پاژک: شەهید واتای فەلسەفەی ژیانی ئازادمانە

249
0
هاوبەشی :


دەستەی بەڕێوەبەریی پاژک شەهیدانی ژنی پێشەنگی بە بیرهێنایەوە کە مانگی حوزەیران شەهیدبوون و لەو بارەوە رایگەیاند، ‘لە کەسایەتی هاووڕێیانماندا، شەهیدانی شۆڕشی ژن بە بیردەهێنینەوە و بەڵێنی بە زیندوویی راگرتنی هێڵی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ دەدەین.”.

دەستەی بەڕێوەبەریی پاژک هەریەک لە زەینەب کناجی (زیلان)، فیلیز یەرلیکایا (گوڵان) و سەما یوجە (سەرهەڵدان) و شەهیدانی ژنی پێشەنگی بە بیرهێنایەوە و داوای لە هەمووان کرد: “پارادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادی ژنی رێبەر ئاپۆ بخەنە ناو ژیانەوە، دەسەڵاتداری پیاو بڕوخێنن و تێکۆشانی ئایدۆلۆژیک- سیاسی لە سەر بنەمای پاراستنی جەوهەری بەشێوەیەکی رادیکاڵ بەڕێوەببەن”.

راگەیەندراوەکەی دەستەی بەڕێوەبەریی پاژک بەم جۆرەیە:

“شەهیدانی مانگی حوزەیرانمان کە لە مێژووی بزوتنەوەی ژناندا وەک مانگی شەهیدان دەناسرێت و واتای هێڵی بەپارتیبوون و ژیانی ئازادی شەهیدانی مانگی حوزەیرانمانە. ٣ی حوزەیران لەیلا یڵدز (شارستان ئاسمین)، ٧ی حەزەیران فلیز یەرلیکایا (گوڵان)، ١٧ی حوزەیران سەما یوجە (سەرهڵدان)، خەدیجە هەزەر (بێریڤان زیلان)، دەلال عەزیزئۆغڵو (راپەڕین ئامەد) و ٣٠ حەزەیران زەینەب کناجی (زیلان) کە چالاکی گیانبازی کرد و شەهیدبوو، ئێمە شەهیدانی شۆڕشی ژن بە رێزەوە بە بیردەهێنەوە و وەک هاوڕێیانی ئەوان بەڵێنی بەزیندوویی راگرتنی هێڵی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ دووبارە دەکەینەوە.

شەهیدبوونی هەر هاوڕێیەکمان کە لە پێناو ئازادی قوربانیان بەخشیوە و شەهیدبوون، لە دژی شەڕی دژوار لە کوردستان و لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی کۆلۆنیالیست، پیاوسالاری، رەگەزپەرستی، نەتەوەپەرستی و قڕکردنی ژنان مێژووی بەرخودانی کۆمەڵایەتی دەخاتە بەرچاوی مرۆڤ. لە هیچ شوێنێکی جیهان ژنان بە شێوەی ئارەزومەندانە ناکرێنە ئامانجی سیاسەتی سڕینە و لەناوبردنی سەربازی و میلیتاریستی. لەو ڕووەوە تێکۆشانی ئازادیی ژن و کوردستان لە بزوتنەوەکانی دیکەی ژنان و تێکۆشانی ئەوان لە ئاستێکی جیاوازتردایە. هۆکاری ئەوەی کە لە کەسایەتی شۆڕشگێڕانی ژن کە پێشەنگایەتی تێکۆشانی دەکەن تێکۆشانی ژنان دەکەنە ئامانج، دامەزراندنی سیستمی نوێی دیموکراتیک، ئازادی ژن و ئیکۆلۆژیکە. هۆکارەکە ئەوەیە کە جێگرەوە وئەڵترناتیڤ پێشکەش بە ژنانی جیهان و گەلان دەکەن. فەلسەفەی ئازادی ژنی رێبەر ئاپۆ لە دژی دواکەوتوویی پیاوی جیهان و دەسەڵاتداری سەرهەڵدانێکی ئایدۆلۆژیک-سیاسیە. ئەو تاوانە دژەمرۆییانەی بەرامبەر بە ژنانی پێشەنگ دەکرێت، تاوانەکانی شەڕی دژوار لە دەرەوەی یاسا دەهێڵێتەوە. لەو رووەوە شەهیدبەخشینەکانی بزوتنەوەی ژنانی کوردستان گوزارشت لە رووداو، کات و کەسێک ناکات. لەپێناو ژنانی کورد کە چەوساونەتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی هەموو جۆرە قوربانیدانێک نوێنەرایەتی سەرهەڵدانی رادیکاڵ دەکات. شەهیدبوون راستیەکە کە دەیسەلمێنێت ئازادی ژن تەنیا بە ئازادی کۆمەڵگا دەستەبەر و مسۆگەر دەبێت.

