لەو سەربازانەی سزادراون فەرماندەیەک بووە.

هەپەگە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە گەریلایەک بە ناسناوی سەعید کە دوای چالاکیەکە لە ئەنجامی بۆردومانی سوپای تورکدا بە سەختی بریندار ببوو، دواتر شەهید بووە و لە کاتی کشانەوەشدا دوو گەریلا بە ناوەکانی ئامارا و ئازاد شەهید بوون.

هەپەگە رایگەیاند کە دواتر زانیاری ورد لەبارەی ناسنامەی گەریلا شەهیدەکان بۆ رای گشتی بڵاو دەکەنەوە.

لە راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا لەبارەی چالاکی و هێرشەکانەوە هاتووە:

“هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە دژی رێبەر ئاپۆ، گەلەکەمان و گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بێ پسانەوە بەردەوامە. ئەشکەنجە و هێرشەکان کە بەشێوەی گۆشەگیری رەها لە دژی رێبەر ئاپۆ پەیڕەو دەکرێن، نەک هەر توڕەیی زۆری گەلی کوردی وڵاتپارێز و دۆستەکانی زیاتر کردووە، لە هەمان کاتدا رق و قینی ئێمەش بەرامبەر بە دوژمنی کۆمەڵکوژکار زیاتر دەکات. تیمە گەڕۆکەکانی گەریلا لە خواکورک بە شێوەیەکی هاوکات چالاکییەکی هەماهەنگیان ئەنجامدا و گورزی قورسیان لە داگیرکەراندا، ١٨ داگیرکەر سزادران و بە شێوەی کاریگەر بەرپەرچی دوژمن درایەوە. لە چالاکیانەدا هاوڕێیانمان سەعید، ئامارا و ئازاد کە بە گیانی فیدایی لە بەرامبەر دوژمن تا کۆتا هەناسە بە قارەمانێتی شەڕیان کرد، شەهید بوون. زانیاری بەرفراوان لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان دواتر بۆ گەلە وڵاتپارێزەکەمان و رای گشتی ئاشکرا دەکرێت.

زانیاری لەسەر چالاکییەکان و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم جۆرەیە:

هەرێمی خواکورک؛

-لە گۆڕەپانی کۆلیتێ تیمە گەڕۆکەکانمان سەربازانی تورکی داگیرکەریان خستە ژێر چاودێرییەوە. لە ١٥ی حوزەیراندا کاتژمێر ٠٤:٠٠ داگیرکەران کاتێک بەرەو شاخی شەهید شاهان دەچوون، هێزەکانمان لە بۆسەیەکدا لە داگیرکەرانیاندا. باسکی یەکەمی بۆسەکە بە چەک و نارنجۆک لە نزیکەوە لە داگیرکەرانیاندا. باسکی دووەمی بۆسەکە بە چەکی ئۆتۆماتیک و سوک لە داگیرکەرانیاندا. دوای شەڕێکی ١٥ خولەکی تیمە گەڕۆکەکانمان چوونە سەر تەرمی ١٨ داگیرکەر و هێزەکانمان بینیویانە کە یەک لەو سەربازانەی سزادراون فەرماندە و پلەدار بووە. سوپای تورکی داگیرکەر لەبەر ئەوەی هەستی بەوەکرد کە سەربازەکانی لە گۆڕەپانەکە لەناودەچن، بە کاتیوشا، تانک و فرۆکەی شەڕ گۆڕەپانەکەی بۆردومان کرد. لەو بۆردومانەدا هاوڕێمان سەعید بە سەختی برینداربوو و دواتر شەهیدبوو. لە کاتی کشانەوەشدا هاوڕێیانمان ئامارا و ئازاد کرانە ئامانجی هێرشی دوژمن و شەهید بوون.

لەو چالاکیەدا بە شێوەیەکی هاوکات و هەماهەنگ داگیرکەران لە شاخەکانی شەهید شاهان، شاخی شەهید ئاخین بە چەکی قورس کرانە ئامانج و بە شێوەی راستەوخۆ گورزیان لێوەشێندرا. کوژراو و بریندارەکانی دوژمن لەوێ روون نەکراونەتەوە. سوپای تورکی داگیرکەر ٤ جار بە هەلیکۆپتەر و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش کوژراو و بریندارەکانی گواستەوە.

ئەو چالاکیەی تیایدا هاوڕێیانمان سەعید، ئامارا و ئازاد بە شێوەیەکی گیانبازانە شەڕیان کرد و ١٨ داگیرکەر سزادران لە دژی گۆشەگیری دژوارکراو لەسەر رێبەر ئاپۆ ئەنجامدراوە.

هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ

-١٥ی حوزەیران کاتژمێر ١١:٣٠ و ١٢:٣٠ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ٣ جار بە چەکی قورس کرانە ئامانج و گورزیان لێدرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغەکراو:

-١٥و ١٦ی حوزەیران سەنگەرەکانمان لە هەرێمی بەرخودانی سیدای زاپ ٢ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

-لە ١٥ و ١٦ی حوزەیران لە هەرێمەکانی شاخی چارچەل، سەری مەتینا و گۆلکای مەتینا ٤ جار، دەشتی کافیا، دۆڵا شێرانێ و کانی سارک لە گارەش ٧ جار، بە گشتی ١١ جار بۆردومان کران.

-١٥ی حوزەیران لە هەرێمەکانی سیدای زاپ، شاخی جودی هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، هەرێمەکانی بەرخودانی شاخی ئامێدی و شاخی بەهار، هەرێمەکانی بەرخودانی شاخی هەکاریی مەتینا و شاخی کۆلیت، شاخی شەهید کاموران، شاخی شەهید حەقی و هەرێمی ئاوی لۆلانی خواکور ٢٢٧ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.

-سوپای تورکی داگیرکەر لە ١٥ و ١٦ی حوزەیراندا هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانمان لە هەرێمی بەرخودانی سیدای زاپ و بە حەفارە و کەرستەی روخاندن هەوڵیدا سەنگەرەکان بڕوخێنێت”.

هاوبەشی :