هەسەدە ١٦٨ خێزانی داعش رادەستی عێراق ئەکاتەوە

256
0
هاوبەشی :

 

هێزەكانی سوریای دیموكراتیک، ٥٠ زیندانی داعش کە هاووڵاتیی عێراق، لەگەڵ ١٦٨ خێزانی تیرۆرستانی داعشی لە کامپی هۆلەوە رادەستی عێراق کردەوە.

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) رایگەیاندوە، ئەو تۆمەتبارانە دەگەڕێندرێنەوە و لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەریی عێراقدا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت و دادگایی دەكرێن.

سەرچاوەكانی حكومەتی عێراقیش رایانگەیاند، ئەو ١٦٨ خێزانەی داعش لە ناوەندی كامپی جەدعە كە دەكەوێتە باشووری موسڵ دادەنرێن، بەمەرجێك دەبێت قۆناغێكی چاكسازیی دەروونی تەواو بكەن.

هاوبەشی :