پاۆلۆ زاممۆری: فیکری ع*ە*ب*د*و*ڵ*ا ئۆ*جا*ل*ا*ن رێگەیەکی نوێیە بۆ سۆسیالیزم و عەدالەتی کۆمەڵایەتیی

102
0
هاوبەشی :

پاۆلۆ زاممۆری رایگەیاند، فیکری کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکی رێبەر عەبدوڵا ئۆ*جا*لان رێگەیەکی نوێیە بۆ سۆسیالیزم و عەدالەتی کۆمەڵایەتیی و جەختیکردەوە: ئەم فیکرە کاریگەریی کردوەتە سەر چەپی جیهانی رۆژئاوا.

زاممۆری سەردانی شەنگالی کردبوو، لەوبارەیەوە بۆ ئاژنسی هەواڵی فورات دواوە، تێگەیشتن و بۆچوونی خۆی لە بارەی فیکری رێبەر ع*ە*ب*د*و*ڵ*ا ئۆ*جا*ل*ا*ن و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک و شەنگالەوە ئەخاتەڕوو.

زاممۆری سەرۆکی پێشووی شارەوانیی فیلاتیەرا-ی ئیتاڵیا کە مافی هاووڵاتییبوونی فەخری بە رێبەر ع*ە*ب*د*و*ڵ*ا ئۆ*جا*ل*ا*ن بەخشیبوو، رایگەیاند کە بۆ یەکەمجار ساڵی ١٩٩٩ لە رۆما لە دیدارێکی دوو کاتژمێریدا لەگەڵ ع*ە*ب*د*و*ڵ*ا ئۆ*جا*ل*ا*ن فیکری کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی بیستووە و بۆ تێگەیشتنی دووبارەی کردووەتەوە و زیاتر لە بارەیەوە خوێندوەتەوە، وتی: ڕێبەری گەلی کورد ئەم فیکرەی خۆی لە زینداندا قووڵتر کردەوە.

زاممۆری رایدەگەیەنێت، ئەم ئەم فیکرەی ع*ە*ب*د*و*ڵ*ا ئۆ*جا*ل*ا*ن کاریگەریی لەسەر چەپی جیهانی رۆژئاوا کردوە و وتی، کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک بۆ سۆسیالیزم و عەدالەتی کۆمەڵایەتیی رێگەیەکی نوێیە.

جەختی لەوەکردەوە، ع*ە*ب*د*و*ڵ*ا ئۆ*جا*ل*ا*ن تیۆریسنێکی(theoretician =مُنظِّر) مەزنە، وتیشی کە ئەو خۆیشی هەوڵئەدات، فیکری کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتی لە ئیتالیا بڵاوبکاتەوە.

زاممۆری هەروەها باسی لەوەشکرد کە دۆخی شەنگال مایەی نیگەرانییە، لەو رۆژەوەی هاتووە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش ئەنجام دەدرێت، خاڵەکانی پشکنین لە دەوروبەری شەنگال زیادیان کردووە و وتی، لە بەرامبەر ئەمە شەنگالییەکان لە بواری ئایدیۆلۆژی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک پتەو و بەهێزتر و زیاتر قانیع بوون.

هەروەها ناڕەزایەتیی بەرامبەر بە پارتیی دیموکراتیی کوردستانی عێراق و حکومەتی تورکیا دەربڕی و وتیشی، “پەکەکە و ع*ە*ب*د*و*ڵ*ا ئۆ*جا*ل*ا*ن فێریان کردین کە ئەبێت خۆمان بپارێزین، ناکرێت ئێمە داوا لە کەسانی دیکە بکەین کە بمانپارێزن”.

سەرۆکی پێشووی شارەوانیی فیلاتیەریای ئیتاڵیا وتیشی کە ئەو شتانەی لێرە لە شەنگال بینیویەتی، کاتێک گەڕایەوە بۆ ئیتاڵیا ئەوا بۆ گەل و دەسەڵاتدارانی دەگێڕێتەوە.

هاوبەشی :