لە شەڕدا شەهیدبوون دێنەتە ئاراوە، کە ئێمە تەنیا بە یادکردنەوە ناتونین بەسەریاندا تێپەڕین. لەبەر ئەوەی راستی شەهیدان مێژووی ژنان و کۆمەڵگایە کە فەلسەفەی راستی شەهیدان و ژیانی ئازادی خستووەتە ناو ژیانەوە. شەهیدبوون کولتوری تێکۆشانی ئازادی ژنە، ناسنامە و ئیرادەبوونیەتی. هاوڕێ سەما یوجە کە لە سەر هێڵی زیلانەکان لە زینداندا نوێنەرایەتی پاژکی دەکرد و دوژمنی شکست دا، هاوڕێ گوڵا کە بە رێکخستنبوونی ژنی فیدایی بەرپەرچی دوژمن و پیلانگێرییدایەوە، راپەڕین ئامەد کە هەڵوێستی لەخۆبوردووانە، ئازایەتی و بە خۆشەویستیەوە بەشداربوون لە تێکۆشانی وێنا کرد، هاوڕێ بێریڤان زیلان پێشەنگەکانی بزوتنەوەی ژنانمانن. هاوڕێ سەما، گوڵان، راپەڕین، بێریڤان بە جۆش و خرۆشی شۆڕشگێڕی وەک هێمای جەوهەری وڵاتپارێزی میراتی ئازادی ئێمەیان گەورەکرد و رێگەی سەرکەوتنیان مسۆگەر کرد. هاوڕێ سەما یوجە لە زینداندا لە دژی سیاسەتی دوژمن بۆ ملکەچکردن، جەستەی خۆی کردە مەشخەڵ و پارێزگاری لە ئازادی کرد. لە چیا، زیندان، گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی سەرکەوتنی هێڵی گینبازی خۆی خستەڕوو. هاوڕێ راپەڕین ئامەد، بێریڤان زیلان، گوڵان بەردەوام وەک روونترین بەهاکانی ئازادیمان بە زیندوویی دەمێننەوە. وردبوونەوە لە راستی شەهیدان، سەرخستنی شۆڕشی ژنانە.

ژنانی پێشەنگی سۆسیالیست و شۆڕشگێڕ لەسەر ناوی هەموو ژنان و گەلان ژیانی خۆیان تەرخان دەکەن و تێدەکۆشن کە شارستانیەتی پیاو بگۆڕن. لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پاراستنی ئازادی ژن، ژیانی خۆیان تەرخان دەکەن. ئەمڕۆ گەریلاکانی ئازادیی یەژاستار لەپێناو پاراستنی شکۆ و ئازادی لە دژی هێرشە کیمیاییەکان و بۆردومانەکان لە سەنگەرەکاندا بەرخودان دەکەن.

ئێمە داوا لە هەموو ژنان دەکەین کە بەدوای ئازادی دەگەڕێن بۆ ئەوەی بە گیانی شەهیدانی حوزەیرانمان نوێنەرایەتی هێڵی ژن، ژیان، ئازادی بکەن، هەڵمەتی ژن، ژیان، ئازادی! بەرەو شۆڕشی ژن لە هەموو شوێنێک بەگوڕ بکەن؛ لە دژی ئایدۆلۆژیای پیاوسالاری پارادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادی ژنی رێبەر ئاپۆ بۆ ناو ژیان شۆڕ بکەنەوە، دەسەڵاتداری پیاو بڕوخێنن و تێکۆشانی ئایدۆلۆژیک-سیاسی لە سەر بنەمای پاراستنی جەوهەری بە شێوەیەکی رادیکاڵ بەڕێوەببەن”.

هاوبەشی :